هاشمی: رووداوی کەرکوک بە هاوئاهەنگی بافل تاڵەبانی و قاسم سولەیمانییە

0

نوچەنێت-رووداو

شرۆڤەکاری ئەمنی و سیاسی نزیک لە حکومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەوەی لە کەرکوک روودەدات بە هاوئاهەنگی نێوان بافل تاڵەبانی، کوڕی جەلال تاڵەبانی و قاسم سولەیمانییە.

هاشم هاشمی، شرۆڤەکاری ئەمنی و سیاسی و نزیک لە ناوەندی بڕیاری حکومەتی عێراقی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاندووە “رێککەوتن کراوە کە کەرکوک لەژێر ئیدارەی حکومەتی  ئیتیحادی بێت و ناوەندی شارەکەش ئیدارەیەکی هاوبەشی هەبێت، بەبێ هیچ رووبەڕبوونەوەیەکی سەربازی و بە چرای سەوزی ئەمریکا”.

هاشمی ئاماژەی بەوەشکردووە “کارەکە بە دیالۆگی نێوان هادی عامری و بافل تاڵەبانی و دانایی عەبادی و پیشەییبوونی یارەڵڵا و سەربازەکان و رژدبوونی قاسم ئەعرەجی لەسەر ئاسایشی دانیشتوانەکەی بووە”.

لەبارەی رۆڵی قاسم سولەیمانی، هاشم هاشمی رایگەیاندووە، قاسم سولەیمانی هاوئاهەنگی لەگەڵ بافل تاڵەبانی کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com