بەشی دووەمی ئەو راپۆرتە خۆت بیکە لەسەر ئەزموونی حوکمڕانی ئەزموونی بەرھەم
١- مێژووی کاری سیاسی ؟
٢- ئەزموونی سەرۆکایەتی حکومەت ؟
٣- کێشە سیاسییەکانی ؟
٤- گلەیی و کێشەکانی کاتی حکومەتداریی ( بۆ نمونە خۆی ئەیوت بێ دەسەڵاتم… خۆپیشاندانەکانی سەردەمی ئەو ھۆی چیی بوو بۆ ؟
٥- رەخنەکان لەسەریبەرھەم ساڵح
بەرھەم ئەحمەد ساڵح لە ساڵی ١٩٦٠ لەسلێمانی، لە باشووری کوردستان لەدایکبووە. سەرۆک وەزیرانی کابینەی شەشەم حکومەتی ھەرێمی کوردستان بوو لەساڵانی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٢.
ژیانی سەرەتایی و خوێندن
لە ساڵی ١٩٧٩ دا دووجار لە لایەن رژێمی بەعسەوە دەسگیرکراوە بە تۆمەتی پەیوەندیکردن بەڕیزەکانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستانەوە. ماوەی ٤٣ رۆژ لە زیندانەکانی ئاسایش (ئەمن) لە (ھەیئەی تەحقیقی خاسە) لە کەرکوک دەسگیرکراوە، و بە چەندین شێواز ئەشکەنجە دراوە. دوای ئازادکردنی لە زیندان خوێندنی ئامادەیی بە سەرکەوتوویی تەواو کردووە و پلەی یەکەمی لە سەر ئاستی کوردستان و پلەی سێیەمی لە سەر ئاستی عێراقبەدەستھێناوە دوای ئەوەی کە لە تاقیکردنەوەکاندا ٩٦،٥% ی وەرگرتووە. پاشان بە ھۆی چاودێری ئەمنییەوە عێراقی جێھێشتووە و روویکردۆتە بەریتانیا.
خوێندنی زانکۆی تەواوکردووە، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی شارستانی و تەلارسازیساڵی ١٩٨٣ لە زانکۆی کاردیف لە بەریتانیا، بەدەستھێنا. خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە بواریئامار و پراکتیزەی کۆمپیوتەر لە ئەندازیاریی گشتیدا لە ساڵی ١٩٨٧ لە زانکۆی لیڤەربول لەبەریتانیا. وەک ئەندازیاری راوێژکار لە کۆمپانیایەکی ئەوروپای کاری کردووە.
ژیانی ڕامیاریی و دەستکەوتەکانی
لەناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا
لە کۆتایی ساڵی ١٩٧٦ پەیوەندیی کردووە بە ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە.
لە سەرەتای ھەشتاکانەوە بۆتە ئەندام لە رێکخستنەکانی ئەوروپای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، و بۆتە بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکێتیی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا.
لە یەکەمین کۆنگرەی ئاشکرای یەکێتیی نیشتمانیی لە باشووری کوردستانی ئازاد کراو، ساڵی ١٩٩٢، بە ئەندامی سەرکردایەتی ھەڵبژێردراوەو ئەرکی بەڕێوەبردنی مەکتەبی پەیوەندییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای پێسپێردراوە.
تۆڕی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی فراوان کردووە لەگەڵ ناوەندەکانی بڕیار لە واشنتۆن.
ئێستا ئەندامی مەکتەبی سیاسییە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لەناو حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا
نوێنەری یەکەمین کابینەی حکومەتی ھەرێم بووە لە دوای یەکەمین ھەڵبژاردنی پەرلەمانیلە کوردستان لە ساڵی١٩٩٢دا، بۆتە بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەمریکا-واشنتۆن.
پەیوەندییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی فراوان کردووە لەگەڵ ناوەندەکانی بڕیار لەواشنتۆن، و بەشداریکردووە لە چالاکییەکانی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی و کۆنگرەکانی بەر لە رووخانی ڕژێمی بەعس.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان (سلێمانی) بووە، لە ماوەی نێوان کانونی دووەمی ٢٠٠١ و ناوەڕاستی ٢٠٠٤ لە سەر داخوازی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
لە رۆژی ٢٥/٧/٢٠٠٩ لە لایەن سەرکردایەتی کوردستانەوە کاندید کراوە بۆ سەرۆکایەتیلیستی کوردستانی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
کابینەکەی پێکھاتبوو لە ١٩ وەزارەت.
