داوای هه‌ڵگرتنی “ئابڵۆقه‌ی سه‌ربازی سه‌ر هه‌ولێر” ده‌كرێت
نوچه‌نێت: سلێمانی
له یاداشتێكدا كه كۆپییه‌كی ده‌ست نوچه‌نێت كه‌وتووه، گرووپی خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی و ده‌سته‌یه‌ك له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی سلێمانی، پشتگیری خیان بۆ خۆپیشاندانه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌رده‌بڕن.
له‌و یاداشته‌دا، (3) خاڵییان خسۆته ڕ,و، كه دیارترینیان هه‌ڵگرتنی “ئابڵۆقه‌ی سه‌ربازییه له‌سه‌ر هه‌ولێر و گه‌رمیان”، هه‌روه‌ك داواش ده‌كه‌ن، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به خێرایی نیازی ئاشكرا‌و ڕوونی له جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانیاندا بسه‌لمێنن.
ئه‌مه‌ش ده‌قی یاداشته‌كه‌یه
یاداشتی خوێندكاران‌و فه‌رمانبه‌ران‌و مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی
“با كرداره‌كانتان، به‌ڵێنه‌كانتان بسه‌لمێنن”
– خه‌ڵكی سه‌ربه‌رزی كوردستان
– سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراقی فیدراڵ
– سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان‌و گشت فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان
– سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
– سه‌رۆكایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
– ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سته‌ی داواكاری گشتی
– لایه‌نه سیاسییه‌كان و رێكخراوه مه‌ده‌نییه حكومی و ناحكومییه‌كان
– ده‌زگاكانی راگه‌یاندن
– رای گشتی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه
سڵاوی زانست‌و خه‌بات..
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن‌و كرانه‌وه‌ی زانكۆ‌و ناوه‌نده‌كانی خوێندندا، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی ناڕه‌زاییه‌كانی شه‌قام‌و وه‌ك پێویست كارنه‌كردنی به‌رجه‌سته‌ییانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی له هه‌رێمی كوردستاندا، پشتیوانیی‌و ئاماده‌یی خۆمان بۆ درێژه‌دان به پرۆسه‌ی خوێندن ده‌رده‌بڕین، له هه‌مان كاتیش‌دا سوربوونمان له‌سه‌ر داخوازییه‌كانی پێشوومان بێ هیچ گۆڕانكارییه‌ك جه‌سورانه دووپاتده‌كه‌ینه‌وه، به‌رده‌وامبوونمان له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیده‌ربڕینمان به‌و شێوازه ئاشتیی‌و مه‌ده‌نیانه‌ی به‌شیاویان ده‌زانین درێژه‌پێده‌ده‌ینه‌وه‌و هه‌موو جۆره توندوتیژیه‌كیش ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه، پشتیوانی خۆمان بۆ ڕه‌وایه‌تیی داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردیی به‌گشتیی‌و خۆپیشانده‌رانی سه‌رای ئازادیی سلێمانی به‌تایبه‌تیی ڕاده‌گه‌یه‌نینه‌وه.
پێشوازیی له‌و لێدوان‌و هه‌وڵ‌و به‌ڵێن‌و پلان‌و پڕۆژانه ده‌كه‌ین كه وه‌ك وه‌ڵام له‌لایه‌ن هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئاراسته‌ی خه‌ڵكی خۆپیشانده‌رو شه‌قامی ناڕازیی هه‌رێمی كوردستان كراون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پانتایی گومانه‌كانمان زیادده‌كات‌و متمانه‌مان كه‌مده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه هیچ یه‌كێك له‌وانه نه‌چوونه‌ته باری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و نه‌یانتوانیوه وه‌ڵامی ڕاسته‌قینه‌ی داوا ڕه‌واكان له زه‌مینه‌ی ڕووداوه‌كاندا بده‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌گشتیی‌و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانیش به‌تایبه‌تیی به‌خێرایی نیازی ئاشكرا‌و ڕوونی له جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانیاندا بسه‌لمێنن، پێویسته ده‌ستبه‌جێ ئه‌م داواكارییه ڕه‌وایانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان جێبه‌جێبكه‌ن:
1. ده‌ستگیركردن‌و دادگایكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی به شه‌هیدكردن‌و برینداركردنی هه‌ر هاووڵاتییه‌كی خۆپیشانده‌ری كوردستان، یان به سوتاندن‌و تاڵانكردنی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن، تۆمه‌تباركراون.
2. لابردنی ئابڵوقه‌ی سیاسیی‌و سه‌ربازیی‌و ئه‌منیی له‌سه‌ر شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان به‌گشتیی‌و هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان‌و گه‌رمیانیش به‌تایبه‌تی، كۆتایی به‌و تیرۆره ده‌رونییه بهێنرێت كه زۆرێك له مێدیاكان دژ به خۆپیشانده‌ران په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن.
3. به بڕیارێكی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مافی ته‌قه‌كردن‌و كاری توند‌و تیژیی له هه‌موو هێزه‌چه‌كداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌رامبه‌ر هاووڵاتیانی مه‌ده‌نیی‌و خۆپیشانده‌ران قه‌ده‌غه‌بكرێت‌و ئه‌م هێزانه به هیچ جۆرێك له ململانێ ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمدا به‌كارنه‌برێن. نابێت هیچ خۆپیشانده‌رێك له‌سه‌ر خۆپیشاندانی مه‌ده‌نیانه ده‌ستگیر بكرێت، یان هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌و گرتن‌و سوكایه‌تیپێكردن‌و سزادان یان ناوزڕاندنی لێبكرێت.
ده‌سته‌یه‌ك له مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی
گروپی خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی
ده‌سته‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی سلێمانی
25/3/2011