نوچەنێت
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكوه‌زیران و به ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه.
ئەمڕۆ (پێنجشه‌ممه 19/10/2017) له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ره‌تا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌بۆنه‌ى كۆچى دواییى سه‌رۆك مام جه‌لاله‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشى له قوباد تاڵه‌بانى كرد، به‌ڕێزیشیان به‌ناوى خۆى و خانه‌واده‌كه‌یه‌وه، سوپاسى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رووداوه‌كانى كه‌ركوك و رۆژانى دواتر له ناوچه‌كانى مادده‌ى 140 و دۆخى ئێستاى كه‌ركووك و ئه‌و ناوچانه خرایه به‌رباس. ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدانى به‌رگریكردن له كه‌ركوك كرد و هیواى زووچاكبوونه‌وه‌ى بۆ برینداران خواست.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له دوایین ده‌سپێشخه‌ریى حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقى فیدرال كرد بۆ ده‌سپێكردنى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فیدرال له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق و له چوارچێوه‌ى شه‌راكه‌ت و ته‌وافوق، ئاماده‌یی خۆیشى بۆ گفتوگۆ ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها داواى له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كرد، كه بۆ ده‌سپێكردن و به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌وگفتوگۆیه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، هاوكاریى هه‌ردوولا بكه‌ن.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌روه‌ها داواى له داموده‌زگاكانى حكومه‌ت و هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان كرد به هاناى خوشك و براكانیان له خه‌ڵكى خۆڕ‌اگرى كه‌ركوك و دووز خورماتووه‌وه بچن، كه ڕوویان له شار و شارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كردووه، سوپاسى خه‌ڵك و داموده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیشى كرد، كه به هانایه‌وه چوون.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چۆنیه‌تیى گرتنه‌به‌رى ڕێكاره‌كان بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كان و قۆناغى داهاتوو تاوتوێ كرا. ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه، كه ده‌بێ بۆ داهاتوو بڕوانین و وێڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ هه‌رێمى كوردستان به دۆخێكى سه‌خت و دژوار‌دا تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام به یه‌كڕیزى و كارى پێكه‌وه‌یى، وه‌ك چۆن گه‌لى كوردستان قۆناغه سه‌خته‌كانى پێشووى تێپه‌ڕاندووه، ئه‌م قۆناغه‌ش تێده‌په‌ڕێنێت، جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه، كه وه‌ك چۆن مێژوو سه‌لماندوویه‌تى، ئیراده‌ى گه‌لى كوردستان به چه‌ك و ڕێكارى سه‌ربازى ناشكێت و كێشه‌كانى عێراق به‌و شێوازه چاره‌سه‌ر نابن.
له كۆتاییدا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، بۆ كۆچى دوایی په‌رله‌مانته‌ر خوالێخۆشبوو شوان قهڵادزهیى، كه له رووداوێكى هاتووچۆدا گیانى له‌ده‌ستدا، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له په‌رله‌مانى كوردستان كرد و خانه‌واده‌ى به‌ڕێزیان كرد.