لە مانگی ٩ی ٢٠١١ نامەی دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆکی حکومەت پێشکەش بە سەرۆکی ھەرێم کردووە.
لە ٢ی شوباتی ٢٠١٢ نامەی دەست لەکارکێشانەوەکەی لەلایەن سەرۆکی ھەرێمەوە پەسەند کرا.
لەناو حکومەتی عێراقیدا
لە دوای رووخانی رژێمی سەددامی لە بەغداد، بووە بە جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی کاتیی عێراق لە نیوەی دووەمی ساڵی ٢٠٠٤. لە ساڵی ٢٠٠٥ بووە بە وەزیری پلاندانان لەحکومەتی ئینتیقالی عێراق. دواتر لەساڵی ٢٠٠٦ تاکوو ٢٠٠٩ جێگری سەرۆک وەزیرانیحکومەتی ھەڵبژێدراوی عێراق(حکومەتی نوری مالکی) بووە، ھاوکات سەرۆکایەتی لیژنەیئابووری پێسپێردراوە.
بە نوێنەرایەتی حکومەتی عێراق، پرۆژەی پەیماننامەی نێودەوڵەتی لەگەڵ عێراق بە ھاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی نێودەوڵەتی دەست پێکردووە. پەیماننامەی نێودەوڵەتی بەڵگەنامەیەکە بۆ دەستەیەک ئیلتزامی ھاوبەش لە نێوان عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھاوکاری کردنی بەغدادلە پابەندبوون بە ئیلتزامەکانی لە بونیادنانی عیراقێکی دیموکراتی فیدرالی گەشەکردوو، کە لەگەڵ خۆی و دەوروبەرە ھەرێمایەتییەکەی (ئیقلیمییەکەی) و نێودەوڵەتییەکەیدا بە ئاشتیوھێمنی بژی.
چالاکیی و کارەکانی تری
زانکۆی ئەمریکایی لە عێراق – سلێمانی دامەزراندووە و ئێستاش سەرۆکایەتی ئەنجومەنی باوەرمەندانی ئەو زانکۆیە دەکات.
د. بەرھەم ئەحمەد ساڵح خاوەنی تۆڕێکی فراوانی پەیوەندیی کوردستانی و عێراقی وھەرێمایەتی و نێودەوڵەتییە و وەک سیاسییەکی میانڕەو، لەگەڵ ھەموو ھێز و رەوتە سیاسییەکانی وڵاتدا کراوەیە. خاوەنی پەیوەندییەکی پتەوە لەگەڵ ناوەندی میدیایی و رووناکبیریی.
خاوەنی چالاکییەکی بەرچاوە لە بواری ڕووناکبیری و لە پشتگیریکردنی چالاکییەکانی کۆمەڵگای شارستانی . سەرۆکی دەستەی باوەڕمەندانە (مولتەقای عێراقییە)، کەچەترێکی دیموکراتیی عێراقییە، وە چەندین کەسایەتی دیموکراتی و نیشتمانیی و کەسایەتی لە چین و توێژەکانی کۆمەڵی عێراقی لە خۆدەگرێت، مولتەقا خاوەنی پرۆژەی واعیدون و پرۆژەی ھیوایە، بۆ پشتگیری کردنی خوێندکاری زیرەک و بەھرەمەند لە زانکۆکانی کوردستان و ناوەڕاست و باشووری عێراقدا.
http://www.nrttv.com/birura-details.aspx?Jimare=7579
بزووتنەوەی” هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری” یەکەم جولانەوە نیە بە ئاراستەی چاکسازی لە سیستەمی سیاسی و بەڕێوەبردن لە هەرێمی کوردستان، لێرەدا پرسیارێک لە فۆرم و شێوازی جیاواز ختوکەی بیرو هزری هاونیشتیمانیان دەدات، دەپرسن؛ ئایا پڕۆژەکەی بەرهەم ساڵح دەتوانێت گاریگەری ئەرێنی لەسەر ئایندەی سیاسی هەرێم دابنێت؟ لە کاتێکدا هێزەکانی پێش ئەم “جولانەوەیە” کاری جدییان بۆ هەمان مەبەست و ئامانج کرد، بەڵام دەبینین هیچ شتێک نەگۆڕاوە!!
