نووسينى: عوسمان عه‌لى، دكتۆرا له زانكۆى تۆڕنتۆى كه‌نه‌دى ــ مامۆستاى زانكۆ.
وه‌رگێڕانى: ئيسماعيل ته‌ها
جۆرێك له كۆده‌نگى هه‌يه، كه قۆناغى دواى داود ئۆغلۆ، وه‌ك پێشوو نابێت، چونكه گۆرانكارى گرنگ له سرووشتى حكوم له‌ناوخۆى توركيا رووده‌دات، پێوهنديهكان له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه و رۆژئاوا گۆرانكارى به‌سه‌ردادێت، له‌م بابه‌ته گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و رهنگدانهوانه ده‌كه‌ين، له‌گه‌ڵ باسكردنى چاوهروانيهكان له سياسه‌تى توركيا به‌ئاراسته‌ى پرسى كورد له باشورى كوردستان و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
هۆكاره‌كانى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه:
چه‌ند هۆكارێك هه‌بوو، كه ئه‌وه‌نده له‌ناكاو ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ، ده‌ست له‌پۆستى سه‌رۆكايه‌تى بكێشنێتهوه، هۆكاره‌كان جياوازبوون، هه‌ندێكى پێوه‌ندى به جياوازى عه‌قڵيه‌تى ئيدارى هه‌بوو، هه‌ندێكى تر پێوه‌ندى به دۆسیه‌كانى په‌يوه‌ست به ئابورى توركياوهههبوو. هه‌روه‌ها پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ يه‌كێتى ئه‌وروپا، ئيداره‌ى پرسى كورد، هه‌روه‌ها ويستى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆگان له وه‌رگرتنى سه‌رجه‌م جومگه‌كانى بڕيار له‌ده‌ستى خۆى وپهلهكردنى له خێرايى گۆرانكارى له‌ده‌ستورى توركياو، گۆرينى سيسته‌مى سياسى توركيا له سيسته‌مى په‌رله‌مانى بۆ سيسته‌مى سه‌رۆكايه‌تى[1].
له 5ى مايس به بريارێكى ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ، سه‌رۆكوه‌زيرانى توركيا، له‌گه‌ڵ ليژنه‌ى مه‌ركه‌زى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان كۆبوونه‌وه‌يه‌كى له‌ناكاوى ئه‌نجامدا، كه له‌م كۆبوونه‌وه‌يه، ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ له داوايكرد گۆنگرهيهكى نائاسايى ببه‌ستن له‌هه‌مان مانگ، ئه‌وه‌بوو له 17 مايس ده‌سته‌ى گشتى بیناڵی يه‌ڵدرم، وه‌ك سه‌رۆكى حزب دياريكرد، به‌گوێره‌ى ده‌ستوور ئه‌و ده‌بێته سه‌رۆكى حكومه‌ت. بهپێيهى، كه حزبكهى زۆرينه‌ى ره‌هاى له په‌رله‌مان به‌ده‌ستهێناوه، چه‌ند هۆكاريك بۆ ئه‌م ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه له ناكاوه هه‌يه، هه‌ندێك پێيان وايه: ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ، له لايه‌ن خودى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆگان، ده‌ستى پێ لهكاركێشێندراوهتهوه.
ململانێى ناوخۆيى له‌پێناو ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هيچ ئاماژه‌يه‌كى راستهوخۆنيه له چونى ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ له پۆسته‌كه‌ى به‌ويستى، چونكه هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن، كه كار لادراوه.
بۆ تێگه‌يشتن له ره‌هه‌نده‌كانى ئه‌م گۆرانكارييه پێويسته به‌كورتى مێژووى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان و گۆرانكاريهكانى بخه‌ينه روو، كه چى ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆى گهيانده حكوم.
دواى داخستنى پارتى فه‌زيله له‌لايه‌ن دادگاوه له مانگى ئابى 2001، كه پارتێكى سياسى ئيسلامى توركى نه‌جمه‌دين ئه‌ربه‌كان بوو، ئه‌ندامانى بوون به دووبه‌ش، ئه‌ندامه بهتهمهنهكانيان پارتى سهعادهيان دامه‌زراند، كه ئێستاش بوونى هه‌يه، به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه، به‌و پێيه‌ى كه‌متر له 1% ده‌نگده‌رانيان به‌ده‌ستهێناوه له كۆتا هه‌ڵبژاردن، بۆ گه‌يشتن به په‌رله‌مان هه‌ر حزبێك پێويستى به 10% ده‌نگده‌رانه، ئه‌وانه‌ى جيابوونهوه دواى دوو رۆژ له داخستنى پارتى فه‌زيله حزبێكى تريان دروستكرد به‌ناوى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان، كه ديارترين كهسايهتيهكانيان بريتي بوو له ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆگان، عبدالله گوڵ، بوڵنت ئهرنتهش و مهليح كۆكچيك، سه‌ركرده‌ى ئه‌م ره‌وته بوون له دامه‌زراندنى، ئه‌وه‌بوو ناكۆكيه‌كى توند كه‌وته نێوانيان، به‌تايبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى، كه ده‌ست به ئه‌ربه‌كان لهكاركێشرايهوه، هه‌ڕه‌شه‌ى كوده‌تاى كرد به سه‌رباز و زيندانى كردنى سه‌رجه‌م سه‌ركرده‌كانى ئه‌م حزبه، جيابووهكان ئه‌ربه‌كان و سه‌ركرده گهورهكانيان تۆمه‌تبار ده‌كرد به ديكتاتۆر و خراپى به‌ڕێوه‌ربردن و خراپى هه‌ڵسوكه‌وت كردن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى توركياى عه‌لمانى، ئه‌وه‌بوو كۆمه‌ڵێك كه‌سى تهكنۆکرات پێوه‌نديان به‌حزب كرد له پێشه‌وه‌ى هه‌موويان عه‌لى باباجان، كه (له دامه‌زرێنه‌رانى حزب) بوو، كه رۆڵى سه‌ره‌كى بينى له بنياتنانى سياسه‌تى ئابورى و دارايى بۆ حكومه‌ته‌كه‌ى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان.
له هه‌مان ساڵى دامه‌زراندن، ره‌وتێكى جيابوويه‌وه له پارتى نيشتيمانى دايك، كه تۆركۆت ئۆزال له ساڵى 1983 دايمهزراندبوو، كه پارتێكى راستڕه‌وى ليبراڵييه، له‌ساڵى 1983 تا ساڵى 1991 سه‌رۆكايه‌تى حكومه‌تى به‌ده‌سته‌وه‌بوو، هه‌ندێك ئه‌ندامى راستڕو و چه‌پڕه‌وه‌كان، له ساڵى 2009 له‌گه‌ڵ پارتى ديموكرات يه‌كيان گرت، ديارترين ئه‌ندامه جيابووهكان له پارتى نشتيمانى دايك (جه‌ميل جيجك و عبدالقادر ئهكسۆ بوو) كۆمه‌ڵێك ئه‌ندامى ديار له پارتى رێگاى راست جيابوونهوه، ئه‌م پارته‌ش پارتێكى چه‌پى ليبڕالى بوو، سه‌رۆكى پارته‌كه‌ى سه‌رۆك سلێمان دێمريل، له ساڵى 1983 دايمه‌زراند بوو، كه پێكهاتبوو له راستڕه‌و و چه‌پڕه‌وه‌كان، هه‌ندێكيان په‌يوه‌نديان به پارتى داد و گه‌شه‌پێدان بكه‌ن، وه‌ك (حسێن جيليك و كوكسال توبتان) ئه‌مانه‌ش چونه پاڵ پارتى ره‌وتى ئيسلامى، كه نزيك بوو له بزووتنه‌وه‌ى فتح الله گوله‌ن، كه به‌شدارى كارى سياسى ناكات، به‌ڵام لايه‌نگرى زۆرى هه‌يه له ناو ده‌ستگاكانى ده‌وڵه‌تى توركيا، كه رۆڵى گه‌وره ده‌بينن له‌سه‌رخستنى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان، دواى ئه‌وانه ره‌وتێكى تر‌ى ئيسلامى پێوه‌ندى ده‌كه‌ن، كه بزووتنه‌وه‌ى نه‌قشبه‌ندى بوو، دواى سه‌ركه‌وتنى حزب زۆرێك له فه‌رمانبه‌ران و تهكنۆکراتهكان پێوه‌نديان پێوه‌كردن، بۆيه پارتى داد و گه‌شه‌پێدان پێكهاته‌ى كۆمه‌ڵێك پارتى ئيسلامى و ليبڕاڵى، كه هه‌ندێك له‌گه‌ڵ هه‌ندێك گونجاون له‌يه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنى تشرينى دووه‌مى ساڵى 2002 سه‌ركه‌وتنيان به‌ده‌ست هێنا، له‌و كاته‌وه تا ئێسا حكومه‌ت به ته‌نها پێکدێنن[2], له‌گه‌ڵ كۆتايى هاتنى خولى سه‌رۆكايه‌تى عبدالله گوڵ، له‌ساڵى 2014، ئه‌ردۆگان سه‌رۆكايه‌تى وه‌رگرت، به‌روونى دابه‌شبوون له پارتى داد و گه‌شه‌پێدان ده‌ستيپێكرد، دواى باڵاده‌ستبوونى باڵى ئه‌ردۆگان به‌سه‌ر ده‌ستگاكانى ده‌وڵه‌ت و له ريشهههڵكێشانى باڵى (عبدالله گوڵ و ئهرنتش)ى دامه‌زرێنه‌رانى حزب، دواى وه‌رگرتنى حكوم له‌لايه‌ن ره‌وتى ئه‌ردۆگانى ناكۆكيهكان ده‌ركه‌وتن، به‌تايبه‌ت كاتێك حاکان فيدان، سه‌رۆكى ده‌ستگاى ئه‌منى ده‌ستى له پۆسته‌كه‌ى كێشايه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى خۆى كانديد بكات بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به پاڵپشتى ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ، فيدان پێگه‌يه‌كى جه‌ماوه‌رى به‌هێزى هه‌بوو له پارتى داد و گه‌شه‌پێدان، ئه‌وه‌بوو ئه‌رۆگان به ئاشكرا رهفزى كانديدكردنى فيدانى كردووه، وايكرد، كه پاشگه‌زبێته‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆ پۆسته‌كه‌ى خۆى.
له 12 ئه‌يلولى ساڵى 2015 پارتى داد و گه‌شه‌پێدان كۆنگره‌ى پێنجه‌مى به‌ست و ده‌سته‌يه‌كى نوێى بۆ سه‌ركردايه‌تى پێكهێنا، دواى هه‌ڵبژاردنى ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ بۆ سه‌رۆكى حزب، به‌مه‌ش سه‌ركرده دامهزرێنهرهكانى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان دوورخرانه‌وه له سه‌ركردايه‌تى.
