نوچەنێت
وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەستپێشخەرییەک بۆ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات و له راگهیەندراوێکدا پێنج خاڵ بۆ چاره‌سه‌رکردنی كێشه داراییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و كێشه‌كانی نه‌وت دەخاتەڕوو:
1- حكومه‌تی عێڕاق موچه‌ی ته‌واوی كارمه‌ندانی حكومه‌ت، به‌شه خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكومه‌ت، پێشمه‌رگه، پۆلیس و ئاسایس و خانه‌نشینان دابین بكات، كه مانگانه ده‌كاتە 915 ملیار دیناری عێراقی.
2- به‌شی 17%ی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی ته‌واوی عێراق بۆ به‌ركارهێنانی ناوخۆ بۆ كوردستان دابین بكرێت، به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی بۆ پاڵاوگه و وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با.
3- له بودجه‌ی ته‌شغیلی عێراق به‌شی 17% بۆ بودجه‌ی ته‌شغیلی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابین بكرێت (جودا له بودجه و مووچه).
4- حكومه‌تی عێراق گه‌ره‌نتی پێدانی پاره‌ی كۆمپانیاكانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رهه‌مێنانی نه‌وت له كوردستان بكات، به‌گوێره‌ی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی كه كراون بۆئه‌وه‌ی كۆمپانیاكان له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و به‌ده‌ستهێنانی قازانج به‌رده‌وام بن.
5- یان حكومه‌تی هه‌رێم پێشنیازێكی هه‌ره ئاسان ده‌كات كه ئه‌ویش: حكومه‌تی هه‌رێم 17% له ته‌واوی به‌رهه‌می نه‌وتی عێراق و كوردستانی پێبدرێت و حكومه‌تی هه‌رێم خۆی ته‌واوی خاڵه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت.