تایبه‌ت: نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، فراكسیۆنی گۆران به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان ناكات و ده‌شڵێت “ده‌سته‌یه‌كی نایاسایی بڕیاری دانیشتیان داوه”.
بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18/10/2017، په‌رله‌مانی كوردستان كاتژمێر 2:00ی پاشنیوه‌ڕۆ، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی خۆی سازبكات، كه تایبه‌ته به داواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، قاره‌مان قادر، په‌رله‌مانتاری گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت بڕیاری گۆڕان بۆ به‌شداری له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان ڕایگه‌یاند: فراكسیۆنی گۆران به‌شداری له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان ناكات و بایكۆتی ده‌كه‌ین، چونكه درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان به هه‌نگاوێكی نادیموكراسی ده‌زانین.
ناوبراو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، یه‌كێكی دیكه له هۆكاره‌كان، كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بوو به‌بێ ده‌سته‌ی شه‌رعی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان. هه‌روه‌ها دیاری كردنی كارنامه و كاتی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانه به‌بێ د.یوسف محمد، سه‌رۆكی شه‌رعی په‌رله‌مانه.