نوچەنێت: تایبەت
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە بانگهێشتنامەیەکدا، پەرلەمانتاران ئاگادار دەکاتەوە، کۆبوونەوەکەی سبەینێ دووشەممە، بۆ چوارشەممە دوا خراوە و سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی دەڵێت “ئاگاداری هۆکاری دواخستنەکەی نین، بەڵام رەنگە پەیوەندی بە کۆبوونەوەکەی پارتی و یەکێتییەوە هەبێت”.
لە بانگهێشتنامەیەکدا، جەعفەر ئیمێنکی، جێگرى سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان، گشت ئهندامانی پهرلهمانی كوردستان ئاگادار دهكاتهوه، كه دانیشتنی ژماره (3)ى ئاساییی خولی پاییزه له سەعات 11ی پێشنیوهڕۆی دووشهممه 16-10-2017، دواخراوه بۆ سەعات 10ی پێشنیوهڕۆی چوارشهمه 18-10-2017 و داوا دهكات كه لهكاتی دیاریكراودا ئاماده بن.
لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، د.شوان قەڵادزەیی، سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی، لەبارەی دواخستنی دانیشتنەکەی پەرلەمان، کە بڕیاربوو سبەینێ ئەنجامبدرێت رایگەیاند: بەبڕیارێکی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، کۆبوونەوەکە دواخرا بۆ رۆژی چوارشەممە 18-10-2017. هەروەها لەبارەی هۆکاری دواخستنەکەی ئاماژە بۆئەوە دەکات، لەلایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە هیچ یان پێنەگوتراوە، تەنها پێیان راگەیاندوون دواخراوە بۆ رۆژی چوارشەممە.
قەڵادزەیی گوتیشی “بەپێی لێکدانەوەکانی خۆم، پێیموایە دواخستنەکەی زیاتر پەیوەندی بە کۆبوونەوەکەی هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیەوە هەیە، کە ئەمڕۆ یەکشەممە، لە ئاستی باڵادا لە هاوینەهاواری دوکان ئەنجامدرا، کە رەنگە دواخستنی هەڵبژاردنەکان و بارو دۆخی کەرکوك تاوتوێ بکرێت. هەروها بیانەوێت پەرلەمانی کوردستان بەشێوازێك کۆببێتەوە، کە کۆدەنگی زیاتری پێوە دیاربێت، کەگرینگە لەئێستادا”.