قوباد تاڵەبانی: جوڵەی هێزە عێراقییەکان بەرەو کەرکوک وێرانی لێدەکەوێتەوە

0

نوچەنێت

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، جوڵەی هێزە عێراقییەکان بەرەو کەرکوک وێرانی لێدەکەوێتەوەو دەبێت ئەو پێشڕەویانە بووەستێندرێن.

شەوی رابردوو تاوەکو بەرەبەیانی هەینی 13-10-2017، پێشمەرگە لە سنوورەکان و خەڵکی کەرکوکیش لەنێو شار لە ئامادەباشیدا بوون بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو، دوای ئەوەی زانیاریی هەبوو، کە سوپای عێراق و چەکدارانی حەشدی شەعبی دەستیان بە جموجۆڵ کردووە لەسنووری کەرکوک و خورماتوو بەتایبەتی لە گوندەکانی بەشیر و تازە. 

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر نووسیویەتی “جوڵەی هێزی سەربازی عێراق بەرەو کەرکوک ململانێیەکی وێرانکەری لێدەکەوێتەوە”.

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نووسیوویەتی “دەبێت دانایی زاڵبێت، پێشرەوییەکان بووەستێندرێن و، گفتوگۆ دەستپێبکات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com