وەزارەتى پەروەردە: دەرگای قوتابخانەکان بە رووی منداڵە ئاوارەکانی کەرکوك واڵا دەبێت

0

نوچەنێت

وەزارەتى پەروەردە رایدەگەیەنێت، بۆ یارمەتیدانی ئاوارەکانی سەر بە پارێزگای کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکە و زەرەرمەندنەبوون و دوانەکەوتنیان لە خوێندن، پێویستە دەرگای قوتابخانەکان بە رووی منداڵەکانیاندا واڵا بکرێت.

ئەمشەو 18-10-2017 وەزارەتى پەروردەى حکوەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەى وەرگرتنى خوێندکارە ئاوارەکانى پارێزگاى کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم بڵاوکردەوە و دەڵێت “لەم دۆخە تایبەتەی هەرێمی کوردستان و بۆ یارمەتیدانی ئاوارەکانی سەربە پارێزگای کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکە و زەرەرمەند نەبوون و دوانەکەوتنیان لە خوێندن، پێویستە دەرگای قوتابخانەکان بەڕووی منداڵەکانیاندا واڵا بکرێت، تا بەپێی تەمەن و ئاستیان لە نێو پۆلەکاندا جێگەیان بکرێتەوە”.

لەراگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە “بنەماڵە ئاوارەکانیش دەتوانن لە شوێنی نیشتەجێبوونی ئێستایان، منداڵەکانیان بگەیێننە نزیکترین قوتابخانە تا لە خوێندن دوا نەکەون و درێژە بە وانەکانیان بدەن”.

دەقی ئاگاداریەکە:

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردە

بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی (هەولێر و دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان)

لەم دۆخە تایبەتەی هەرێمی کوردستان و بۆ یارمەتیدانی ئاوارەکانی سەر بە پارێزگای کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکە و زەرەرمەندنەبوون و دوانەکەوتنیان لە خوێندن، پێویستە دەرگای قوتابخانەکان بە ڕووی منداڵەکانیاندا واڵا بکرێت، تا بە پێی تەمەن و ئاستیان لە نێو پۆلەکاندا جێگەیان بکرێتەوە.

بنەماڵە ئاوارەکانیش دەتوانن لە شوێنی نیشتەجێبوونی ئێستایان، منداڵەکانیان بگەیێننە نزیکترین قوتابخانە تا لە خوێندن دوا نەکەون و درێژە بە وانەکانیان بدەن.

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی

وەزارەتی پەروەردە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com