راگه‌ياندنه‌كانى توركيا باسيان له‌وه كرد، كه ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ، هه‌وڵى داوه سهركردايهتيهكى نوێ پێكبێنێت، كه نزيك بێت له‌خۆى، به‌ڵام ئه‌ردۆگان، بن عه‌لى يه‌ڵدرم، وهريزى گه‌ياندنى پێشووى ده‌ستنيشان كردبوو ده‌ستى كردبويه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت بگات به پۆستى سه‌رۆكايه‌تى، كه زياتر له هه‌زار ئيمزايى ئه‌ندامانى پارته‌كه‌ى كۆكردبويه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر بكات، كاتێك خۆى كانديد كرد بۆ سه‌رۆكايه‌تى حزب، ئه‌مه بوو ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ ناچابوو قائيمهيهكى تری نوێ ئاماده بكات، كه لايه‌نگرانى ئه‌ردۆگانى تێدا بێت، كه‌سانى نزيك له عبدالله گوڵ ره‌ش بكاته‌وه، وه‌ك (عه‌لى باباجان، كه جێگرنى سه‌رۆكوه‌زيرانى پێشوو و دامه‌زرێنه‌رى حزب) و (بولنت ئهرنيش، جێگرى سه‌رۆكوه‌زيران و دامه‌زرێنه‌رى حزب) و (به‌شير ئاتڵاى وه‌زيرى ناوخۆى پێشوو) و (حسێن شيليك، وه‌زيرى خوێندنى باڵاى پێشوو) بۆ ئه‌وه‌ى يه‌ڵدرم بكشێته‌وه، كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده‌ى نوێى نزيك له ئه‌رۆگان تهداخوليان كرد، وه‌ك (بهراء بهريق، زاواى ئه‌ردۆگان) وه‌زيرى وزهيى ئێستا، بناڵى يه‌ڵدرم، وه‌زيرى پێشوى گه‌ياندن، برهان كوزو، راوێژكارى یاسایی ئه‌ردۆگان، ويلتشن ئاگان دۆغان، به‌رپرسى گفتوگۆى پرۆسه‌ى ئاشتى له‌گه‌ڵ كورد، عومه‌ر شيليك، وه‌زيرى گه‌شت و گوزارى پێشوو، موجاهيد ئه‌سڵان، راوێژكارى پێوشووى سه‌رۆكوه‌زيران.
له لێدوانيك بۆ رۆژنامه‌ى حوريهتى توركى حوسێن شيليك رايگه‌ياند “كه 98% دامه‌زرێنه‌رانى حزب به شێوه‌يه‌كى پيلان بۆ دارێژراو له ميانهى چوار ساڵى رابردوو دوورخرانه‌وه، سه‌ركرده‌كانى ئێستا سه‌ركرده‌ى توندڕه‌و و به‌رژه‌وه‌ندخوازن، به تێروانين بۆ ئه‌و ناكۆكيانهى ناو حزبى فه‌رمانڕه‌وا، كه له راگه‌ياندن شاراوه‌بوو، پاشان به‌هۆى لێدوانى سه‌ركرده‌كانى ئه‌وحزبه ده‌كه‌وت، كه ديارترين بانگه‌شه‌كانى باڵى نه‌يارانى ناوخۆى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان ئه‌مانه‌ن:
باڵاده‌ستى ئه‌ردۆگان به‌سه‌ر برياره‌كانى حزب و حكومه‌ت:
چاودێران پێيان وايه، هۆكارى سه‌ره‌كى دروستبوونى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان، بريتى بوو له باڵاده‌ستى سه‌ركرده گه‌وره‌كانى پارتى فهزيڵه، كه بووه هۆى ئه‌وه‌ى حزبێكى نوێ دروستبكه‌ن له پێناو كردنه‌وه‌ى بوار بۆ سه‌ركرده گه‌نجه‌كان به‌ژداربن له سه‌ركردايه‌تى سياسى، ئه‌وه‌ى ده‌رده‌كه‌وێت، كه سه‌ركرده‌كانى ئێستا هه‌مان گرفتيان هه‌يه به‌ده‌ست تاكڕه‌وى ئه‌ردۆگان له بڕياره‌كانى حزب و دوورخستنه‌وه‌ى هاورێ دامهزرێنهرهكانيان، لايه‌نگرانى ئه‌ردۆگان ده‌ڵێن: ئه‌و خاوه‌نى كارێزمايهكى به‌هێزه، بڕياره‌كانى خۆى فه‌رز ده‌كات به سه‌ر حزب و ده‌وڵه‌ت، له هه‌مان كاتيش خاوه‌نى جه‌ماوه‌رێكى گه‌وره‌يه، كه خه‌ڵكانى تر خاوه‌نى نين، ئه‌وانه‌ى تر، پێيان وايه له دواى دوورخستنه‌وه‌ى سه‌ركرده‌كان حزب په‌يوه‌سته به ئه‌ردۆگان، له‌گه‌ڵ ئهوهيى، كه له ده‌ستورى توركى هاتووه سه‌رۆككۆمار ده‌بێت سه‌ربه‌خۆ بێت دوور له هه‌موو پارتێكى سياسى[3].
له 5 مايسى 2016 ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ، له كۆبوونه‌وه‌ى ليژنه‌ى ناوەندی پارتى داد و گه‌شه‌پێدان گوتى: ئه‌م ئه‌ركه قورسه‌ى، كه وه‌رمگرتبوو گهياندمه شوێنى خۆى، كاتێك گوتى “من نامه‌وێت ته‌نها سهرۆكوهزيرانێكى جێبه‌جێكار بم، له راستیدا من ته‌نها سهرۆكوهزيرانێكى جێبه‌جێكار نيم”. ئه‌مه بڕيارێكى راشكاوانه‌ى سياسى بوو، كه ره‌تى كرده‌وه ئامرازێكى گوێرايهڵى ده‌ستى ئه‌ردۆگان بێت و ده‌يه‌وێت وه‌ك سه‌رۆكوه‌زيران پهيڕهويى له ده‌سه‌ڵاته‌كانى خۆى بكات له حزب و حكومه‌ت[4].
لادانى داود ئۆغلۆ ده‌ستى پێكرد، كه رووداوێكى چاوه‌ڕوانه‌كراو بوو، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى له نزيكه‌وه ئاگادارى بڕياره‌كانى حزب بوون، ده‌يانزانى دووباڵ له حزب هه‌يه، كه باڵى جاجلهر، لايه‌نگرانى داود ئۆغلۆ بوون، له‌گه‌ڵ باڵى رهئيسجلهر باڵى ئه‌رۆدۆگان بوون، له‌و كاته‌وه‌ى، كه ئۆغلۆ سه‌رۆكايه‌تى حزب و حكومه‌تى وه‌رگرتبوو له‌ساڵى 2014، حكومه‌تى سێبهرههبوو، کە مه‌كته‌بى ئه‌ردۆگان به‌ڕێوه‌ى ده‌برد، كه بن عه‌لى يه‌ڵدرم، بوو سه‌رۆكى راوێژكارى ئه‌ردۆگان و وه‌زيرى گه‌ياندن و هاورێى دێرن يارمه‌تى ده‌رى كارا و لێهاتووى ئه‌ردۆگان بوو، له سه‌رده‌مى سه‌رۆكايه‌تى شاره‌وانى ئه‌ستەنبۆڵ، رۆژانه ناوكۆكى و ململانێى به‌رده‌وام هه‌بوو له نێوان بن عه‌لى و ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ، به‌هۆى ده‌ستوه‌ردانه‌كانى له ئيش و كاره‌كانى حكومه‌ت، به‌ڵام ئه‌م ناكۆكيه له بيستى مانگى نيسانى رابردوو ده‌ركه‌وت، دواى ئه‌وه‌ى له كۆى 50 ئه‌ندام 47 ئه‌ندامى ليژنه‌ى ناوەندی حزب، كه نزيك له سه‌رۆكى توركيا ئيمزايان كۆكرده‌وه بۆ دياريكردنى ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكى لقه‌كانى حزب له سه‌رۆكايه‌تى حزب، ئه‌مه بۆ نينۆكکردنى ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ بوو، سه‌رجه‌م ئيمزاكان له‌پشتى ئه‌وه كرابوون، ئه‌مه‌ش ئه‌م باره قورسه بوو، كه بووه هۆى ناكۆكى قوڵى نێوان ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ و ئه‌ردۆگان، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كرد، كه ئۆغلۆ وه‌ك رهخنهيهك له هاورێكانى له‌حزب له كۆبوونه‌وه‌ى 5ى نيسان بڵێت “هاورێكه‌ت ديارى بكه به‌رله‌وه‌ى رێگا بگرێت، مه‌به‌ستى ئه‌وه بوو، كه هاوڕێكه‌ت بناسه به‌رله‌وه‌ى له هه‌ر رێگايهك ده‌ڕۆيت، كه ئايه هاوڕێكانت له‌گه‌ڵتن يان نا، ئه‌گه‌ر راوێژم پێ بكرايه من يه‌كه‌م كه‌س ده‌بوم ئيمزام له‌سه‌ر داواكردنى كۆبوونه‌وه ده‌كرد، به‌لام ئه‌وه به ريگايهكى تر ئه‌نجامدرا، ئه‌مه‌ش واتاى لێپرسينهوهيه له من وهاوڕێكانم، داود ئۆغلۆ ئه‌وه‌شى گوت: به‌ڵام له‌داهاتوو هيچ قسه‌يه‌كى نێگه‌تيڤ له من نابيستن، سه‌باره‌ت به سه‌رۆكمان. هه‌روه‌ها گوتى، لايهنگريم به‌رده‌وام ده‌بێت تاكۆتايى[5].
به پشت به‌ستن به نوسه‌رێك له (العربي الجديد) ئه‌ردۆگان له ميانهى قسه‌كانى له سه‌ر برياره‌كه‌ى داود ئۆغلۆ بۆ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى پێى گوت بابرۆين بۆ كۆنگره‌ى گشتى حزب، هه‌روه‌ها من خۆم كانديد ناكه‌م بۆ سه‌رۆكايه‌تى حزب، ره‌زامه‌ندم له‌سه‌ر ئه‌وه، چونكه ئه‌م كاره باشتره، درێژه‌كێشان قه‌يرانى تر دروست ده‌كات له كۆتايى هه‌ندێك شت رووده‌دات.
ئه‌ردۆگان له كۆبوونه‌وه‌كه، جه‌ختى له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه پارتى داد و گه‌شه‌پێدان پارتێكى موئهسهسيه، هه‌روه‌ك پێشوو ئێمه پۆسته‌كانى خۆمان ته‌سليم كرد، داود ئۆغلۆش پۆسته‌كه‌ى ته‌سليم ده‌كات، ئه‌مه دانپێدانانێك بوو له لايه‌ن ئه‌ردۆگانه‌وه، كه داودئۆغلۆى خسته به‌رده‌م كارێكى قورس، يان به‌رده‌وام بێت وه‌ك سه‌رۆكوه‌زيرانى حكومه‌تى سێبه‌ر، يان ده‌بێت بڕوات[6].
هه‌ندێك له چاودێران پێيانوايه، هه‌ندێك كاديرى حزبى ويستيان له‌گه‌ڕانه‌وه‌ى داود ئۆغلۆ له پێناو شه‌فافيه‌ت بوو، له سه‌رجه‌م لايه‌نه‌كانى ئابورى و سياسى و حزبى، به‌ڵام ده‌ركه‌وت هه‌ندێك له كاديره باڵاكانى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان، بوونه به خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندى ئابورى، به‌ڵكو هه‌ندێك ئه‌ندام په‌رله‌مان وه‌زير دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵيان هه‌يه، كه نزيكه بخرێنه به‌رده‌م لێپرسينهوهيى دادگايى، ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى داود ئۆغلۆ ره‌خنه‌ى نه‌گرتووه، به‌ڵام ئه‌ردۆغان ويستى دواخستنى ئه‌م دۆسهيهى هه‌بوو به‌بيانوى ئه‌وه‌ى، كه يه‌كپارچه‌يى حزب له ناوخۆ و دهردهرهوه له مه‌ترسى دايه، زيانى گه‌وره‌ى ده‌بێت بۆ حزب[7].
