رۆسنەفت و حکومەتی هەرێمی کوردستان رێککەوتنێک واژۆ دەکەن

0

نوچەنێت

کۆمپانیای رۆسنەفتی روسی و حکومەتی هەرێمی کوردستان رێککەوتنێکیان لە بواری وزە واژۆکرد. رێککەوتننامەکە تایبەتە بەو پێنج بلۆکەی وەبەرهێنان کە دەکەونە هەرێمی کوردستانەوە. 

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی کۆمپانیای رۆسنەفت، پشکی گروپەکانی کۆمپانیای رۆسنەفت لە رێککەوتننامەی هاوبەشی وەبەرهێنان لە بواری وزە لەگەڵ هەرێمی کوردستان 80% دەبێت و بڕی پارەی تەرخانکراو بۆ هەریەک لە پێنج بلۆکەکە لە 40 ملیۆن دۆلاری ئەمریکییەوە دەستپێدەکات و تاوەکو 110 ملیۆن دۆلار دەڕوات. 

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی کۆمپانیای رۆسنەفت، بەرهەمهێنان لە ساڵی 2018دا دەستپێدەکات و لە حاڵەتی سەرکەوتنیشدا لە ساڵی 2021 دا گەشەی زیاتر بە کارەکان دەدرێت و وەبەرهێنانی تەواو جێبەجێدەکرێت. 

رۆسنەفت باس لەوە دەکات، کە پێشبینی دەکرێت بەلایەنی کەمەوە یەدەکی نەوت لەو پێنج بلۆکە بگاتە 670 ملیۆن بەرمیل نەوت. دەقی رێککەوتننامەکە پێشتر لە کۆڕبەندی ئابووری سان پیتەرسبۆرگ لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی رابردوودا ئامادەکرابوو. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com