نوچەنێت
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی راگه‌یەندراوێك له‌سه‌ر دۆخی ئێستای باشووری کوردستان و کێشەکان لەگەڵ بەغدا بڵاودەکاتەوە و چەند پێشنیازێک دەخاتەڕوو و داوادەکات، كۆتایی به‌هه‌موو هه‌ڕه‌شه و ئابلۆقه و راگرتنی موچه و بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه بهێنرێت.
لە راگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داواکراوە، هەر بژاردەیەکی سەربازیی و هێز بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان وەلابنرێت. هەروەها داوا دەکات ئەو بڕیار و ئیجرائاتانەی لەلایەن پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەە پەیوەست بە هەرێمی کوردستان دەرکراون ، بە رەچاوکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی خەڵک و یاسایی بوونیان پێداچوونەوەیان بۆ بکرێت و ئەو بڕیارانە رەتبکرێنەوە کە لێکەوتەی خراپیان لەسەر متمانە بە یەککردنەوە دەبێت و مانایەک بۆ بەرجەستەکردنی دەستوور و سەروەری یاسا ناهێڵنەوە.
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئامادەیی دەردەبڕن بۆ هاوکاریی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی عێراق بۆ چارەسەری کێشەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی و دەروازە سنوورییەکانی دیکە.
ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه:

