نوچەنێت
لەبارەی رەوشی کەرکوک، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا پەیامێک بڵاودەکاتەوە و گشت لایەنەکان بانگهێشت دەکات دەستبەجێ کردەی سەربازی بووەستێنن.
دەقی پەیامەکە:
زۆر نیگەرانین بەو ڕاپۆرتانەی دەربارەی توندوتیژی لە کەرکوک بڵاوبوونەتەوە و بە توندی دژی ھەر ھۆکارێکین کە ببێتە ھۆی گیان لەدەستدانی خەڵک.
گشت لایەنەکان بانگھێشت دەکەین بۆ دەستبەجێ وەستاندنی کردەی سەربازیی و گەڕاندنەوەی ئارامیی، لە کاتێکدا ئێمە بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی ناوەند و حکومەتی ھەرێم بۆ کەمکردنەوەی گرژیەکان و خۆبەدوورگرتن لە ڕووبەڕووبوونەوەی زیاتر.
پشتیوانی بە ئاشتیانە پیادەکردنی ئیدارەیەکی ھاوبەش لە نێوان حکومەتی ناوەندی و حکومەتە خۆجێییەکان بەشێوەیەکی ھاوتەریب لە گەڵ دەستوری عێراقیدا دەکەین لە ھەموو ناوچە جێناکۆکەکان.
داعش ئێستاش دوژمنێکی ڕاستەقینەی عێراقە و ھانی ھەموو لایەنەکان دەدەین تیشک بخەنە سەر بەتەواوی ئازادکردنی وڵاتەکەیان لە و دوژمنە.