داڕنينى ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆكى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان، مانگێك به‌ر له گۆنگره‌ى كۆتايى حزب و پێدانى ده‌سه‌ڵاته‌كان به ليژنه‌ى ناوەندی، كه ئەردۆگان ده‌يه‌ويست ته‌حه‌كوم به سياسيهتى حكومه‌تى توركى بكات، له‌ميانه‌ى هێزى له ليژنه‌ى ناوەندی پارتى داد و گه‌شه‌پێدان، به‌تايبه‌ت داود ئۆغلۆ، پارێزگارى له سه‌ر ئاستێكى خۆى ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگان و له پۆستى سه‌رۆكى حزب داده‌به‌زێت له برى ئه‌وه‌ى بكه‌وێته شه‌ڕى ده‌سه‌ڵاته‌كانى و پێكهێنانى خانه‌ى تايبه‌ت له ناوخۆى حزب له به‌رامبه‌ر ئه‌ردۆگان، واته: داود ئۆغلۆ نهويست يارى له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆمار بكات له ناوه‌نده‌كانى ده‌سه‌ڵات له ناوخۆى حزب، چونكه ئه‌وه ده‌بێته هۆى لاوازبوونى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان، ئه‌گه‌ر بڕواشى وابێت، كه بۆچوونه سياسیيه‌كانى باشترن بۆ داهاتووى حزب و داهاتووى توركيا، يه‌كێتى حزب و به‌هێزی لهديدى ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ شايسته‌ى قوربانى دانه، ئه‌مه ورژاندنێكى سياسى تێدايه، كه پارێزگاري كردنه له هاورێيه‌تى بيست و پێنج ساڵه، راوێژكردنى شه‌و و رۆژ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسيیه‌كان، ئه‌مه گريمانهى به‌هێزه له دووركه‌وتنه‌وه‌ى ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ، له سه‌رۆكايه‌تى حزب و حكومه‌ت، به‌بێ دووركه‌وتنه‌وه‌ى لهپارتى داد و گه‌شه‌پێدان، دووركه‌وتنه‌وه‌ى له ئه‌نداميه‌تى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى توركيا له‌سه‌ر ليستى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان و مانه‌وه‌ى له‌ژێر سه‌ركردايه‌تى نوێى ئه‌و پارته.
ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ بڕيارىدا پارێزگارى له كه‌رامه‌تى خۆى بكات، ئه‌ويش به‌وه‌ى رێى به‌خۆى دا بگه‌ڕێته‌وه بۆ كارى سياسى، وه‌ك سه‌ربه‌خۆيی، يان سه‌رۆكايه‌تى حزبێكى تر، له‌برى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌ردۆگانى سه‌رۆك، كه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و زيانمهندييه، ئه‌مه‌ش به‌وه‌ى، كه به وشه‌يه‌كيش ره‌خنه‌ى له ئه‌رۆگان نه‌گرت، كه ده‌كرا وه‌ك نهيارێك له‌ناو پارتى داد و گه‌شه‌پێدان بمێنێته‌وه، به‌ڵام له‌م كاته‌دا داهاتووى سياسى ناديار ده‌بوو[8].
ئه‌و كاره‌ى ئۆغلۆ كردى له پێناو يه‌كێتى حزب و پارێزگارى له يه‌كێتى وڵات و جێگيرى بڕيارى سه‌ركردايه‌تى سياسى، پێشتر عەبدوڵڵا گوڵ ئه‌نجامى دابوو، بوڵنت ئهرينج دامه‌زرێنه‌رى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان ئه‌ندامى دابوو، له جێگرى سه‌رۆک له سه‌رده‌مى ئه‌ردۆگان، جگه له وانه‌ش خه‌ڵكانى تر له نه‌وه‌ى يه‌كه‌مى دامه‌زرێنه‌رى حزب ئهوكارهيان ئه‌نجامداوه له‌وكاته‌ى، كه له ده‌سه‌ڵات بووينه، هيچ كاميان داواى جيابوونهوهيان له‌حزب نه‌كردووه، نه به‌تاك نه به‌كۆمه‌ڵ ئه‌مه‌ى داود ئۆغلۆش به‌م جۆره‌بوو، ئه‌گه‌رچى له‌گه‌ڵ ليژنه‌ى ناوەندی حزب، ناكۆك بوو له سياسه‌تى داهاتوى سياسى حزب و ئه‌ردۆگان، يان ئه‌ردۆگان زياتر پاڵپشتى كه‌سايه‌تيه‌كانى تر‌ى ناو پارتى داد و گه‌شه‌پێدان بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ى پاڵپشتى سياسه‌تى داهاتووى ئۆغلۆ بێت، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌يه‌كى به‌هێزه له دروستى و سه‌لامه‌تى سه‌ركرده‌كانى ئه‌و پارته له به‌ڕێوه‌بردن و برياردان به راوێژ و گفتوگۆ، ئه‌گه‌رچى به دوورخستنه‌وه‌ى خۆشيان بێت له رۆڵيان له ده‌سه‌ڵاتى سياسى، هه‌روه‌ك له ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ ده‌ركه‌وت.
فاكته‌رى ده‌ره‌كى له ناكۆكى ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ و ئه‌ردۆگان:
هه‌ڵوێست و لێدوانه‌كانى سه‌ركرده‌كانى وڵاتانى يه‌كێتى ئه‌وروپا و ولايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا، له دژى ئه‌ردۆگان و پاڵپشتى ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ، مه‌ترسى زياتر لاى ئه‌ردۆگان دروست كرد له به‌رامبه‌ر ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ، زۆرێك له به‌رپرسانى يه‌كێتى ئه‌وروپا به راشكاوانه رايانگه‌ياند، كه ئه‌وان متمانه‌يان به ئه‌ردۆگان نیيه، به سته‌مكار و چه‌وسێنه‌رى مافى مرۆڤ و بكوژى رۆژنامه‌نوسانى ئازاد ناويان ده‌برد، كه دوژمنى ئازادى را ده‌ربڕينه. هه‌روه‌ها ئه‌م ترسه زياتربوو له لێدوانه‌كان له كاتى ئيمزاكردنى رێكکه‌وتنى ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ له‌گه‌ڵ يه‌كێتى ئه‌وروپا، له باره‌ى په‌نابه‌ران و ئاواره‌كانى سوريا و عێراق، چونكه ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ بووه ناوێكى ويستراو له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى توركيا، ئه‌م كاره وايكرد ترس و دڵه‌راوكێى زياتر روو له ئه‌ردۆگان بكات، هه‌وڵدات بۆ به‌هێزكردنى پێگه‌ى خۆى له ده‌سه‌ڵاتى سياسى، هه‌روه‌ها پرسى سه‌ردانيكردنى ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ بۆ واشتنتۆن بۆ كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ باراك ئۆباما چه‌ند هه‌فته‌يه‌كى كه‌م دواى سه‌رۆكى توركيا له مارسى 2016 گرێكوێرهى زياترى لاى ئه‌ردۆگان دروستكرد.
عەبدوڵڵا ئه‌بو حه‌بيب، باڵيۆزى پێشوى لبنان له واشنتۆن جه‌ختى له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه ئه‌مريكيه‌كان پێشوازيان له ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئۆغلۆ نه‌كرد، چونكه ئه‌وان رێزێكى گه‌وره‌يان بۆ ئۆغلۆ هه‌يه، هه‌روه‌ها هاوسۆزيان به‌رامبه‌ر ئه‌ردۆگان دهرنهبڕيهوه، ده‌ڵێت: گرنگترين قوربانى له ناكۆكى تێكهوتنى سياسى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانه له‌گه‌ڵ يه‌كێتى ئه‌وروپا سه‌باره‌ت به په‌نابه‌ران، كه دارێژهرهكهى ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆو ئه‌نجێلا مێركلى راوێژكارى ئه‌ڵمانى بوو.
ئاردۆگان ويستى ئه‌وه‌ى هه‌يه، كه ستراتيژيه‌تى توركيا له يه‌كێتى ئه‌وروپا و ولايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا بگۆرێت بۆ وڵاتانى ئيسلامى. تيزداڵ، پێى وايه لادانى داود ئۆغلۆ، هۆكاره‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌يوه‌ست بوون به يه‌كێتى ئه‌وروپا. سه‌رۆكوه‌زيرانى لادراو، مه‌يلى به‌لاى يه‌كێتى ئه‌وروپا بوو، له كاتێك ئه‌ردۆگان ويستى ئه‌وه‌ى نه‌بوو، چونكه يه‌كێتى ئه‌وروپا به‌هۆى مه‌سيحى بوونه‌وه توركيا ره‌تده‌كاته‌وه، كه ببێته ئه‌ندام. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نقه‌ره له نێوان ئه‌ردۆگان و مه‌ليك سه‌لمان، به‌ڵگه بوو له سه‌ر ئاراسته‌ى توركى به‌ره‌و سعوديه، بۆ پێكهێنانى هاوپه‌يمانى له نێوانيان. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى بڵاوكرايه‌وه سه‌باره‌ت به ده‌ستوه‌ردانى هاوبه‌شى سه‌ربازى نێوان رياز و ئه‌نقه‌ره له سوريا [9].
له سه‌ره‌تايى مانگى مەی چوار رۆژ به‌رله ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ، دوو رۆژ دواى كۆبوونه‌وه به ناوبانگه‌كه‌ى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان، له سه‌ر تۆرى كۆمه‌ڵايه‌تى له سه‌رچاوه‌يه‌كى نادياره‌وه به‌ناوى ملف البجعة (pelikan dosyası) سه‌باره‌ت به‌و باسانه‌ى له باره‌ى ناوه‌نده سياسى و راگه‌ياندنه‌كان له توركيا، تا ئه‌وكاته‌ى، كه ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ، بڕيارى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى دا، هه‌ندێك پێيان وايه خاوه‌نى ئه‌م سه‌رچاوه له توندڕه‌وه‌كانى ئه‌رگه‌نه‌كۆنه، كه هه‌ڵسا به ئاشكراكردنى زۆرێك له ورده‌كارييه‌كان، كه پێى وايه داود ئۆغلۆ، له خيانه‌تكردن ئاڵاوه دژى ئه‌ردۆگان، ده‌ستى له‌گه‌ڵ هێزه رۆژئاوایيهكان تێكه‌ڵكردووه، دژى ئه‌ردۆگان وه‌ستاوه، له‌چه‌ند كارێك له وانه: ره‌خنه‌ى له‌وانه نه‌گرتووه، كه له ئه‌نداميه‌تى پارتى گه‌لى كۆمارى به‌ژدارى پرسه‌ى خۆكوژه‌كانى پارتى كرێكارانى كردووه، ياخود بێ ده‌نگ بوو له‌و هێرشانه‌ى بۆ سهرئهردۆگان، يان ره‌تى بانگه‌شه‌ى سيسته‌مى سه‌رۆكايه‌تى كرده‌وه له بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌روه‌ها داواكردنى ئاشته‌وايى له‌گه‌ڵ پارتى كرێكاران له‌كاتى جه‌نگ.
ئه‌م مه‌له‌فه دانى به‌وه ناوه، كه داود ئۆغلۆ، خاوه‌ن به‌ڵێن نه‌بوو به‌و به‌ڵێنانه‌ى به راوێژكاره‌كانى دابوو، كه پێيان وابوو، كه خوجا باشتره له سه‌رۆك ئه‌ردۆگان، كه كێشه‌ى له كه‌سايه‌تى هه‌يه، پێى وابوو رۆيشتنى ئه‌ردۆگان پێوهنديهكان چاك ده‌كاته‌وه، بۆيه هه‌وڵى ئه‌وه‌يان دا كوده‌تاى به‌سه‌ردابكه‌ن.
ئه‌و دۆسهيه ئاماژه‌ى به‌وه داوه، كه ئۆغلۆ هه‌وڵى داوه له رێگاى دادگايى كردنى چوار وه‌زيره تۆمه‌تباره‌كه به گه‌نده‌ڵى، له پێش دادگاى باڵا ئه‌ردۆگان ناچار به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه بكات، كه تۆمه‌ته‌كه ده‌گاته ئه‌وانه‌ى تر، ئه‌وكاته‌ى، كه ئۆغلۆ سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له لاوازكردنى ئه‌ردۆگان له ميانهى چه‌ند رێكارێك له پێش هه‌موويانه‌وه رازيكردنى سه‌رۆكى ده‌ستگاى هه‌واڵگرى حاكان فيدان، كه ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه له پۆستى خۆ كانديد كردن بۆ په‌رله‌مان به‌بێ ئه‌وه‌ى سه‌رۆك بزانێت، پاشان سوربوونى له سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى ئيتيلافى دواى هه‌ڵبژاردنى حوزه‌يرانى 2015، به‌و ئامانجه‌ى رێ بگرێت له بريارى سيسته‌مى سه‌رۆكايه‌تى وڵات[10].
ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م دۆسهيهى، كه ده‌ستاوده‌ستى پێ ده‌كرا له نێوان سياسيه‌كان و راگهياندكارانى تورك و كۆى گه‌لى توركى، ئاشكراكردنهكهى كه‌سێكى نزيك له رووداوه سياسيیه‌كان و به‌ژدار بووه، كه كۆتايى به قسه‌ى ئه‌و هێناوه به‌م قسه‌يه، كه ده‌ڵێت: رازى نه‌بوو دارده‌ستێك بێت له پۆشاكى وه‌زيرى له يارى شه‌تره‌نجى هێزه‌كانى جيهان، كه ئامانجيان وڵاته‌كه‌مانه. هه‌روه‌ها هاوكارى له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م دوژمنانى سه‌رۆك، ئه‌مه ناكۆكيهكهيه، كه دياره له كۆتايى زيانمه‌ند ده‌بێت، ئه‌وه بوو داوى چه‌ند رۆژێك كه روويدا[11].
مصطفى ئهقيولى، رۆژنامه‌نوسى ناسراوى تورك له وتارێكى، كه له 6 مارس بڵاويكرده‌وه، پارێزگارى له داود ئۆغلۆ ده‌كات و ده‌ڵێت “داود ئۆغلۆ هيچ خيانه‌تێكى نه‌كردووه، به‌ڵكو هه‌وڵى داوه رێژه‌يه‌ك زياتر دادپه‌روه‌ر بێت و ويستى ده‌سه‌ڵاتى كه‌متر بێت له ئه‌ردۆگان، بۆ نمونه ئۆغلۆ سوربوو له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى ئيئتلافي له‌گه‌ڵ پارتى ئۆپۆزسيۆنى سه‌ره‌كى دواى هه‌ڵبژاردنى 7حوزه‌يرانى 2015، كاتێك كه پارتى داد و گه‌شه‌پێدان (AKP)، كه نه‌يتوانى زۆرينه‌ى په‌رله‌مان به‌ده‌ست بێنێت، پێچه‌وانه‌ى ئه‌ردۆگان بوو. هه‌روه‌ها دژى زيندانى كردنى رۆژنامه‌نوسان و ئه‌كاديميه‌كان بوو، كه رووبه‌ڕووى دادگا كرابوونه‌وه”. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “هه‌وڵى دا له‌گه‌ڵ خۆپيشانده‌ران بگه‌ن به رێکكه‌وتن له‌برى شێواندنى وێنه‌يان[12].
ناكۆكى له‌باره‌ى پرسى سيسته‌مى سه‌رۆكايه‌تى له توركيا:
گومان له‌وه نيیه، كه ئه‌حمد داود ئۆغلۆ دژى گۆڕينى سيسته‌مى سياسى نه‌بوو له پهرلهمانيهوه بۆ سه‌رۆكايه‌تى له توركيا، هه‌ر خۆى پرۆژه‌كه‌ى بۆ حزب نوسيوه له‌و بواره و جه‌ختى له سه‌رئه‌وه كردۆته‌وه، كه سيسته‌مى سه‌رۆكايه‌تى باشتره بۆ واقيعى توركيا، هه‌روه‌ها نوسيويهتى ئه‌م بابه‌ته پێوه‌ندى به شێوه‌ى سيسته‌مى سياسيه‌وه نیيه، به ئه‌ندازه‌ى ئه‌وه‌ى پێوه‌ندى به چه‌سپاندنى ديموكراسى مافى مرۆڤ و به دهستهاتنى ديموكراسى و ئه‌و چاكسازييه ديموكراسيانه هه‌يه، كه پارتى داد و گه‌شه‌پێدان له چه‌ند بوارێك چهسپاندوويهتى، هه‌ر بۆ زانيارى زۆينهى سيسته‌مه‌كانى ديموكراتى له جيهان، سيسته‌مى سهرۆكايهتين، وه‌ك فه‌ره‌نسا ویلايهته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا، به‌ڵام وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ناكۆكى له نێوان ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ و ئه‌ردۆگان، له باره‌ى ئهوگۆڕانكارييه، له سه‌ر ئه‌و خێرايه‌يه له گۆڕينى سيسته‌مى سه‌رۆكايه‌تى، پرسى هه‌مواكردنه‌وه‌ى ده‌ستور و دانانى ده‌ستورێكى نوێ له توركيا، به تايبه‌ت له بوارى سيسته‌مى سه‌رۆكايه‌تى و بێتوانايى ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ، له رازيكردنى پارته ئۆپۆزسيۆنهكان له به‌ژداريكردنى ليژنه‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستور له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، هه‌موو ئه‌و پرسانه وايكرد ببن به‌و كێشانه‌ى، كه ناكۆكى له تێروانينهكان دروستكرد، ئه‌م ناكۆكيه له‌و ناكۆكيهوه دروست بوو، كه له‌سه‌ر ده‌ستورى ئێستا هه‌يه.
ويستى ئه‌رۆگان بۆ باڵاده‌ستى تاكڕه‌وى له حكوم:
چاودێران و نه‌يارانى له ناوخۆ و رۆژئاوا پێيان وايه، جوڵانه‌وه‌كانى ئه‌م دوايه‌ى ئه‌ردۆگان له دژى ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ، ويستى باڵاده‌ستى و تاكڕه‌وى له حكوم نيشان ده‌دات، له ئه‌نجامى ئه‌وه‌ى هه‌ست به‌هێز ده‌كات دواى ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ى له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌م دوايه‌ى و ئه‌و لاوازييه‌ى، كه بوونى هه‌يه له ئۆپۆزسيۆنى توركيا،
هه‌ندێك ده‌ڵێن: ئه‌ردۆگان له داواكارى چاكسازى ديموكراسى نينۆكکردنى هێزى سه‌ربازى پێشوو گۆڕاوه بۆ كه‌سێكى چه‌وسێنه‌ر، نه‌ياره‌كانى به‌وه تۆمه‌تبارى ده‌كه‌ن، كه ديموكراسى وه‌ك فارغۆنك وايه، كه پێى گهيشتی، شوێنى خۆت به‌جێى دێڵى. له‌م رووه‌و له ميانهى ئه‌و چوارچێوه و كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر لادانى ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ، كليچدار ئۆغلۆى سه‌رۆكى پارى گه‌لى كۆمارى ئۆپۆزسيۆن رايگه‌ياند “ئه‌مه‌ى روويدا كوده‌تا بوو، من ئه‌مه به كوده‌تا ناوده‌به‌م، به كوده‌تاى سهرايى ناو ده‌به‌م، كه له چوارى نيسان روويدا، ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌وه بكه‌م، كه كوده‌تاى 28ى شوباتى تێپه‌ڕاند، كاتێك له ئاماژهكردنى بۆ ناچاركردنى جه‌يشى توركى به حكومه‌تى ئيتلافى له ساڵى 1997 و دابه‌زينى. كيلچدار به كورتى ده‌ڵێت: ئۆغلۆ به ويستى گه‌ل گه‌يشته كورسى سه‌رۆكايه‌تى وه‌زيران، كه كۆى 23 مليۆن و نيو ده‌نگده‌رى توركى بوو، له‌لايه‌ن ده‌نگده‌رانه‌وه ناچارنه‌كرا ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه، به‌ڵكو به ويستى يه‌ك كه‌س ده‌ستى له كاركێشايهوه، ئه‌م كه‌سه بير‌ى له ديموكراسى وڵات نه‌كرده‌وه، به‌ڵكو بير‌ى له ديكتاتۆريه‌تى خۆى كرده‌وه، بۆيه ئه‌ركى سه‌رشانمانه پارێزگارى له داود ئۆغلۆ بكه‌ين[13].
هه‌ندێكى تر پێيان وايه هۆكارى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى داود ئۆغلۆ، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سرووشتى حكوم له توركيا، ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ى دوو هۆكاره:
يه‌كه‌م: ناكۆكى له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كان، له سه‌ده‌مى ئه‌ردۆگان حكوم دوولايهنهبوو، له دواى كاراكردنى ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆكايه‌تى، دواى ئه‌وه‌ى، كه له‌ساڵانى رابردوو تهشريفى بوو له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاته زۆره‌كانى سه‌رۆكوه‌زيران، كه ته‌نفيزى بوو، ئه‌مه قه‌يرانێكى له سيسته‌م دروستكرد له رووى پهيڕهوهكردنى ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن، سه‌رۆككۆمار ده‌يه‌وێت ژماره يه‌ك بێت له دياريكردنى سياسه‌تى ناوخۆ و ده‌ره‌وه. سه‌رۆكى حزب، سه‌رۆكى وه‌زيران ده‌يه‌وێت په‌يڕه‌وى له ده‌سه‌ڵاته‌كانى بكات، وه‌ك مافێكى سرووشتى خۆى.
دووه‌م: ئه‌ردۆگان ده‌ستى له هه‌موو وردهكاريهكى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان وه‌رده‌دا، كه ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ سه‌ركردايه‌تى ده‌كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى په‌پێى ده‌ستوور مافى هيچ چالاكيهكى حزبى نيیه، ئه‌مه‌ش گه‌يشته ئاستێك، كه داود ئۆغلۆ، به‌رگه‌ى زياترى نه‌گرت. راپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌ردۆگان رێژه‌ى 70% ئه‌ندامانى حزبى دياريكردووه بۆ خۆ پاڵاوتن له هه‌ڵبژاردنه پهرلهمانيهكانى پێشوو، ئه‌و ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌ركرده‌كانى حزبى كردووه له ولايهتهكان، كه له سه‌رۆكى حزبه‌وه بۆ ليژنه‌ى ناوەندی.
سێيه‌م: ئه‌ردۆگان هه‌ستى به‌وه كرد، هه‌تا ئێستا ئۆغلۆ بهپرسيارێتى نهگۆرينى سيسته‌مى په‌له‌مانى بۆ سه‌رۆكايه‌تى له ئه‌ستۆگرتووه، ئه‌و ليژنه حزبيهى، كه ئه‌و ئه‌ركه‌ى گرتبووه ئه‌ستۆ له په‌رله‌مان، ئۆغلۆ تێيدا ئه‌ندام بوو له‌م گۆڕينه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو بۆ ئاماده‌كردنى ده‌ستورێكى نوێ، كه ئهردۆگانيش به‌هه‌موو هێزێكه‌وه هه‌وڵى بۆ ده‌دا.
چواره‌م: چه‌ندين جار ئه‌ردۆگان به‌ڵێنى داوه به كۆتايى هێنان به بزووتنه‌وه‌ى فتحوڵڵا گوڵه‌ن، له هه‌موو جاره‌كان خۆى به‌رامبه‌ر به‌ڵێنێكى نوێ دۆزيوەتهوه، به‌بێ به‌جێگه‌ياندنى، ئه‌مه‌ش دڵه‌ڕاوكێيه‌كى گه‌وره‌ى لا دروستكردبوو، به‌تايبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى ناچاربوو لێپرسينه‌وه له‌گه‌ڵ زۆرێك له ده‌زگا راگه‌ياندنه‌كان و ئابوريهكان بكات، ده‌ستكارى ئازاديهكان بكات. ئه‌مه‌ش بووه هۆى رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ره‌خنه‌ى توند له ناوه و ده‌ره‌وه. پاشان جگه له ئۆغلۆ كه‌سى تر نه‌بوو به‌رپرسيارێتى بگرێته ئه‌ستۆ.
