پۆلیسی فیدراڵی پێشمەرگە بە دووژمن ناودەبات

0

نوچەنێت

فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی پێشمەرگە بە “دووژمن” ناودەبات. دەڵێت “دوای ئەوەی یاخیبووان و جوداخوازانمان لە ناوچە کێشە لەسەرەکان دەرکرد و دووژمنیش زیانێکی گەورەی هەبوو”.

لەکاتێکدا سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، پێشمەرگە بەشێکە لە سیستەمی بەرگریی عێراق و داوای هاوئاهەنگی لە “ناوچە کێشەلەسەرەکان” لەگەڵ سوپا دەکات.

رۆژی 16ی ئۆکتۆبەر چەکدارانی حەشدی شەعبی و هێزە عیراقییەکان بە رێککەوتن لەگەڵ هەندێ بەرپرس توانیان بێنە ناو کەرکووک و خورماتوو، دواتریش پێشمەرگە لە چەند ناوچەیەک کشایەوە.

لە شەوی 18-9-2017ـەوە لە ناوچە کوردستانییەکان خەڵک بە دژی حەشدی شەعبی رژانە شەقامەکان و ئەو هێزانە ناچار بە کشانەوە کران لەنێو شارەکان.

لە راگەیەندراوێکدا، فەریق رائید شاکر جەودەت، فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی لەبارەی چۆنییەتی هێرشکردنە سەر کەرکوک رایگەیاند: پۆلیسی فیدراڵی ئەرکەکانی خۆی لە پارێزگای کەرکوک تەواوکرد، دوای ئەوەی “یاخیبووان و جوداخوازانمان لە ناوچە کێشە لەسەرەکان دەرکرد و دووژمنیش زیانێکی گەورەی هەبوو”.

فەریق رائید شاکر جەودەت، پێشمەرگە بە “دووژمن و تیرۆریست” ناودەبات و باس لە دەستکەوتەکانی دژی هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچە کوردستانییەکان دەکات.

–  کوژرانی دوو”تیرۆیست”
– دۆزینەوەی چەک و جبەخانەیەک
– پووچەڵکردنەوەی 435 بۆمب
– دۆزینەوەی جبەخانەیەکی دووژمن
– دۆزینەوەی دوو کارگەی بۆمبڕێژکردن
– دەستگرتن بەسەر 3 ئۆتۆمبێلی پێشمەرگە
– دەستگرتن بەسەر دوو سەربازگەی دووژمن
– دۆزینەوەی 40 گولـلەهاوەنی 60 ملم
– دۆزینەوەی کۆگایەکی کەلوپەلی پزیشکی
– گەڕاندنەوەی 250 خێزان و 1000 ئاوارە
– ئازادکردنی 1222کم دووجا

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com