پەرلەمانتارێکی شیعە: بارزانی گەرانتی وەرگرتووە کە ناوچەکانی پێدەدرێتەوە

0

نوچەنێت-هەولێر

عەلی بدێری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی هاوپەیمانێتی شیعەکان، دەڵێ واشنتن گەرانتی بە بارزانی داوە، کە پێشمەرگە دەچێتەوە هەموو ئەو ناوچانەی دوای هێرشی عێراق بۆ سەر کەرکوک تێیاندا کشانەوە.

رۆژی سێشەممە ١٧ی ئۆکتۆبەر ئەو ئەندامەی هاوپەیمانێتی شیعەکان لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی (بەغداد ئەلیەوم) ئاشکرای کرد “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، گەرانتی داوەتە مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کە دواتر پێشمەرگە دەگەڕێنەوە ناوچە کێشەلەسەرەکان”.

پەرلەمانتارە شیعەکە شکستی کورد و سەرکردایەتی کورد، مانای شکستی هەموو پلانەکانی ئەمریکایە لە ناوچەکەدا، بۆیە دەبێ عێراق بە وریاییەوە مامەڵە بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com