نوچەنێت
ئەنجومەنی ئاسایشی کوردستان رایدەگەیەنێت، پەیامی مەترسیدارمان لە هێزە عێراقییەکانەوە پێدەگات و ئامادەکاری بۆ هێرشی گەورە دەکەن.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پەیامی مەترسیدارمان لە هێزە عێراقییەکانەوە پێدەگات، لەنێویاندا حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی، کە ئامادەکاری دەکەن بۆ هێرشی گەورە بۆ سەر کوردستان لە باشوور و رۆژئاوای کەرکوک و باکووری موسڵەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی باڵای سیاسی کوردستان، هۆشداری درابوو لەبارەی بەكارهێنانی هێز دژی کوردستان.
ئەنجومەنی باڵای سیاسی کوردستان لە داوایەکدا بۆ رای گشتی جیهان و هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دەڵێت “گەلی كوردستان رووبەڕووی ئابڵۆقە و سزادانی بەكۆمەڵ و هەڕەشەی بەكارهێنانی هێز كراوەتەوە و ئەوە بارودۆخی مرۆیی و ژیانی خەڵك و ئاوارەكان لە عێراق و كوردستان، دەباتە قۆناغێكی مەترسیدار”.
ئەنجومەنی باڵای سیاسی کوردستان داواش دەكات “سنوورێك بۆ ئەم هەڕەشە و ئابڵۆقە و سزادانی بەكۆمەڵە دابندرێت”.