پێنجه‌م: سه‌ركێشيه‌كانى پارتى كرێكاران له‌و كێشه و ناكۆكیانه بوو له نێوان ئه‌ردۆگان ئۆغلۆ، له كاتێك ئه‌ردۆگان ده‌يگوت هيچ كات ده‌ست به‌دانوستان ناكه‌ينه‌وه، هه‌تا كۆتايى ده‌جه‌نگين، ئۆغلۆ باسى له دانوستان و مه‌رجى دانوستان ده‌كرد، ئه‌م پرسه زۆر به‌هێز ده‌ركه‌وت له كاتى سه‌ردانه برياڕلێدراوهكهى ئۆغلۆ بۆ واشنتۆن بۆ ديدارى باراك ئۆباما له پێناو پرسى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ پارتى كرێكاران، ئه‌مه بووه هۆى توڕه‌يى ئه‌ردۆگان ده‌گوترێت ئه‌ردۆگان پرسيارى له ئۆغلۆكردووه له باره‌ى هۆكارى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئه‌مريكا، له كاتێك ئه‌ردۆگان كه‌مێك پێشتر له ئه‌مريكا بوو، ره‌نگه ئه‌مه هۆى ناكۆكى راسته‌قينه بوبێت له پاشگه‌زبوونه‌وه‌ى سه‌ردانه‌كه، رۆڵى ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ، وه‌ك سه‌رۆكى حزب كۆتايى هات له پرۆسه‌ى به‌رژوه‌ندى ئه‌ردۆگان، له‌ميانه‌ى ئه‌و گروپه تازه‌ى، كه بۆ سه‌ركردايه‌تى حزب هاتن[14].
ئه‌و تهحهديه راستهقينانهى له داهاتوو رووبه‌رووى سياسه‌تى ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ى توركيا ده‌بێته‌وه:
چاوه‌ڕوان ناكرێت رۆيشتنى داود ئۆغلۆ، گۆڕ‌انى گه‌وره له سياسه‌تى توركيا به‌گشتى و ناوخۆ و ده‌ره‌وه به‌تايبه‌ت دروست بكات، به تايبه‌ت هيچ پاڵنه‌رێك نيیه، كه ئه‌نقه‌ره به سياسه‌ته‌كانى دا بچێته‌وه جارێكى تر هه‌ڵوێسته‌كانى بگۆڕێت، ئه‌مه‌ش چه‌ند هۆكارێكى ده‌ره‌كى هه‌يه: گرنگترينيان پێشوه‌چوونه‌كانى دۆسیه‌ى سوريا و قه‌يرانه‌كانى له‌گه‌ڵ روسيا، ته‌وافقى روسيا و ئه‌مريكايه، كه ئه‌مانه‌ش ته‌نها پهيوهستنين به كه‌سايه‌تى سه‌رۆكوه‌زيران، به تايبه‌تيش ئه‌مه‌ى كۆتايى ده‌بوو به تهواقف برياره‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگان ده‌ربكات، ئه‌و خاوه‌نى بريارى كۆتايى بێت، ئه‌مه‌ش چاوه‌ڕوان ناكرێت، سه‌رۆك هه‌ڵوێستى بگۆڕێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى نوێى حزب و حكومه‌ت.
نوسه‌ر سه‌عيد الحاجى ده‌ڵيت: چاوه‌ڕوان ناكرێت له ماوه‌ى كورت و مام ناوه‌ند هيچ گۆرانكاريهكى نوێ به‌سه‌ر سه‌رۆكى حزب و حكومه‌تى داهاتوو بێت، له كاتێك تهحهديه راسته‌قينه و ستراتيجيهكان له ماوه‌ى نزيك روبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه، گرنگترينيان ئه‌مانه‌يه:
يه‌كه‌م: نه‌مانى خاوه‌ن فكر و تيۆرهكان له پارتى داد و گه‌شه‌پێدان وێنه‌ى ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ، كه ناكرێت سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، به ستراتيجيه رۆشنگهرهكانى ئه‌و به‌ره‌وپێشه‌وه نه‌چێت، ته‌نانه‌ت ئه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ى برياريش بێت، له نه‌بوونى سه‌ركرده گه‌وره و مێژوويه‌كان، كه له سه‌روه ناويان باسكراوه، ترسێكى گه‌وره هه‌يه له سه‌ر داهاتوو و رێره‌وى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان و توركيا به گشتى، له سێبه‌رى ئه‌درۆگان ئەزموونی توركيا، كه پارتى داد و گه‌شه‌پێدان سه‌ركردايه‌تى ده‌كات، له ماوه‌ى 14 ساڵ چووه قۆناغێكى گرنگ، كه به‌شێوه‌يه‌كى گشتى پشتى به‌ستووه به كه‌سايه‌تى ئه‌ردۆگان و تێڕوانينی سياسه‌ته‌كانى له ژێر ئه‌و هه‌موو تهحهدياتهى له پێشوو له توركيا هاوێنه‌ى نه‌بووه، ئه‌مه جگه له‌و هه‌موو مه‌ترسيه‌ى رووبه‌ڕووى يه‌كريزى ناخۆى حزبى حاكم ده‌بوويه‌وه.
دووه‌م: زۆرێك پێيان وايه، ئه‌وه‌ى بووه يارمه‌تيدانى ئه‌ردۆگان بۆ گرتنه به‌رى بڕيارى تازه له گۆڕينى سه‌رۆكى حزب بريتى بوو له قۆستنه‌وه‌ى هه‌لى مێژوويى، كه تێيدا پارته ئۆپۆزسيۆنهكان له‌و په‌رى لاوازى دان، كه ململانێ و دابه‌شبوونى ناخۆييان هه‌يه، پێشبينيهكان وا ده‌رده‌كه‌ون، كه ئه‌سته‌مه له هه‌ڵبژاردنى داهاتوو پارتى نه‌ته‌وه و گه‌لى ديموكراتى له هه‌ڵبژاردنى داهاتوو بچنه په‌رله‌مان، ئه‌مه‌ش هانى ئه‌وه ده‌دات له هه‌ڵبژاردنى داهاتوو پارتى داد و گه‌شه‌پێدان زۆرينه‌ى سێيهك بێنێت، كه به‌س بێت بۆ بڕياردان له گۆڕينى ده‌ستور و سيسته‌مى سه‌رۆكايه‌تى.
ئه‌م كاره مه‌ترسى گه‌وره‌ى له خۆى گرتووه، كه په‌يوه‌سته به بڕواهێنانى شه‌قامى توركى پێويستى دووركه‌وتنه‌وه‌ى داود ئۆغلۆ له پێناو ئه‌و ئامانجه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ده‌كرێت سزاى له خۆگرتبێت له‌لايه‌ن ده‌نگده‌رانه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ى له حوزه‌يران بينمان، به‌تايبه‌ت ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى حزب بێت له داهاتوو، يان گشتپرسى ده‌ستوورى سه‌رۆكى حزبى نوێ رێژه‌يه‌كى لاوازده‌بێت.
سێيه‌م: له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌يرانانه‌ى، كه له هه‌موو لايه‌كه‌وه توركياى گرتۆته‌وه له ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه، چێژ له‌و ئارامى جێگيريه وه‌رده‌گرێت، كه گه‌لانى ناوچه‌كه ئيره‌يى پێ ده‌به‌ن، هه‌ر ناكۆكى و ململانێيه‌ك ده‌بێته رهشهبايهك بۆى پاشه‌كشه به‌و ئاراميه ده‌كات، ده‌بێته هۆى له‌ده‌ستدانى جه‌ماوه‌رى، ده‌رگاى كه‌سانێكى له سه‌ر ده‌كاته‌وه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه، سود له‌و قه‌يرانه وه‌ربگرن.
چواره‌م: تهحهديهكى تر رووبه‌رى ئه‌م ئەزموونە توركيه ده‌بێته‌وه، كه ديموكراسيهكهى پرۆسه‌ى به كۆمه‌ڵ كاركردن بوون، باش‌ترين ميكانزمى هێز له ناوچه‌كه بۆ سه‌رنه‌كه‌وتنى ئه‌م پرۆسه‌يه دوورخستنه‌وه‌ى ناوهگهورهكانى ئه‌م پارتهيان دروستكرد و سه‌ركردايه‌تى ئه‌م پرۆسهيان كرد، كه كۆتا كه‌سيان بيرمه‌ندێكى گه‌وره‌ى خاوه‌نى (العمق الإستراتيجي) كه سوربوو له‌سه‌ر شكست نه‌هێنانى له پۆسته‌كه‌ى ئه‌ويش به خستنه‌ڕووى دۆسه‌ى ئابورى ئه‌نجامه‌كانى رێژه‌يى (%49.8) له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌م دوايه‌ى، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى هيچ كه‌سێك له سه‌كردايه‌تى و ئه‌ندامانى حزب داوايان لێ نه‌كردووه، ته‌نها رێكکه‌وتنێك بوو له‌نێوان خۆى و ئه‌ردۆگان[15].
هه‌ندێك له بانگێشه كارانى ئيسلامهفۆبيا، له‌وانه نوسهرى ئه‌مريكى دانيال بابيس و سونرجاغبتاي سه‌رۆكى ده‌ستگاى توركى له واشنتۆن، پێيان وايه ئه‌وه‌ى ئه‌ردۆگان له‌م دواييه كردى، جهختكردنهوهيه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى، كه ئيسلامى سياسى ناتوانانێت بنياتى تهجرهبهيهكى سياسى بنێت، هه‌وه‌ها سۆنر بابه‌تێكى نوسى له پێگه‌ى فۆرن ئهفيزى ئه‌مريكى نوسى، ده‌ڵێت: ئه‌ردۆگان حزبه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ توندڕه‌وى ئيسلامين، هيچ رۆژێك ديموكراسى نه‌بوون.[16].
نوسه‌ر مصطفى ئهقيول له‌گه‌ڵ سونرجاگبتايى پێىچهوانهيه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى تێبينى له سه‌ر شێوازى ئه‌ردۆگان هه‌يه له به‌ڕێوبردنى پاتى داد و گه‌شه‌پێدان، به‌ڵام ئه‌سته‌مه بهژداريهكانى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان پشتگوێ بخرێت، هه‌روه‌ها توركيا چاكسازى زۆرى به‌خۆيه‌وه بينى له بواره‌كانى سياسى وئابورى، كه له‌به‌رژه‌وه‌ندى ديموكراسى بوو، ئاساييه، كه حزب هه‌ندێك شتكست به‌خۆيه‌وه ببينێت، له كاتێك، كه رووبه‌ڕووى هه‌ندێكى ته‌حداى ناخۆى و ده‌ره‌كى ده‌بێته‌وه[17].
به‌ڵام هيچ گومانێك نیيه، كه ئه‌ردۆگان ترسى هه‌يه، كه رۆژئاوا دارێژه‌رى پيلان بێت له دژى بۆ هێنانه خواره‌وه‌ى له ده‌سه‌ڵات، هه‌ر وه‌ك چۆن ئه‌مريكا له رابردوو نه‌ياره‌كانى هێناوه‌ته خواره‌وه، كاتێك ره‌تى باڵاده‌ستى رۆژئاوايان كرده‌وه، له‌وانه: پاتريس لۆمومبا له كۆنگۆ، دكتۆر محمد موسه‌ده‌ق له ئێران، سلڤادۆر يهندى له شيلى، محمد مورسى له مصر، كوده‌تاى سپى له‌سه‌ر نه‌جمه‌دين ئه‌ربه‌كان، له ساڵى 1997 له توركيا، بۆ زانيارى سه‌رجه‌م ئه‌وانه به رێگاى ديموكراسى له‌لايه‌ن گه‌له‌وه هاتبوونه سه‌ر ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام له‌لايه‌ن ده‌ستگاى هه‌واڵگرى ئه‌مريكا لادران له ميانهى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئاژاوه و گه‌وره‌كردنى قه‌باره‌ى هه‌ڵه‌كانيان زياتر له ئه‌ندازه‌ى خۆى و يارمه‌تى دانى ميديايى ئۆپۆزسيۆن و جوڵاندنى سه‌نديكاكانى كرێكاران له‌دژى به دروستكردنى ئاژاوه‌ى گه‌وره، پاشان دروستكردنێكى كه‌شێك، كه هێزى سه‌ربازى ته‌داخل بكات به بيانووى رزگاكردنى وڵات له ئاژاوه، هه‌ندێك شته‌كانى ئه‌ردۆگان وا وێنا‌و گه‌وره ده‌كات له‌و مه‌ترسيه ناكۆكانهى نێوان رۆژئاوا‌و له چوارچێوه‌ى پيلان داى ده‌نێت، ئه‌وه‌ى تێبنى كرابێت بوونى ئه‌و ده‌نگه توندهيه له گوتاره‌كانى ئه‌م دوايه له به‌رامبه‌ر ئه‌مريكا و يه‌كێتى ئه‌وروپا و نهيارهكى له ناخۆى.
