سەرۆكە بەساڵاچووەكان. شیمۆن پیرێس و مەلیك عەبدوڵلا بە تەمەنترینن. تاڵەبانی لە وڵاتانی عەرەبی بە پلەی یەكەم دێت

0

زۆربەی سەرۆكە بەساڵاچووەكان لە ئاسیا و ئەفریقیا دان
شیمۆن پیرێس و مەلیك عەبدوڵلا كوڕی عەبدولعەزیز بە تەمەنترین فەرمانڕەوان
لە زۆری تەمەن تاڵەبانی لەسەر ئاستی سەرۆكەكانی ئاسیا بە سێیەم و لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی بە پلەی یەكەم دێت

نوچەنێت. سڤیل
بەختیار محەمەد
بەپێی ئەو راپۆرتەی (سڤیل) ئامادەی كردووە، زۆربەی سەرۆكەكان و شا بەتەمەنەكانی دونیا لەئاسیا و ئەفریقیادان و تاڵەبانیش لەتەمەندا لەسەر ئاستی دونیا لەپلەی حەوتەمی سەرۆكەكان دێت و لەسەر ئاستی ئاسیاش بەپلەی سێیەم، لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش بە پلەی یەكەم دێت.
بەبڕوای هەندێك لەچاودێرانی سیاسی چاكترین تەمەن بۆ سەرۆكی وڵاتێك پێویستە لەنێوان (50-70) بێت، چونكە ئەمە زۆربەی تەمەنی سەركردەكانی ئەو وڵاتانەیە، كە جۆرێك لەئارامی تێدایەو سەرۆكەكانیان بەشێوازێكی دیموكراسیانە بەهەڵبژاردن هاتوونەتە سەر دەسەڵات. بەپێچەوانەی سەرۆك كۆمارەكانی ئاسیا و ئەفریقیا بەردەوام نائارامی سیاسی تێدا زاڵەو جۆرێك لەدیكتاتۆرییەت هەیە، بۆیە تەمەنی سەرۆكەكان لە 70 ساڵ تێپەڕ دەكات، نموونەی ئەمەش موبارەك بوو، كە لەڕاپۆرتێكی تایم لەساڵی 2010 بەیەكێك لەسەرۆكە بەتەمەنەكانی دونیا دانرابوو.
لەكۆی زیاتر لە 200 وڵاتی جیهاندا، كە (سڤیل) ئامادەی كردووە، ئەوەی تێبینی كراوە، زۆربەی سەرۆكە بەتەمەنەكان و شا بەتەمەنەكان دەكەونە وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقیا، ئەگەر پاشا و شاژنەكان هەژمار نەكرێت، ئەوا لەئەوروپا تەنها یەك سەرۆكی بەتەمەن هەیە، كە ئەویش سەرۆكی ئیتاڵیایە.
ئەگەر لەكیشوەری ئاسیا جۆری حوكمڕانی لە یەك جیابكەینەوە، ئەوا لەئاسیادا سەرۆكی ئیسرائیل شیمون پیرێس، بە پلەی یەكەم دێت، كە لەدایكبووی 1924 واتە تەمەنی 88 ساڵە، لەپلەی دووەمدا زیلۆر رەحمان دێت كە سەرۆك كۆماری بەنگلادیشەو لەدایكبووی 1929یە، تەمەنی 83 ساڵە، لەپلەی سێیەمیشدا سەرۆك تاڵەبانی سەرۆك كۆماری عێراق دێت، كە لەدایكبووی 1933یەو تەمەنی دەكاتە 79 ساڵ، سەرۆكی هیند بەپلەی چوارەم دێت كە ساڵێك لەتاڵەبانی بچووكترە، بەپلەی پێنجەمیش مەحمود عەباس سەرۆكی فەلەستین دێت، كە لە دایكبووی 1935 تەمەنی 77 ساڵە.
ئەمە ئەگەر لەسەر ئاستی سەرۆكایەتی سەیری تەمەنی سەرۆكەكان بكرێت، بەڵام ئەگەر شانشینی هەژمار بكرێت بەمشێوەیە دەبێت، سەرۆكی ئیسرائیل و شای سعودیە عەبدوڵڵا كوڕی عەبدولعەزیز، هاوتەمەنن كە تەمەنیان 88 ساڵە، زیلۆر رەحمان و ئەمیر سەباحی ئەمیری كوێت هاوتەمەن دەبن و تەمەنیان 83 ساڵە، دیسان لەپلەی سێیەمدا تاڵەبانی دێت و بەڵام لەو پلەیەدا ئەوجارە ئیمپراتۆری یابان ئەكیهیتۆ هاوتەمەنی دەبێت، كە ئەویش لەدایكبووی 1933یە.
لەو ئامارەدا 47 وڵات و 6 هەرێم هەژماركراوە، كەواتە ئەو تەمەنی سەرۆكەكان بەپێی لیستی 53 سەرۆك و میر و شا بووە، بەڵام بچووكترین سەرۆكیش سەرۆكی كۆریای باكوورە كە ناوی كیم جۆن هونگە، كیم لەدایكبووی 1983 و تەمەنی 29ساڵە، لەدوای ئەویش رێبەری هەرێمی بوتان دێت كە ناوی جیغمە خیسارە لەدایكبووی ساڵی 1981ە.
