بەئامادەبوونی بارزانی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

0

نوچەنێت

هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی ‌و پارتی بە ئامادەبوونی سەرۆككۆماری عێراق ‌و سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە شارۆچكەی دووكان كۆدەبنەوە، راوێژكارێكی سەرۆككۆماری عێراقیش دەڵێت، ئامانجی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی دۆخی ئێستای کوردستان و عێراقە.

کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لە دووکان گرینگییەکی مێژوویی هەیە، زۆرترین کۆبوونەوەکان لەنێوان مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی لە دووکان و پیرمام ئەنجام دراون و بناغەی رێککەوتنی ستراتیژی لەنێوان ئەو دوو حزبە لە دووکان و پیرمام دانرا. لە دوای نەخۆش کەوتنی مام جەلال، کۆبوونەوەکانی پارتی و یەکێتی زیاتر لە سلێمانی و پیرمام ئەنجام دەدران و ئێستا دوای کۆچی دوایی مام جەلال، پارتی و یەکێتی لە دووکانەوە دەستیان بە کۆبوونەوە کردەوە.

ئەمڕۆ (یەکشەممە 15-10-2017) كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی‌ جێگری‌ سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ به‌رۆژنامه‌نوسانی‌ راگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆ “یه‌كلاكه‌ره‌وه‌” ده‌بێت. گوتیشی‌ كه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌گه‌ر و فشاره‌كان تاوتوێده‌كرێن. جه‌ختیكرده‌وه‌، وره‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ زۆربه‌رزه‌.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ گرژییه‌كانی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان.

ماوه‌ی‌ چه‌ند رۆژێكه‌ بارودۆخی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان گرژی و ئاڵۆزییەکی زۆری تێکەوتووە، هێزێکی زۆر حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی عێراق لەدەوروبەری ئەو ناوچانە کۆبونەتەوە، لەبەرامبەریشدا هێزی پێشمەرگە لەسەنگەرەکانی خۆیاندا جێگیرن.

شه‌وی‌ رابردوو ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هێزە عێراقییەکان هەڕەشەی هێرشکردنە سەر پێگەکانی پێشمەرگەیان كردووه‌، لەباشوری رۆژئاوای کەرکوک لەنیوەشەودا، ئەگەر هەموو هێزەکان پاشەکشە نەکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com