پێويسته بگه‌ڕێينه‌وه بۆ دامه‌زراندنى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان له ساڵى 2001، كاتێك توركيا له ژێر ده‌سه‌ڵاتى جه‌نه‌راڵه عه‌لمانيه‌كان بوو، ئه‌وانه‌ى هه‌ر حكومه‌تێك نهكهوتايه ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆيان كوده‌تايان به‌سه‌ر ده‌كرد، بۆيه ئيسلاميه‌كان خۆيان له بير و باوه‌ڕى خۆيان داكه‌ناند، كه بريتى بوو له حكومى خيلافه‌ت و چه‌سپاندنى شه‌ريعه‌ت، تێروانێكى عهلمانيانيهكى پارێزكاريان پێشنياركرد، چوونه پاڵ يه‌كێتى ئه‌وروپا له‌كاره‌كانى سهرهتايان بوو، هه‌روه‌ها به‌ره‌و ديموكراسى بردنى وڵاتيان، چاكسازيهكان له بوارى ئابورى و دادوه‌رى و مافى مرۆڤ، كه شايسته‌ى باسكردنن، له كاتێك، كه توركياى قه‌رزدار له سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى بۆ وڵاتێك سندووقى نێوده‌وڵه‌تى قه‌رزى لێوه‌رده‌گرت، يارمهتيهكانى بۆ وڵاته‌كان ساڵانه ده‌گه‌يشته 20 بليۆن دۆلار، به‌ڵام چيرۆكه‌كه كۆتايى نه‌هاتووه، دواى ئه‌وه‌ى، كه پارتى داد و گه‌شه‌پێدان، سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كانى به‌ده‌ستهێنا له گشتپرسى له ده‌ستورى ساڵى 2010 له هه‌ڵبژرادنه ناوخۆى و نهتهوهيهكان له ساڵانى 2011 ــ 2016، گوتارى لێبرالى حزب و پارێزگارى له ليبراڵيهت، دواى ئه‌وه‌ى به‌هارى عه‌ره‌بى دامرێكنرايهوه پارێزگارى كۆمه‌ڵايه‌تى رووبه‌ڕووى كرايه‌وه زياتر توندبوويهوه، ساڵى 2013 ئه‌و كاته‌ى حزب هه‌ستى به مه‌ترسى كرد له خۆپيشاندانه‌كانى جيزى پارك، كه هێزێكى ده‌ره‌كى هه‌يه ده‌يه‌وێت بابه‌تێكى ژينگه‌يى ساده به‌كاربهێنێت له‌دژى ده‌سه‌ڵاتێكى هه‌ڵبژێردراو له ميانهى كۆمه‌ڵه‌ى گوله‌ن جوڵاندنيان له دژى ده‌سه‌ڵات له پێناو تێكدانى ئارامى وڵات، به قۆستنه‌وه‌ى هه‌ندێك دۆسه‌ى گه‌نده‌ڵى، كه هه‌ندێك له ئه‌ندامانى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان تێوه‌ى گلابوون، به‌ڵام به‌كارهێنانى هه‌ندێك دۆسه‌ى گه‌نده‌ڵى بۆپاڵنهرى سياسى وايكرد، حزب رێگاى تر بگرێته‌به‌ر، كه رۆژئاوا به ديكتاتۆر وه‌سفيان بكات، چونكه هه‌وڵيدا زاڵ بێت به‌سه‌ر نه‌ياران له‌ميانه‌ى وێناكردنيان به دوژمن و خائين، پاشان لادانيان، هه‌ندێك له چاودێرانى كاروبارى توركيا پێيان وابوو ئه‌و كارانه‌ى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان ته‌نها ستهمكاريه به‌ناوى ديموكراسى زۆرينه، ئه‌م رهخنهيه گوازرايهوه بۆ ناوخۆى حزبيش، هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانى پێشووى حزب هه‌وڵيان دا به‌خاوه‌ن به‌ڵێنى بمێننه‌وه له پارێزگاركردنى بنه‌ماكانى ديموكراسى، كه حزب له‌سه‌رى دامه‌زراوه، ئه‌وه‌بوو سه‌نگه‌رى ئهردۆگانيان جێ هێشت، له‌م ميانهوه ده‌كرێت تێبگه‌ين له لادان يان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ له پۆسته‌كه‌ى.
له‌گه‌ڵ ئه‌م گريمانانه دۆخى سياسى له توركيا رووى له شڵه‌ژاوى نه‌كردووه له بوارى سياسى، ته‌نها به‌رده‌وامى ئه‌ردۆگان له جێبه‌جێكردنى ده‌سه‌ڵاته ياسايى وقانونيهكانى توانيوهتى پارێزگارى بكات له دۆخى جێگيرى وڵات، پارتى فه‌رمانره‌وا يهكگرتووه، راپرسيهكان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه جه‌ماوه‌رى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان له به‌رزترين ئاسته، له‌م حهفتهيه گه‌يشتبووه 55% ئه‌مه‌ش به پله‌ى يه‌كه‌م به‌هۆى سياسه‌ته‌كانى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانه، دووه‌م متمانه‌ى گه‌لى توركيه به حكيمهتى سه‌ركرده‌كانى ئه‌و حزبه له ليژنه‌ى مه‌ركه‌زى، جگه له‌مه‌ش دۆخى خراپى پارته ئۆپۆزسيۆنه‌كانى توركيا، بزووتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌يى له‌به‌رامبه‌ر دووبهشبونێكى گه‌وره‌يه، هه‌ندێكيان هاتوونه‌ته لاى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان، له‌هه‌مان كات حزبى گه‌لى ديموكراسى و پارتى گه‌لى كۆمارى دۆخيان باشتر نیيه. ئه‌و كاردانه‌وه سارده‌ى سه‌رۆكى پارتى ئۆپۆزسيۆنى توركى كيلچدار ئۆغلۆ له باره‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئۆغلۆ، به‌ڵگه‌يه له‌سه‌ر جێ‌گير نه‌بوونى دۆخى سياسى له توركيا، پارتى گه‌لى كۆمارى رۆڵى نيیه له‌و گۆڕانكارييهى ناوخۆى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان، له لێدوانه‌كه‌ى هاتووه، كه ئومێد ده‌كات ئه‌م دهستلهكاركێشانهوهيه سودى هه‌بێت بۆ توركيا و ده‌بڕى ههڵوێستيكى بێلايه‌نانه بێت[18].
ئه‌م وێنه پۆزه‌تيڤه بۆ ئه‌م ده‌ست لهكاركێشانهوهيه به‌ڵگه‌يه له سه‌ر ئارامى به ئهندازهيهك گرنگترين هۆكارى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه بوونى تێروانى جياوازه له‌ناوخۆى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان له به‌ڕێوه‌بردنى داهاتووى توركيا، ئه‌م ده‌ست لهكاركێشانهوهيه له كاتێك بوو، كه سه‌رۆكى حزب له لوتكه‌ى به‌خشش و سه‌ركه‌وتووى وهێزى ناوخۆى ده‌ره‌كى بوو، هه‌روه‌ها پارتى داد و گه‌شه‌پێدان له به‌رامبه‌ر سهكردهيهكى مێژوويى بوو، كه جوانترين گواستنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى سياسى ئه‌نجامدا به‌رێگاى ديموكراسى، كه هه‌ندێك گه‌وره‌ترين خزمه‌ت و بهژوهندى گه‌ل و حزب وڵات پێش نه‌فسى خۆيان ده‌خه‌ن، كه پارته‌كه‌ى ته‌نها پارتێكى سه‌ركرده نیيه له توركيا، به‌ڵكو پارتێكى سياسى سه‌ركرده‌يه بۆ كارى سياسى له هه‌موو جيهان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئۆغلۆ پابه‌ندى حزبى خۆى نيشاندا، كه ئه‌مه وێنه‌ى كه‌مه به بێ هيچ جياوازيهك له حزب و پارێزگاركردنى له يه‌كێتى حزب، كه روونه ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى له پيلان دانه‌بوو، به‌ڵكو به هۆى پاڵه‌په‌ستۆى ئه‌ردۆگان ده‌ستى له كاركێشايهوه، كه ئه‌مه‌ش له ميانهى قسه‌كانى سه‌رۆكوه‌زيران دهرهوكهوت، كه گوتى: دواى كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێ چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زيران، بريارم دا، كه بژارده‌ى يه‌كه‌م ئه‌وه‌يه، كه سه‌رۆكى حزب بگۆڕێت، بۆيه بيرم نه‌كردۆته‌وه خۆم كانديد كه‌م بۆ سه‌رۆكى حزب، هه‌روه‌ها پێويسته پارێزگارى له مافى ئه‌وانه بكه‌ين، كه له هه‌ڵبژاردنى رابردوو ده‌نگيان پێداوين، بۆيه ههڵساين به گرتنه‌به‌رى هه‌نگاوى پێويست له پێناو پارێزگاريكردن له مافى ئێوه، كه چاوه‌ڕوانم ده‌كرد چوارساڵى تر به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام نه‌هاتنه دى، ئه‌وه به‌ويستى من نه‌بوو، به‌ڵكو ئه‌نجامى هه‌ندێك پێداويستى بوو دواتر دهردەكهوێت[19].
باسم ده‌باغى، نوسه‌ر تيشك ده‌خاته سه‌ر لادانهكهى دكتۆر ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ و ده‌ڵێت: ئه‌م كاره په‌يوه‌ست بوو ته‌نگه‌به‌رى فره‌ى، سه‌رۆك ئه‌ردۆگان، هه‌روه‌ك ده‌ركه‌وت سه‌يرى راگه‌ياندنى ده‌كرد، له ميانهى پێويستى لايه‌نگرى بۆى، نه‌ك له روانگه‌ى مافى فره‌يى كه ره‌نگدانه‌وه‌ى جياوازى كۆمه‌ڵايه‌تى و رۆشنبيرى ناوخۆى وڵات بوو، ئه‌مه ته‌نگه به‌ركردنى فرهييه ئه‌ردۆگان گرتيه به‌ر به‌رامبه‌ر ئۆغلۆى سه‌ركرده له پارتى فه‌رمانره‌وا، كه له هيچ ره‌وتێكى فكرى و پارتێكى سياسى نزيكترى نه‌بوو له ئه‌ردۆگان، ئه‌مه ئه‌وه ده‌رده‌خات، كه هيچ كه‌س ده‌ربازى نابێت له كه‌وتنه ژێر گومان، ئه‌مه‌ش كێشه‌يه‌كى گه‌وره‌يه، هه‌ڕه‌شه له يه‌كگرتووى پارتى فه‌رمانره‌وا ده‌كات، كه ده‌بێته هۆى گه‌ياندنى زيانى گه‌وره به‌وێنه‌ى ئه‌م حزبه له ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه، به‌تايبه‌ت ئه‌و هه‌موو خۆپارێزيهى سه‌رۆكايه‌تى به‌رامبه‌ر ئۆغلۆ نائاساييه، خستنه‌ڕووى له وێستگه‌ى حزبى وێنه‌يه‌كى روون ناخاته‌ڕوو له‌سه‌ر سهرشاشهى حزبى و په‌رله‌مانى، ئه‌م هه‌موو خۆپارێزيه به‌رهه‌مى قسه هێنان و بردنه، كه له ده‌ورى نيهتهكانى ئه‌م پياوه ده‌خوڵێته‌وه، نه‌ك له ده‌ورى هه‌ڵسوكه‌وت و سياسه‌ته‌كانى، سه‌ر سوڕهێنه‌ره ئۆغلۆ رووبه‌ڕووى هێرشى گومانلێكردن ببێته‌وه، له كاتێك توركيا رووبه‌ڕووى ئه‌و هه‌موو تهحهديه ده‌بێته‌وه، كه ميراتى به‌رله وه‌رگرتنى سهرۆكايهتيه له لايه‌ن ئۆغلۆوه، به‌ر له بيست مانگ له 22ى ئابى 2014.
پێوه‌نديه‌كانى ئه‌نقه‌ره و رياز ئاسايى بوونه‌وه‌ى زۆرى به خۆيه‌وه بينى له سه‌ده‌مى ئۆغلۆ، هه‌ماهه‌نگى بازرگانى له‌گه‌ڵ ئێران له هه‌مان كات هه‌ڵوێستى به‌رامبه‌ر دۆخى سوريا، ئه‌م پياوه هه‌وڵى دا ناكۆكيه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق ئاسايى بكاته‌وه، چاكردنه‌وه‌ى پێوه‌ندى هه‌رێم، له ناوخۆى توركيا به‌ڕێوبردنى ههڵبرژاردنهكان، بردنه‌وه پێشى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان له هه‌ندێك له‌و پاشهكشانهى، كه كردبووى، گفتوگۆكانى له‌گه‌ڵ پارته ئۆپۆزسيۆنهكان، به‌ژداريكردنى دانانى رێگا بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پێكهاته سياسى و فكريهكانى وڵات، ئه‌گه‌رچى نه‌يتوانى حكومه‌تى ئيئتيلافى پێك بێنێ.
نوسه‌ر ده‌ڵێت: ئه‌م لادانه‌ى دواى ناكۆكيه‌كى گه‌رم بوو له‌نێوان ئه‌حمه‌د داود و ئه‌ردۆگان، كه چه‌ندين لايه‌نى له خۆگرتبوو، كه دياترينيان، ده‌سه‌ڵاته‌كانى به‌ڕێوه‌بردنى وڵات، ده‌سه‌ڵاتى ناوخۆى حزب، دۆسه‌ى چونه پاڵ يه‌كێتى ئه‌وروپا، جياوازيهكان له باره‌ى ده‌ستورى نوێ و سيسته‌مى سه‌رۆكايه‌تى، هه‌ڵسوكه‌وتى ئه‌ردۆگان له‌گه‌ڵ دۆسه‌ى كورد، هه‌وڵه‌كانى بۆ لادانى پارێزبه‌ندى په‌رله‌مانى له سه‌ر هه‌ندێك له ئه‌ندامانى پارتى گه‌لى ديموكراتى كوردى. هه‌روه‌ها سه‌ركێشيه‌كانى جه‌نگ له دژى پارتى كرێكارانى كوردستان، له‌و كێشه ناكۆكانه بوو له نێوان ئه‌م دوو پياوه، له كاتێك ئه‌ردۆگان ده‌يگوت: ئێمه ناگه‌ڕێينه‌وه بۆ گفتوگۆ و جه‌نگ تاكۆتايى به‌رده‌وام ده‌بێت، ئۆغلۆ باسى له مه‌رجه‌كانى گه‌ڕانه‌وه‌ی گفتوگۆ ده‌كرد له‌گه‌ڵ پارتى كرێكارانى كوردسان، ئه‌مه توڕه‌يى ئه‌ردۆگانى زيادكرد، گوتراوه، كه ئه‌ردۆگان پرسيارى له ئۆغلۆ كردووه له‌باره‌ى سه‌ردانى بۆ ئه‌مريكا، به‌تايبه‌ت، كه پێش ماوه‌يه‌كى كه‌م ئه‌ردۆگان سه‌ردانى كردبوو، ره‌نگه هۆى ئه‌م جياوازيه بوبێت سه‌ردانه‌كه‌ى هه‌ڵوه‌شاندبێته‌وه[20].
شوانهواره كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانى گه‌يشتنى بن على بۆ حكوم:
زۆرێك له يارو نه‌ياره‌كانى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان پێيان وايه كاتى لادانى داودئۆغلۆ هه‌ڵه‌بوو، ئه‌نجامى نێگه‌تيڤى ده‌بيت، زياتر ده‌بێته هۆى تاكره‌وى له سه‌ر ئه‌م شێوازه‌و له ره‌خنه‌ى سياسى و راگه‌ياندن له ناخۆو ده‌ره‌وه‌ى حزب ره‌نگدانه‌وه‌ى ده‌بێت له سه‌ر كاروباربارى توركيا له ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه له‌م دۆخه ناهه‌مواره، كه پێوه‌ندى نێوان رووسياو توركيا له‌و په‌رى خراپييه، گه‌يشتنى قه‌يرانى سوريا به‌و دۆخه، مه‌ترسى ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنى حه‌له‌ب، هاوكاريكردنى پێكهاته‌ى كوردى نزيك له ده‌سه‌ڵاتى سورى به‌هێزكردنى هاندانى بۆ درێژكردنه‌وه‌ى دراوسێيه‌تى له سنورى توركيا، جگه له چالاكيه‌كانى داعش، كه چه‌ند شوێنێكى له ناوخۆى توركيا كردۆته ئامانج، له كاتێك ده‌سته‌ى يه‌كێتى ئه‌ورووپا كرانه‌وه‌ى زياترى ئه‌نجامدا به‌سه‌ر توركيا، له ميانهى ئه‌و دانوستانه گه‌رمانه‌ى كه ئۆغلۆ سه‌رۆكايه‌تى ده‌كرد له‌گه‌ڵ ئه‌وروپيه‌كان به‌تايبه‌ت ئاسانكارى له چونه ژوره‌وه‌ى توركه‌كان بۆ ئه‌ورووپا له رێى فيزاى “شينگين” به‌بێ فيزهى پێشوو، مرۆڤ ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ى كه ئه‌م پياوه شايسته‌ى ئه‌وبوو كه ده‌سه‌ڵاتى باڵاى به‌ده‌ست ئه‌م پياوه بێت، كه توانى هانى دراوسێ ئهوروپيهكانى بدات، كه ئاسانكارى بۆ مليۆنان تورك بكه‌ن به ئاسانى له وڵاتانى يه‌كێتى ئه‌وروپا بگه‌رێن.
ئه‌ردۆگان پێويستى به نه‌رم و نيانى به‌رپرسێكى وه‌ك ئۆغلۆ هه‌بوو، كه ئاماده‌ى بكات بۆ جوڵان به‌ره‌و هێڵى قه‌يرانه‌كان لادانى به‌ربه‌سته‌كان ئاسايى كردنه‌وه‌ى ئهوپاڵنهره ئيدۆلۆجيهى (به ئيسلامكردنهوهى و به عوسمانى كردنه‌وه) سه‌رۆكايه‌تى ته‌نانه‌ت ئه‌و هێرشه به‌رده‌وامه‌ى بۆ سهرئهردۆگان به درێژايى ئه‌م دووساڵه‌ى دوايى، گۆڕه‌پانى سياسى ناوخۆ‌و وێنه‌ى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان له بير‌ى زۆركه‌س پێويستى به زه‌رده‌خه‌نه به‌رده‌وامه‌كانى ئۆغلۆ بوو بۆ چاره‌سه‌كردن و لادانيان، بێگومان ئه‌م كاره ده‌بێته پاڵنه‌ر بۆ نوسينى رۆمانى سينه‌مايى له باره‌ى ئه‌م پياوه گه‌وره‌يه، كه هه‌ندێك كه‌س هه‌ڵده‌بژێرێت دۆستايه‌تى سياسى به‌تينى له‌گه‌ڵ ده‌به‌ستێت، له كۆتايى هاوپهيمانهتيهكهى به دوژمنايهتى كۆتايى دێت له‌گه‌ڵيان[21].
ئه‌ردۆگان هيواى وايه سه‌رۆكوه‌زيرانى داهاتوو، هه‌وڵه‌كانى به‌گه‌ڕ بخات بۆ ئامانجه گه‌وره‌كه‌ى، كه جێگيركردنى ده‌ستورى وڵاته، له گۆڕينى سيسته‌مى په‌رله‌مانى بۆ سه‌رۆكايه‌تى، له‌ميانه‌ى ته‌واوكردنى نوسينه‌وه‌ى ره‌شنوسى ده‌ستورى نوێ و به‌هێزكردنى گفتوگۆكان له باره‌يه‌وه له په‌رله‌مان، هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانى ده‌نگى پێويست له خستنه به‌رده‌م راى گشتى گه‌ل بۆ ده‌نگدان له‌سه‌رى به‌ر له‌كۆتايى ئه‌م ساڵ.
ده‌ستورى نوێ، دياترين خاڵ بوو، كه كۆتايى به ساڵانى هه‌ماهه‌نگى نێوان ئۆغلۆ و ئه‌ردۆگان هێنا، كه سه‌رچاوه‌كانى نزيك له‌و دوو سهكردهيه جه‌ختى له سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه، كه ئۆغلۆ به‌م شێوه‌يه كارى نه‌كرد كه ئه‌ردۆگان ده‌يويست په‌له بكرێت له خستنه‌ڕووى ده‌ستورى نوێ بۆ گشتپرسى، ئه‌و بڕواى به‌وه نه‌بوو، كه سه‌كرده‌ى پله يه‌ك ده‌بێت له وڵات له ميانهى ساڵه‌كانى كۆتايى.
ئه‌ردۆگان ده‌يه‌وێت پاڵ بهسهرۆكوهزيرانى نوێ بنێت، كه هه‌ڵوێستى خێراتر بگرێته‌به‌ر بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ يه‌كێتى ئه‌وروپا، كه ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆى پێ تۆمه‌تبار ده‌كرد به پاشه‌كشه، له‌م چه‌ند رۆژه‌ى دوايى ئه‌ردۆگان هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى له يه‌كێتى ئه‌وروپاكرد، رێكکه‌وتنى په‌نابه‌ران هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، كه ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ ئه‌نجامى دابوو له حاڵه‌تێك، كۆمسيۆنى يه‌كێتى ئه‌وروپا قسه‌ى له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ڤيزه‌ى هاوڵاتيانى تورك نه‌كردۆته‌وه، دواى ئه‌وه‌ى ره‌تى دوو مه‌رجه‌كه‌ى كۆمسيۆنهكهى كردۆته‌وه، كه په‌يوه‌ستن به گۆڕينى ياساى نه‌هێشتنى تيرۆر و پاراستنى ئازاديهكانى تاك[22].
ئه‌ردۆگان حزب به‌ڕێوه‌ده‌بات له ميانهى باڵاده‌ستى له رێگاى لايه‌نگرانى له ليژنه‌ى مه‌ركه‌زى له پارتى داد و گه‌شه‌پێدان، كه باڵادهسترين ده‌سه‌ڵاته له گرتنه‌ده‌ستى ده‌سه‌ڵاته گرنگه‌كان، كه كۆتا بريار لێسه‌ندنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته گرنگه‌كانى په‌يوه‌ست به دياريكردنى سه‌رۆكى پارێزگاكان و ناوچه‌كانه له حزب، كه له‌ده‌ست سه‌رۆك ــ داودئۆغلۆ ــ بوو، وه‌ك پێشوازيهك له ويستى ئه‌ردۆگان، كه ئه‌وكات ده‌ست به په‌راوێزخستنى ئۆغلۆكرابوو.