بۆ وەڵامدانەوەی ئەم جۆرە پرسیارانە لە مەڕ ئەم پڕۆژەیە، هەوڵدەدەم بە کورتی ئاماژە بە تایبەتمەندی و خاڵە جەوهەریەکانی بەرنامەی سیاسی بەرهەم ساڵح و هاوپڕۆژەکانی بکەم:
یەکەم: مێژوی ئەم پڕۆژەیە لە رووی ناو و خۆتۆمارکردن بە بزووتنەوەیەکی نوێ هەژمار دەکرێت، بەڵام لە رووی ناوەڕۆک و دیدگای سیاسی رەگ و ڕێشاڵێکی قوڵی هەیە، بۆیە بەدیدی من لەدایک بوونی ئەم رێکخراوە تازەیە تەکانێکیتر بە بزاڤ و رەوتی چاکسازی دەدات، چونکە ئەم حەڕەکە سیاسیە درێژکراوەی خەباتی رێکخراوەکانی پێشخۆیەتی بۆ چاکسازی و چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراسی و دادگەری کۆمەڵایەتی، هەروەک گورزێکی ترە لەسیستەمی دیکتاتۆریەت و گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان.
دووەم: گۆڕان لەگەڵ هێزەکانی تری ئۆپۆسزیۆن توانیان زۆر شت بگۆڕن، بەدڵنیایەوە ئەم جولانەوەش بەرەچاوکردنی تایبەتمەندی خۆی و جیهانبینینی خۆی بۆ پڕۆسەی حوکمڕانی، بە پشتیوانی جەماوەر و پاڵپشتی ئەم هێزانە زۆر شتی تر دەگۆڕێت و شاڕەگی ئەم سیستەمە خێڵەکیە هەڵتەکێنێت.
سێیەم: ئەم هەوڵەیە پڕۆژەیەکی نیشتیمانی گشتگیرە، موخاتەبەی سەرجەم ناوچە و شارە جیاوازەکانی کوردستان دەکات، بۆیە دەتوانین بڵێین ئەم جولانەوەیە ئیزافەیەکی گەورە دەخاتە سەر خەرمانە گەورەکەی هێزەکانی تری ئۆپۆسزیۆن.
چوارەم: خاڵێکی تری بە هێزی پڕۆژەکەی بەرهەم ساڵح؛ تێپەڕاندنی جیاوازی حیزبی و ئایدۆلۆژییە، پشتیوانانی ئەم پڕۆژەیە هەڵگری یەک شوناسی حیزبی و ئاینی نین، بەڵکوو هەموو رەنگ و دەنگە جیاوەزەکانی لە خۆ گرتووە، هەموویان بەلێکنانی پێلوی چاوەکان لە ئاست پێوەرەکانی جیاکاری لەدەوری سەحنێک کۆبونەتەوە، درووشمی چاککردن و چاکسازی لەسێکتەرە جیاوازەکان لە ژێر چەترێکی فراوان کۆی کردونەتەوە.
بڕیارە هەفتەی داهاتوو بەرهەم ساڵح، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان قەوارەیەکی سیاسی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان رابگەیێنێت.
قەوارە سیاسییەکەی بەرهەم ساڵح هاوپەیمانێتییەک دەبێت و بەشداری لە هەڵبژاردنەکان دەکات.
سلێمان عەبدوڵڵا یونس، کادیری پێشکەوتووی یەکێتی، کە هاوکات بە کەسێکی نزیک لە بەرهەم ساڵح دەناسرێت، راگەیاندنی لیستەکەی لە هەفتەی داهاتوودا بۆ رووداو پشتڕاستکردەوە.
لەبارەی ناو و نێوەڕۆکی هاوپەیمانێتییەکەوە، سلێمان عەبدوڵڵا یونس زانیاری ئاشکرا نەکرد و گوتی: “بێگومان هاوپەیمانێتییەکە ناوی خۆی هەیە، بەڵام هەفتەی داهاتوو د. بەرهەم خۆی هەموو وردەکارییەکان ئاشکرا دەکات”.
ماوەیەکی زۆرە باس لەوە دەکرێت د. بەرهەم ساڵح جیا لە حیزبەکەی بە قەوارەیەکی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکات، ئەوەش دوای قوڵبوونەوەی ناکۆکییەکانی لەگەڵ حیزبەکەی و نەگەیشتن بە چارەسەر لەسەر ئەو “چاکسازی و گۆڕانکارییانەی” کە بەرهەم ساڵح داوایان دەکات.