فەرماندەیی میحوەری رۆژئاوای دیجلە راگەیەندراوێکی لەبارەی دۆخی شنگال بڵاودەکاتەوە

0

نوچەنێت

فەرماندەیی میحوەری رۆژئاوای دیجلە راگەیەندراوێکی لەبارەی دۆخی شنگال بڵاوکردەوە و رایگەیاند “پاراستنی قەزای شنگال و ناوچەکە لە ئەستۆی پێشمەرگە ئێزدییەکانە کە ژمارەیان هەشت هەزار پێشمەرگەی ئێزدییە و فەرماندەیی شنگال پێکدەهێنن”.

هێزەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 16-10-2017 لە چەند میحوەرێکەوە هێرشیان کردە سەر کەرکوک و خورماتوو و داقووق و چەند ناوچەیەکیان کۆنتڕۆڵکرد. هەروەها رۆژی سێشەممە حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان چووە نێو قەزای شنگال و هێزەکانی پێشمەرگە کشانەوە.

ئەمڕۆ سێشممە 17-10-2017، حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان بەبێ شەڕ چوونە نێو شنگال و هێزەکانی پێشمەرگە کشانەوە، فەرماندەیی میحوەری رۆژئاوای دیجلەش رایدەگەیەنێت “لە شنگال پێشمەرگە ئێزدییەکان و گروپێکی حەشدی شەعبی رێککەوتن”.

لە راگەیەندراوەکەی فەرماندەیی میحوەری رۆژئاوای دیجلە  هاتووە “بەرەبەیانی ئەمڕۆ (سێشەممە 17-10-2017) پێشمەرگە ئێزدییەکان و گرووپێکی ئێزدی ناو حەشدی شەعبی، لەناو خۆیاندا رێککەوتوون کە شەڕ روونەدات و خوێن نەڕژێت و ئێزدییەکانی ناو حەشدی شەعبی چوونەتە ناو شاری شنگال”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com