نوچەنێت- ئاژانسەکان
وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەبارەی کەرکوک رایدەگەینێت، بەوردی چاودێری دۆخەکە دەکەن و رێگە لە روودانی هەر ئاڵۆزییەک دەگرن. دەشڵێت “نامانەوێت دۆخەکە ئاڵۆزبێت و بۆ شەڕكردن پەرەبستێنێت”.
جەیمس ماتیس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی رەوشی کەرکوک قسەی کرد و رایگەیاند: “واشنتن لە نزیکەوە و بە گرنگییەوە چاودێری دۆخی کەرکووک دەکات و، کار بۆ رێگریکردن لە روودانی هەر جۆرە ئاڵۆزییەک دەکات”.
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی چ پەیامێكی بۆ بەرپرسانی کورد و عێراق هەیە؟ وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند: “هەمووان جەخت لەسەر شكستهێنان بە داعش بکەنەوە، ئێستا ناتوانین پشت لەیەك بكەین، نامانەوێت دۆخەکە ئاڵۆزبێت و بۆ شەڕكردن پەرەبستێنێت”.