نوچەنێت
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی لە بارودۆخی باشووری کوردستان بڵاوکردوە و داوا لە ئایەتوڵڵا سەید عەلی سیستانی، هەموو لایەنە عێراقییەكان و هەموو ڕێكخراوە مەدەنی و ئاشتیخوازەكان، نەتەوەیەكگرتووەكان، ئەمهریكا، یهكێتی ئهوروپا، دەوڵەتانی ئەندام لە هاوپەیمانیەتی دژی داعش، دەوڵەتانی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و وڵاتانی دراوسێ دەكەین، كە ڕۆڵی بەپەلەی خۆیان بگێڕن و تەدەخول بكەن، بۆ دوورگرتنی ناوچەكە لە شەڕێكی تازە و داوا دەكەین
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی:
دوای ئەوەی بەڕێز حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، ڕۆژی 10/10/2017 لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا هەڕەشەی دەستپێكردنی هێرشێكی سەربازیی سوپا و حەشدی شەعبی دژی پێشمەرگە و كوردستان ڕاگەیاند، چەند ڕۆژێكە بە مەبەستی هێرشكردنە سەر هێزەكانی پێشمەرگە، بەردەوام هێزی زیاتری حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لە دەورووبەری شاری موسڵەوە تا دەورووبەری كەركوك و خانەقین كۆدەكرێنەوه.
ئێمە وەك حكومەتی هەرێمی كوردستان، داوا لە بهڕێز ئایەتوڵڵا سەید عەلی سیستانی، هەموو لایەنە عێراقییەكان و هەموو ڕێكخراوە مەدەنی و ئاشتیخوازەكان، نەتەوەیەكگرتووەكان، ئەمهریكا، یهكێتی ئهوروپا، دەوڵەتانی ئەندام لە هاوپەیمانیەتی دژی داعش، دەوڵەتانی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و وڵاتانی دراوسێ دەكەین، كە ڕۆڵی بەپەلەی خۆیان بگێڕن و تەدەخول بكەن، بۆ دوورگرتنی ناوچەكە لە شەڕێكی تازە و داوا دەكەین، هێزە عێراقییەكان و هیچ هێزێكی دەرەكی هەوڵی دروستكردنی ئەو شەڕە نەدەن، چونكە لێكەوتەی ڕاستەوخۆی زۆر خراپی دەبێت بۆ سەر بارودۆخی ناوخۆی عێراق و هەموو ناوچەكە و زەمینەی بەهێزبوونەوەی داعش و ڕێكخراوە تیرۆرستییەكانی دیكە لە ناوچەكەدا خۆشدەكاتەوە.
ئێمە وەك حكومەتی هەرێمی كوردستان لەپێناو چارەسەركردنێكی ڕاستەقینەی هەموو كێشەكان، ئامادەیی خۆمان بۆ گفتوگۆیهكى بنیاتنەرانە نیشان دەدەین و بەرپرسیارێتی هەر شەڕێك و لێكەوتە خراپەكانیشی دەخەینە ئەستۆی لایەنی بەرامبەر و فەماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، بەرێز حەیدەر عەبادی.
داوا لە هەموو پێكهاتەكانی گەلی كوردستان لە كورد و عەرەب و توركمان و كریستیانەكان دەكەین بە ورەیەكی بەرزەوە ئامادە بن بۆ وڵامدانەوەی هەر شەڕخوازییەك و بە هەموو شێوەیەك پشتیوانی لە پێشمەرگە بكەن، بۆ پاراستنی هەموو شارەكانی كوردستان، بۆ ئەوەی شارەكانمان هاوشێوەی موسڵ و ئەنبار و شارەكانی دیكەی عێراق تووشی كۆمەڵكوژی و وێرانبوون نەبن، هەروەها داوا لە هەموو حزب و لایەنەكانی كوردستان دەكەین، یەكهەڵوێست بن بۆ پاراستنی ئاشتی و بەرگریكردن لە كوردستان.
شارەكانی هەرێمی كوردستان پەناگەیەك بوونە بۆ لەخۆگرتنی سەدان هەزار پەنابەر و ئاوارەی شەڕی داعش و شەڕی تایفی لە عێراقدا، زۆر سەیرە حكومەتی عێراق دەیەوێت بە هێرشی سەربازی، ئارامیی ئەو ناوچانەش تێكبدات.
ساڵی 2014، دوای ئەوەی سوپای عێراق لە كەركوك و ناوچەكانی دەورووبەری ڕایكرد و چەكێكی زۆری بۆ داعش جێهێشت، هێزی پێشمەرگە فریای خەڵكی ئەو ناوچانە كەوت و ئهوانى لە دەست داعش پاراست، لەو كاتەوە ئەو ناوچانە لە دۆخێكی ئارامی ئەوتۆدا دەژین، كە هیچ كاتێك سەقامگیرییەكی بەو شێوەیان بەخۆیانەوە نهبینیوه، ئهمهش بەهۆی فیداكاریی پێشمەرگە و پۆلیس و دەزگا ئەمنییەكان و هاوكاریی خەڵك لەگەڵیان.
چەندین جاریش ڕامانگەیاندووە، نابێ هیچ چارەسەرێك دوور لە ویستی دانیشتووان بەسەر ئەو ناوچانەدا بسەپێندرێت و دەبێ ئیدارەیەكی خاوەن تایبەتمەندی، كە ویستی هەموو پێكهاتەكانی ڕەچاو بكات بۆ ئەو ناوچانە هەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەی هەموو هاوكاریكردنێكە.
ئێستاش دووبارەی دەكەینەوە، كە ئێمە ئامادەین بۆ گفتوگۆ و دژی ئەوەین پەنا ببرێتە بەر چەك بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، دەبێ هەموو كێشەكان بە شێوەیەكی ئاشتیانە و بە گفتوگۆ چارەسەر بكرێن، نهك داواكاریى ئێمه بۆ گفتوگۆ و لێكگهیشتن، به ههڕهشه و كۆكردنهوهى هێز و سوپا و ههنگاونانى عهمهلى بۆ شهڕ، وهڵام بدرێتهوه.
نێچیرڤان بارزانى
سهرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان
13/10/2017