فەرماندەیی پێشمه‌رگه‌ لەسەر جموجوڵەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق راگەیەندراوێک بڵاو دەکاتەوە

0

نوچەنێت

فه‌رمانده‌یی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێك له‌باره‌ی جموجۆڵه‌كانی شه‌وی ڕابردووی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق له‌ له‌ ده‌ورووبه‌ری كه‌ركوك بڵاوده‌كاته‌وه‌ و رایگەیاند “هێزی پێشمەرگە زۆر بە توندی بەرگری لە گەلی كوردستان دەكات”.

له‌ به‌شێكیدا ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ هاتووه‌ “هەڕەشە و پەلاماردان و شەڕفرۆشتن قبووڵ ناكرێت و چارەسەری هیچ گرفتێك ناكات و هێزی پێشمەرگە زۆر بە توندی بەرگری لە گەلی كوردستان دەكات و ڕێگە نادات بە زمانی چەك و خۆسەپاندنی بەزۆر، مامەڵە لەگەڵ كوردستاندا بكرێت”.

ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

شەوی ڕابردوو هێزەكانی حەشدی شەعبی و هەندێك لە هێزەكانی سوپای عێراقی دەستیان بە جمووجۆڵ و خۆئامادەكردن بۆ پەلاماردانی ناوچەكانی ژێر دەستەڵاتی پێشمەرگە بە تایبەت لە دەوروبەری كەركووك كردووە. ئەو جمووجۆڵە لەدوای هاندان و دەستلەپشتدانی بیانی و هەروەها لێدوانی هەڕەشەئامێزی چەند ڕۆژی ڕابردووی ژمارەیەك بەرپرسی سەربازی و سیاسی عێراقی دێت لەدژی گەلی كوردستان و ئاماژەی مەترسیداری هەڵگیرساندنی شەڕ و پەلاماردانی كوردستانی تێدایە.

كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانان و ڕای گشتی جیهانی لەوە ئاگادار دەكەینەوە، كە ئەو دۆخە نالەبارە دەبێتە هۆی كارەساتی گەورە. ئێمە دژی شەڕ و خوێنڕشتنین، و لە ڕوانگەی هەستكردن بە بەرپرسیارێتییەوە داوا لە حكومەتی بەغدا دەكەین، لە جیاتی جوڵاندنی هێز و خۆسەپاندنی بەزۆر، بێت گفتوگۆ بكات و لەو ڕێگەیەوە گرفتەكان چارەسەر بكرێت. بەڵام هەڕەشە و پەلاماردان و شەڕفرۆشتن قبووڵ ناكرێت و چارەسەری هیچ گرفتێك ناكات و هێزی پێشمەرگە زۆر بە توندی بەرگری لە گەلی كوردستان دەكات و ڕێگە نادات بە زمانی چەك و خۆسەپاندنی بەزۆر، مامەڵە لەگەڵ كوردستاندا بكرێت.

پێویستە هەموو هێزی پێشمەرگەی كوردستانیش لە ئامادەباشیی تەواودا بن بۆ بەرگریكردن لە گەل و خاكی كوردستان و بەرپەرچی هەموو جۆرە هەڕەشە و پەلامارێك بدەنەوە.

فەرماندەیی گشتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان

13ـ 10ـ 2017

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com