نوچەنێت
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا لە عێراق دۆخی پێش و دوای پرۆسه‌ی گشتپرسی باشووری کوردستانیان تاوتوێ کرد و نێچیرڤان بارزانی گوتی: “ئه‌زموونی چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو سه‌لماندی ئه‌و سیسته‌مه‌ی له عێراق هه‌بوو شكستی هێنا”.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10-10-2017 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له سیریل نان باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له عێراق و كیرت ستۆكڵ ستیلفێرد، كونسوڵی گشتی و جێگره‌كه‌ی کرد.
بەگوێرەی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له دیدارەکەدا سیریل نان، باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له عیراق مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو و دووپاتی كرده‌وه كه حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا به بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته عیراق و هه‌رێمی كوردستان.
باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له عیراق هەروەها ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌یشی بۆ دروستكردنی دیالۆگ له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، نیشان دا، هه‌روه‌ها رۆڵی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی له تێكشاندنی تیرۆر و تیرۆریستان و هاوكاریی خه‌ڵك و حكومه‌ت بۆ ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر، به‌رز نرخاند.
لە دیدارەکەدا دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كان و قۆناخی پێش و دوای گشتپرسی و كاردانه‌وه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌رباره‌ی ئه‌م پرسه تاوتوێ کرا و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه، كه بارگرژی و هه‌ڵچوونه‌كان له به‌رژوه‌ندیی هیچ لایه‌نێکدا نییه و دیالۆگ و دانوستاندن باشترین رێگه‌چاره‌ی كێشه‌كانه. هه‌ر لە دیدارەکەدا ، سەرۆکوەزیرانی کوردستان و باڵیۆزی ئەڵمانیا په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌رلینیان دووپات كرده‌وه.
لە دیدارەکەدا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و پشتیوانییه‌كانی گه‌ل و حكومه‌تی ئه‌ڵمانیای كرد له بواری مرۆیی و سه‌ربازیدا بۆ هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها لەبارەی ئه‌و هۆكارانه كه وایكرد گه‌لی كوردستان بڕیاری ئه‌نجامدانی گشتپرسی بدات، گوتی: “ئه‌زموونی چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو سه‌لماندی ئه‌و سیسته‌مه‌ی له عیراق هه‌بوو شكستی هێنا، بۆیه ده‌بێت بیر له شێوازێكی نوێ له په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بكرێته‌وه”.
بەپێی هەواڵەکە، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ ده‌ستپێكردنی دیالۆگێكی جددی له‌گه‌ڵ به‌غدا به ئه‌جێندایه‌كی كراوه و بێ مه‌رجی پێشوه‌خته ده‌ربڕی ، تاوەكو بتوانرێت بگه‌نه چاره‌سه‌ر و لێكگه‌یشتنێك مایه‌ی ره‌زامه‌ندیی هه‌ردوولا بێت ، سه‌قامگیری و ئارامی به‌دوای خۆیدا بهێنێت و ئایندهی نه‌وه‌ی داهاتوو مسۆگه‌ر بكات، لهمبارهیشهوه رۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌پێویست زانی.