حەشدی شەعبی: فەرماندەیەکی باڵامان لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە کوژرا

0

نوچەنێت

گوتەبێژی حەشدی شەعبی کوژرانی فەرماندەیەکی باڵای لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە لە نزیک بەنداوی موسڵ لە باکووری شارەکە راگەیاند.

رۆژی سێشەممە 17-10-2017  لە نزیک بەنداوی موسڵ شەڕ لەنێوان پێشمەرگە و حەشدی شەعبی روویدا، بەگوتەی فەرماندەکانی پێشمەرگە هەشت چەکداری حەشد کوژراون و پێشمەرگەیەکیش شەهید بووە.

شێخ عەلی روومانی، فەرماندەی پێشمەرگە لە رۆژئاوای دیجلە بە (رووداو)ی راگەیاند، لەبەرئەوەی بەبێ هاوئاهەنگی پێشوەخت حەشدی شەعبی نزیکبوونەوە لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە ئەسکی موسڵ، بووەتە شەڕەقسە لەنێوان هەردوولا، لە ئەنجامدا شەڕ دروستبووە، بەو هۆیەوە هەشت چەکداری حەشدی شەعبی کوژران، کە یەکێکیان پلەدار بووە، پێشمەرگەیەکیش شەهید بووە و چوار پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون.

ئەحمەد ئەسەدی، گوتەبێژی حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێکدا کوژرانی ئەحمەد عوبەیدی، یاریدەدەری بەڕێوەبەری هەواڵگری حەشدی شەعبی کە ناسراوە بە “ئەبو یاسر” راگەیاند.

گوتەبێژی حەشدی شەعبی دەڵێت، ئەبو یاسر لەڕێگەی رێگەگرتن لە رووبەڕووبوونەوەی “پیلانەکان” کوژراوە، کە بەگوتەی ئەو “کۆتا پیلانگێڕی هەوڵی دابەشکردن و جیابوونەوە” بووە.

پێش کوژرانی، ئەحمەد عوبەیدی لە فەیسبووکی خۆی چەند پۆستێکی لەبارەی هێرشی حەشدی شەعبی بۆ ناوچە کوردستانییەکان کردووە و دەڵێت “بەڕێگەوەین بەرەو بەنداوی موسڵ، ئەوانەی هەوڵی جیابوونەوە دەدەن ئێستا لەدەستمان هەڵدێن. سەرکەوتن بەسەر بارزانی دەستکەوتێکە لە دەستکەوتەکانی سەرکەوتن بەسەر داعشدا”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com