نوچەنێت
پارێزگاری کەرکوک رایدەگەیەنێت، كه‌ركوكیه‌كان زۆر شاره‌كه‌ی خۆیان خۆشده‌وێ و هه‌میشه ئاماده‌ن له پێناو پاراستی خۆیان بكه‌نه قوربانی. دەشڵێت “به‌غدا ده‌یه‌وێ به هه‌ر بیانوویه‌ك بێت هێز بهێنێته کەرکوک”.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 13-10-2017، نەجمەدین کەریم، پارێزگاری كه‌ركوك له گه‌ڕه‌كی ره‌حیم ئاوای ئەو شارە و دوای به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی چه‌ند گه‌ڕه‌كێك، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سازدا و رایگه‌یاند “ساڵێك له‌مه‌وپێش و له‌م مانگه‌دا بوو داعش به ده‌ستی خه‌ڵكی كه‌ركوك و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه تێكشكێنرا، بۆیه باشتر وایه به‌غدا بیر له به‌كارهێنانی هێز نه‌كاته‌وه و رێگایه‌كی دیكه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بدۆزێته‌وه”.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم گوتی: له‌و رۆژه‌وه‌ی گشتپرسی ئه‌نجام دراوه به‌غدا هه‌ر رۆژه و جۆره به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌رده‌كات و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، هه‌موو رۆژێك داواكارییه‌كی نوێ ده‌خاته‌ڕوو، به‌ڵام لایه‌نی كورد ته‌نیا یه‌ك داواكاری هه‌یه، كه نامانه‌وێ شه‌ڕ بكه‌ین و ده‌مانه‌وێ به ئاشتی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ین، كه‌چی ئه‌وان ده‌یانه‌وێ به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێ له كه‌ركوك هێز دامه‌زرێننه‌وه و ئه‌مه‌ش به‌لای خه‌ڵكی كه‌ركوكه‌وه جێگای قبووڵ نییه”.
پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، ئێمە شەڕمان ناوێت و هیج کاتیش شەڕمان نەویستووە، بەڵام گەلی ئێمە هەر کات هێرشی کراوەتەسەر بەرەنگاری دووژمن بووەتەوە.
نەجمەدین کەریم، دوای جموجۆڵی چەکدارانی حەشدی شەعبی لە نزیک گوندی بەشیر سەردانی سەنگەرەکانی پێشمەرگەی کرد و رایگەیاند “بەغدا بەردەوام بە نیاز بووە دوای کۆتاییهاتنی شەڕی داعش ئەو ناوچانەی کە لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە لەو سنوورە کۆنترۆڵکراونتەوە جارێکی دیکە وەریبگرنەوە”