نوچەنێت: تایبەت
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان، رەتیدەکاتەوە کە فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان، داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی کردبێت.
رۆژی چوارشه‌مه ١١-١٠-٢٠١٧له چه‌ند میدیایه‌كی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ، لێدوانی په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی بڵاوكرایه‌وه ، كه گوایه فراكسیۆنی یه‌كێتی له ریگه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی یاداشتیكهوه بۆ مه‌كته‌بی سیاسی حیزبه‌كه‌ی، داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستانی بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك كردبێت، به‌هۆی نه‌بوونی تۆمارێكی ده‌نگده‌رانی پاك و هه‌موارنه‌كردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌شداری نه‌كردنی كه‌ركوك، له هه‌ڵبژاردنه‌كان و چه‌ند هۆكارێكی دیكه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، ته‌لار له‌تیف په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به پێشنیاری فراكسیۆنی یه‌كێتی بۆ دواخستنی هه‌لبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاتێكی گونجاوترگوتی، فراكسیۆنی یه‌كێتی، هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كی نه‌كردووه و یاداشتیشس بهرزنهكردوهتهوه بۆ مه‌كته‌بی سیاسی، بەمەبەستی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، چونكه ئه‌وه كاری حزب نییه و كاری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و په‌رله‌مانی كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كانی دیكه‌یه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، کە دواخستی هه‌ڵبژاردنه‌كان پرۆسه‌یه‌كه دژی دیموكراسییه و له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانین له‌كاتی خۆیدا.