نوچەنێت
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە وه‌ڵامی ڕاگه‌یه‌نراوێكی نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگەیاند “ئه‌وه‌ى به ئاشكرا هه‌ڕه‌شه‌ى به‌كارهێنانى هێز دەکات حکومەتی عێراقە نەک هەرێمی کوردستان. دەشڵێت “نەگەڕانەوەی ئاوارەکان پەیوەندی بە متمانەیانە بە حکومەتی ناوەند”.
سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا وه‌ڵامی به‌غدادا ده‌ڵێت “ئه‌وه‌ی به ئاشكرا هه‌ڕه‌شه‌ى به‌كارهێنانى هێز ده‌كات حكومه‌تى عێراق و حه‌شدى شه‌عبین، نه‌ك هه‌رێمى كوردستان”.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق، ڕاگه‌یه‌نراوێكى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15/10/2017ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقى له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى وه‌زاری ئاسایشى نیشتمانی عێراقى بڵاو كردووه‌ته‌وه، تیایدا هه‌رێمى كوردستان به كۆكردنه‌وه‌ى هێز و جێگیركردنى هێزه‌كانى په‌كه‌كه له ناوچه‌كانى كه‌ركوك و سه‌پاندنى دیفاكتۆ و ڕێگرتن له گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان تۆمه‌تبار ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان بۆ پاراستنى به‌رژوه‌ندی لایه‌نێك له قه‌ڵه‌م داوه و دووباره هه‌ڕه‌شه له هه‌رێمى كوردستان ده‌كاته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ماڵپه‌ڕى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانی ڕاگه‌یاند “ئه‌وه‌ى به ئاشكرا هه‌ڕه‌شه‌ى به‌كارهێنانى هێز له دژى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و كات بۆ ده‌ر‌چوون و كشانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه ده‌كات، كه پێشتر سوپاى عێراق به‌ده‌سته‌وه‌ى دابوون و پێشمه‌رگه به گیان و خوێن له ده‌ستى داعش ئازادى كردوون، حكومه‌تى عێراق و حه‌شدى شه‌عبین، نه‌ك هه‌رێمى كوردستان”.
هه‌روه‌ها گوتى “ڕیفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان كه تیایدا 92%ى خه‌ڵكى كوردستان ده‌نگى به به‌ڵێ دا و كوردستانییان به هه‌موو پێكهاته و لایه‌ن و ئاراسته سیاسییه‌كانه‌وه، به‌شدارییان تێدا كرد، ئه‌و ڕاستییه به‌ڵگه‌نه‌ویسته‌ى ده‌رخست، كه ئه‌و پرۆسه مه‌ده‌نى و دیموكراسییه، خواستى تێكڕاى گه‌لى كوردستانه، نه‌ك به ته‌نها لایه‌نێك وه‌ك حكوومه‌تى عیراق ئیدیعا ده‌كات”.
ده‌رباره‌ى جێگیربوونى هێزه‌كانى په‌كه‌كه‌ش له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى سه‌ر به كه‌ركوك گوته‌بێژى فه‌رمی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گوتی “ئه‌وه ڕوون و ئاشكرایه، كه تۆمه‌تى جێگیربوونى هێزه‌كانى په‌كه‌كه، یان له‌ژێر هه‌ر ناوێكى دیكه‌دا بن، كه زیاتر له دوو ساڵه له هه‌ندێ ناوچه‌ى سه‌ر به كه‌ركووك و شه‌نگال جێگیرن، هه‌ر وه‌ك كردنه‌وه‌ى نوسینگه‌كانى په‌كه‌كه له به‌غدا، به پشتگیرى و هاوكاریى ته‌واوى حكومه‌تى عێراق بووه و به‌رده‌وام له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه هاوكارى كراون. ئه‌وه‌ش ئاشكرایه، كه ورووژاندنى ئه‌م بابه‌ته له‌م كاته‌دا، به ته‌واوى بابه‌تێكى سیاسییه و بۆ ورووژاندنى توركیایه، كه بۆ ئه‌م بابه‌ته زۆر هه‌ستیاره”.
سه‌باره‌ت به گوایه ڕێگریكردن له گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كانیش بۆ شوێنه‌كانى خۆیان، دزه‌یى گوتى “دیاره سه‌رۆكوه‌زیران و حكومه‌تى عێراقى له‌بیریان چۆته‌وه، كه نزیكه‌ى ملیۆنێك و پێنجسه‌د هه‌زار ئاواره‌ى عێراقى كاتێك لێیان قه‌وما، نه‌یانویست بچنه ناوچه‌كانى دیكه‌ى عێراق و ژێر ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى عێراقى، به‌ڵكو ڕوویان له هه‌رێمى كوردستان كرد و هه‌موو هاوكارییه‌كى پێشكه‌ش كردن. ئێستاش، كه به هه‌زارانیان نایانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه عێراق، ئه‌وه گوناهى هه‌رێمى كودستان نییه، كه متمانه‌یان به حكومه‌تى عێراق نه‌ماوه، ئه‌گینا حكومه‌تى هه‌رێم هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌كات”.
له كۆتاییدا دزه‌یى ده‌رباره‌ى ئه‌و شوێنانه‌ى مادده‌ى 140، كه پێشمه‌رگه‌ى تیادا جێگیر بووه، ڕوونى كرده‌وه “هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر داواى حكومه‌تى ئه‌وساى عێراق و بۆ پاراستنى ئه‌و شوێنانه، پێشمه‌رگه‌ى له‌و ناوچانه جێگیر كرد و نه‌یهێشت به ده‌رده‌ى ناوچه‌كانى دیكه بچن، هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌شى ئازاد كرده‌وه، كه پێشتر سوپاى عێراق به شه‌وێك به‌ده‌ستییه‌وه‌ى دابوون، بۆیه حكومه‌تى عێراق، بۆى نییه هه‌ڕه‌شه‌ى به‌كارهێنانى هێز بۆ كۆنترۆڵكردنى ئه‌و شوێنانه بكات، به‌ڵكو بۆ چاره‌سه‌رى ته‌واوى كێشه‌كان، ته‌نیا ڕێگه‌یه‌ك هه‌یه، كه ئه‌ویش گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ لۆژیك و لێكگه‌یشتن و گفتوگۆیه. دووپاتیشى ده‌كه‌ینه‌وه، كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌مه ئاماده‌یه”.