تایبه‌ت: نوچه‌نێت
ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، گۆڕان كاندیدی هه‌یه بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان، به‌ڵام فێڵی یاساییمان لێكراوه. ده‌شڵێت “پێویسته هه‌ڵبژاردنەکان له كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت”.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، د. ئیسماعیل نامیق، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، سه‌باره‌ت به هه‌ڵویستی بزووتنه‌وه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان له كاتی خۆیدا رایگه‌یاند: هه‌ڵبژاردن مافی گه‌له، خه‌ڵكی كوردستان بۆ چوار ساڵ متمانه‌ی داوه‌ته په‌رله‌مانتاران و حكومه‌ت، ناكرێ ئه‌و مافه‌ی خه‌ڵك پێشێل بكرێت و هه‌ڵبژاردن دوابخرێت. هەروەها گۆڕان كاندیدی هه‌یه بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، ئێستا ئه‌وه‌ی، كه ده‌گوترێ كاندیده‌كه‌ی گۆڕان كێشه‌ی یاسایی هه‌یه، ته‌نها فێڵی یاسایی و به‌هانه‌یه. گوتیشی “گۆڕان سوره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا”.
د. ئیسماعیل نامیق ئاشكرای ده‌كات، ئیراده‌یه‌كی دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌یه بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و مافه له گه‌ل، بۆیه ئێمه له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان نین و پێویسته له كاتی خۆی دا ئه‌نجامبدرێت.
سه‌باره‌ت به هەڵوێستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌گه‌ری دواخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئەو بەرپرسەی گۆڕان گوتی، نازانم گۆڕان هه‌ڵوێستی ده‌بێت یان نا، بەڵام جڤاتی نیشتمانی ئه‌وه یه‌كلا ده‌كاته‌وه.
ئەو ئه‌ندامەی جڤاتی نیشتمانی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، کە پێشبینی ده‌كه‌م فراكسیۆنی گۆڕان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌كات، كه تایبه‌ته به پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان، چونكه ئه‌وه له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژدا چه‌ند جاریك دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان داخراوه و په‌رله‌مان خه‌ریكه ده‌بێته بوكه‌ڵه‌ی ده‌ستی حزبه‌كان و دوای ده‌خه‌ن، بۆیه ئومێد ده‌كه‌م، گۆڕان به‌شداریی نه‌كات.