ئەگەر لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش سەیر بكرێت، سەرۆك تاڵەبانی لەپلەی یەكەم دێت، لەدوای ئەویش سەرۆك مەحمود عەباس دێت، ئەگەر سیستەمی حوكمڕانی شانشینیش حیساب بكرێت، ئەو مەلیك عەبدوڵڵا سعودیە پلەی یەكەم و میری كوێت پلەی دووەم و تاڵەبانی پلەی سێیەمە، سەرۆكی فەلەستین مەحمود عەباس بە پلەی چوارەم دێت.
لەكیشوەری ئەفریقیا، گیرما ولد گورگیس سەرۆكی ئەیسوبیا بەپلەی یەكەم دێت و روبیرێت مۆگابی كە سەرۆكی زیبمابۆیە هاوتەمەنیەتی، هەردووكیان لەدایكبووی 1924 تەمەنیان 88 ساڵە، حەسەن عەبدولرەحمان سەرۆكی كۆتیڤوار بەپلەی دووەم دێت، كە لەدایكبووی 1931یە پۆڵ بیا سەرۆك كۆماری كامیرۆن بەپلەی سێیەم دێت، كە لەدایكبووی 1933یە. لەناوی ئەفریقییەكان 54 وڵات هەژمار كراوە.
لەسەر ئاستی ئەوروپا ئەگەر تەنها سەرۆك هەژمار بكرێت، ئەوا بەپلەی یەكەم جوجیانو ناپۆلۆلینتانۆ دێت، كە سەرۆكی ئیتاڵیایەو لەدایكبووی 1925 و تەمەنی 87 ساڵە، هانیەر فیشەر سەرۆكی نەمساش بەجیاوازی تەمەن 11ساڵ تەمەن لەسەرۆكی ئیتالیا بەپلەی دووەم دێت، بەڵام ئەگەر شانیشنی هەژمار بكرێت، ئەوا خاتوو ئەلیزابیسی دووەم هاوتەمەنی جورجیانۆیە، لەدوای ئەویش شای نەرویج دێت كە لەدایكبووی 1937 و بەپلەی سێیەمیش خوان كارلوس شای ئیسپانیا دێت، بەپلەی چوارەمیش شاژنی دانیمارك دێت، كە ناوی مارگریتی دووەمە لەدایكبووی 1938ە، پاپای ڤاتیكانیش لەدایكبووی 1927ە.
لەهەردوو كیشوەری ئەمریكادا (رائول كاسترۆ) لەپلەی یەكەم دێت لەبەتەمەنترین سەرۆك كۆماردا لەساڵی (1935) لەدایك بووە، لەپلەی دووەمدا (خۆزیە مۆخیكا) سەرۆك كۆماری ئۆرگوای دێت لەتەمەندا لەساڵی (1940) لەدایك بووە، لەپلەی سێیەمدا (رینیە بریفال)ی سەرۆك كۆماری هایتی دێت لەساڵی (1943) لەدایكبووە. ئەوەی تێبینی دەكرێت لەو كیشوەرەدا لەهەموو كیشوەرەكانی دیكە سەرۆكی ژن زیاترە، لەسەر ئاستی 22 وڵات سەرۆكەكانیان زۆربەیان تەمەنیان لەدەوری 60 ساڵیدایە.
وەك لەئاماری سەرجەم وڵاتەكانی دونیا دەردەكەوێت، گەورەترین سەرۆك و شاكانی دونیا تەمەنیان دەگاتە 88 ساڵ و لەم تەمەنە گەورەتر نییە، ئەگەر تەنها سەرۆكەكان هەژمار بكرێت لەپلەی یەكەم هەر یەكە لەشیمۆن پیریس و گریما ولد گورگیس دێت كە هاوتەمەنن لەدایكبووی 1924ن.
لەپلەی دووەمدا سەرۆكی ئیتاڵیا جوجیان و ناپۆلۆلینتانۆ دیت، كە تەمەنی 86ساڵە و لەدایكبووی 1925ە، لەپلەی سێیەمدا زیلور رەحمان دێت كە سەرۆكی بەنگلادیشەو لەدایكبووی 1929یە، لەدوای ئەویش بەپلەی چوارەم سەرۆكی كۆتیڤار دێت كە حەسەن عەبدولڕەحمانەو لەدایكبووی 1931، بەپلەی پێنجەم هەر یەكە لەجەلال تاڵەبانی و پول بیای سەرۆكی كامیرۆن، لەدایكبووی 1933ن، لەپلەی شەشەمیش سەرۆكی هیند دێت، لەپلەی حەوتەم سەرۆكی فەلەستین مەحمود عەباس و رائول كاسترۆی سەرۆكی كوبا دێت، لەپلەی هەشتەم هانیەر فیشەر سەرۆكی نەمسا دێت كە لەدایكبووی 1936ە، لەپلەی نۆیەم سەرۆكی جەزائر عەبدولعەزیز بۆتەفلیقە دێت كە سەرۆكی جەزائیرو لەگەڵ سەرۆكی زامبیا هاوتەمەنن، لەدایكبووی 1938، لەپلەی دەیەمدا گەلێك ناو دێت كە سەرۆكی غینیا و ئوزباكستانە.
 ساڵی لە دایكبوون وڵات ناوی سەرۆك
1924 ئیسرائیل شیمون پێریس
1924 ئەسوپیا گیرما ولد گۆرگیس
1924 زمبابۆی رۆبیۆت مۆگابی
1926 ئیتالیا جورجیانۆ ناپۆلۆینتانۆ
1929 بەنگلادیش زیلۆر رەحمان
1931 كوتیڤوار حەسەن عەبدولرەحمان
1933 عێراق جەلال تاڵەبانی
1933 كامیرۆن  پۆڵ بیا
1934 هیند بریتبها باتیل
1935 فەلەستین مەحمود عەباس
1935 كوبا رائول كاسترۆ
1936 نەمسا هاینەر فیشەر

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com