هه‌ڵبژاردنى بن عه‌لى يه‌ڵدرم، وه‌زيرى گواستنه‌وه و گه‌ياندنى توركى، وه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا، به جێگره‌وه‌ى ئۆغلۆ هه‌روه‌ك له پێشه‌وه باسمان كرد، كه بن على هاورێى نزيكى ئه‌ردۆگانه، متمانه‌يه‌كى ته‌واوى هه‌يه لاى ئه‌ردۆگان، كه هه‌وڵى دانانى ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ى پێچه‌وانه‌ى نه‌جوڵێته‌وه، هاوكارى بكات له ده‌ستورى نوێ، كه تێيدا ده‌ستورى وڵات ده‌گۆڕێت له پهرلهمانيهوه بۆ سه‌رۆكايه‌تى.
بن على خاوه‌ن ئه‌زمونێكى زۆره له كارى حكومى، جوڵێنه‌رى سه‌ره‌كى حكومه‌ته يه‌ك له‌دواى يه‌كه‌كانى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان بوو له ساڵى 2002، پێوه‌ندى به ئه‌ردۆگان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵى 1994، عه‌قڵى به‌ڕێوبه‌رى زۆرێك له پرۆژه گه‌وره‌كانى شارهوانيهكانى سه‌ر به حزب بوو، ده‌ستگاكانى راگه‌ياندن ده‌ڵێن: بن عه‌لى يه‌ڵدرم، جوڵێنه‌رى شاراوه‌ى سياسه‌تى توركيا بوو، كه راوێژكارى گه‌وره‌ى ئه‌ردۆگان بوو به حيكمهتێكى زۆره‌وه كاره‌كانى ده‌كرد.
له بن عه‌لى چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، سهرۆكوهزيرانێك بێت وه‌ك يارمه‌تى ده‌ره، جێبه‌جێكار و پلان دانه‌رى قۆناغى داهاتوو، ئه‌و كه‌سێك نیيه تێروانى كه‌سى بێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنى وڵات، يان ويستى هه‌بێت ئاماده‌بوونێكى به‌هێزى هه‌بێت به ته‌نها، ئه‌مه‌شى له هه‌ڵبژاردنى 19 ئاب له كۆبوونه‌وه‌ى نائاسايى حزب گوت له ئه‌نقه‌ره.
سه‌ركرده‌ى نوێى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان رايگه‌ياند، هه‌موو هه‌وڵێكمان دهخهينهگهر، كارده‌كه‌ين به ئاوێته بوونێكى ته‌واوه له‌گه‌ڵ دامه‌زرێنه‌رى حزبمان سه‌رۆكى كۆمارمان كۆى هاوڕێكانمان له ناوخۆى حزب، له پێناو گه‌يشتن به ئامانجه‌كانى توركياى گه‌وره[23].
پێشبينیهكانى قۆناغى داهاتوو له سياسه‌تى ناوخۆ:
چاودێران پێيان وايه، ئه‌ردۆگان دوو بژارده‌ى له‌پێشه بۆ چه‌سپاندنى ئامانجه‌كانى، يان دروستكردنى سيسته‌مێكى سه‌رۆكايه‌تى له توركيا، كه ئه‌ردۆگان هه‌وڵى بۆ ده‌دات، يان هه‌وڵى به‌ده‌سهێنانى كورسى زياتر له په‌رله‌مانى ئێستا، يان بانگه‌شه بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو، كاتێك هه‌ستى كرد كاته‌كه‌ى گونجاوه، بژارده‌ى يه‌كه‌م ده‌كرێت گه‌شه‌ى پێبدرێت به‌هۆى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ پارتى كارى نه‌ته‌وه‌يى (MHP)، كه سه‌ركرده‌ى ده‌وڵه‌ت باخچهليه، كه له‌م ماوه‌يى دواى هه‌ندێك ته‌نازول و نزيكبوونهبوو له نێوان حزبه‌كه‌ى و پارتى داد و گه‌شه‌پێدان له‌پێناو سهركوتكردنهوهى نه‌يارانى سياسى له دژى ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى، يان زيندانى كردنى ده‌يان ئه‌ندام له نوێنه‌رانى پاتى ديموكراتى گه‌لان (HDP) به تۆمه‌ت باكردنيان به تيرۆر، هه‌ڵبژاردنێكى بچوك بۆ پڕكردنه‌وه‌ى كورسيه‌كان، كه پارتى داد و گه‌شه‌پێدان ئومێده‌واره ئه‌م هه‌ڵبژاردنه زۆرينه‌ى ئه‌م كورسيانه ببات.
بژارده‌ى دووه‌م: ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى گشتى نوێ، كه ئێستا ئه‌نقه‌ر بير‌ى لێ ده‌كاته‌وه، وه‌ك جێگره‌وه‌يه‌كى تر، به‌م پێيه ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كاتێكى گونجاو، كه له‌وانه‌يه ئه‌م پايیزه بێت. هه‌ريه‌ك پارتى گه‌لى ديموكرات و پارتى نه‌ته‌وه‌يى هه‌وڵده‌ده‌ن، كه كورد كه‌متر له 10% بهێنێت، پارتى داد و گه‌شه‌پێدان زياتر بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت ده‌ستورێكى نوێ بنوسنه‌وه، كه سيسته‌مى سه‌رۆكايه‌تى بێت به زووترين كات[24].
ئه‌م تاكڕهويه به‌م جۆره ره‌خنه‌ى سياسى و راگه‌ياندن له ناوخۆ و ده‌ره‌وه زياد ده‌كات، شرۆڤه‌كردنى ئه‌مه، به پيلانگێرى فێل، ره‌خنه‌كان به‌هێزتر ده‌كات، له ئاستى باڵاى حكومى داده‌نێت، ره‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر په‌يڕه‌وكردنى كاروبارى توركيا ده‌بێت له ناوخۆ و ده‌ره‌وه، له دۆخه نا هه‌مواره‌كان، كه دۆخى توركیا و روسيا، گه‌يشتنى قه‌يرانى سوريا به ئێستا و مه‌ترسى ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى حه‌له‌ب، يارمه‌تى دانى پێكهاته‌ى كوردى نزيك له ده‌سه‌ڵاتى سوريا و هاندانى درێژبوونه‌وه‌ى دراوسێيه‌تى توركيا، جگه له‌وه‌ى چالاكى داعش، كه شوێنه‌كانى توركيا له ناوخۆى ده‌كاته ئامانج، له كاتێك ده‌سته‌ى يه‌كێتى ئه‌وروپا، كرانه‌وه‌ى زياترى ئه‌نجامدا به سه‌ر توركيا، له ميانهى ئه‌و دانوستانه گه‌رمانه‌ى، كه ئۆغلۆ سه‌رۆكايه‌تى ده‌كرد له‌گه‌ڵ ئهوروپيیهكان به تايبه‌ت ئاسانكارى له چوونهژورهوهى توركه‌كان بۆ ئه‌وروپا له رێگەى فيزاى “شينگين” به‌بێ فيزهى پێشوو، مرۆڤ ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ى، كه ئه‌م پياوه شايسته‌ى ئه‌وبوو، كه ده‌سه‌ڵاتى باڵا به ده‌ست ئه‌م پياوه بێت، كه توانى هانى دراوسێ ئهوروپيهكانى بدات، كه ئاسانكارى بۆ مليۆنان تورك بكه‌ن، به ئاسانى له وڵاتانى يه‌كێتى ئه‌وروپا بگه‌ڕێن.[25]
بڕيارى دوورخستنه‌وه‌ى داود ئۆغلۆ له پۆستى سه‌رۆكوه‌زيران له توركيا خاڵى جياوازييه له رێره‌وى پێشكه‌وتنه‌كانى دۆخى سياسى له سه‌ر گۆره‌پانى ناوچه‌كه، ئه‌مه‌ش به‌هۆى په‌يوه‌ستبوونى به هه‌ندێك جوڵێنه‌ر، كه له كۆى گشتى رووكارى ژيانى سياسى ده‌رده‌خات له قۆناغى داهاتوو.
محمد عبدالقادر خليل، سه‌رنوسه‌رى كاروبارى توركيا و به‌ڕێوبه‌رى به‌رنامه‌ى توركيا له رۆژهه‌ڵاتى عه‌ره‌بى ــ مركز الأهرام للدراسات السياسية والإستراتيجية ــ بابه‌تێكى نوسيوه له باره‌ى ئه‌نجامه چاوڕوانكراوى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى داود ئۆغلۆ، كه پوخته‌كه‌ى له‌م چه‌ند خاڵه روون دهكهينهوه:
1ــ پێكه‌وه ژيان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى سيسته‌مى سياسى توركيا سيسته‌مێكى پهرلهمانيه، ته‌نها ته‌حه‌دى سه‌ره‌كى رووبه‌ڕووى سه‌رۆكى حكومه‌تى داهاتوو ده‌بێته‌وه، پێكهوەژيان و ده‌سه‌ڵاته فراوانهكانى سه‌رۆك، ده‌سه‌ڵاته لاوهكيهكانى سهرۆكوهزيرانه، واته پێكه‌وه ژيانى سيسته‌مى سه‌رۆكايه‌تى به‌ر له دانپێدانى له ده‌ستور، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى داود ئۆغلۆ، هه‌وڵى دا له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه سياسیيه پێچه‌وانه كراوه‌يه رابێت، به‌ڵام له كۆتايى فه‌شه‌لى هێنا، ئه‌وه‌ش ئه‌وكاته بوو، كه هه‌وڵى دا په‌يڕه‌وى له ده‌سه‌ڵاته‌كانى خۆى بكات، رێژه‌يه‌ك دژى سياسه‌ته‌كانى سه‌رۆك بوو، كۆتايى به دوورخستنه‌وه‌ى له گۆڕه‌پانى سياسى هات به يه‌كجارى.
سه‌رۆكى توركيا، ئه‌گه‌رچى ده‌سه‌ڵاته‌كانى رهمزين، به‌ڵام كاريان پێ ده‌كات، جگهلەوهى له كارخراون، له‌به‌ر نه‌بوونى ده‌نگدان له سه‌ر ئه‌م ياسايه و ماوه‌ى سه‌رۆكايه‌تى و كۆبوونه‌وه‌ى مانگانه‌ى حكومه‌ت و ناوه‌نده و ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش سه‌رۆككۆمارى ئێستا، خاوه‌نى جه‌ماوه‌رێكى زۆر نيیه، به‌ڵام يه‌كه‌م سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوه له مێژووى توركيا، ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ ئه‌و، كه كه‌سايه‌تى خۆى فه‌رزبكات به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات له توركيا و دهورووبهرهكهى په‌راوێز بخات له پێگه‌ى سياسيان.
2ــ كه‌سايه‌تيه‌كى لاواز: گۆڕه‌پانى سياسى توركيا به‌ره‌به‌ره به‌تاڵ ده‌بێته‌وه له كه‌سايه‌تيه دياره‌كان، كه ئاماده‌يى به‌هێزيان هه‌بوو، كارێزماو خاوه‌ن جه‌ماوه‌ر بوون، به‌ژداربوون له ده‌رخستنى پارتى فه‌رمان ره‌وا، كه به پارتێكى موئهسهسى داده‌نرا له‌به‌ر بوونى ئه‌و هه‌موو سه‌ركرده‌يه، په‌راوێزخستنى رۆڵى سه‌ركرده مێژوويه‌كانى وه‌ك: عبدالله گوڵ بوڵنت ئارێنج جێگرى سه‌رۆكوه‌زيرانى پێشوو على باباجان، ئهندازيارى بوژاندنه‌وه‌ى ئابورى توركيا، كۆتاييان ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ، ئه‌وه ده‌گه‌ينێت، كه پارتى فه‌رمانڕه‌وا به كرده‌يى بووه به پارتى كه‌سێك، به‌تايبه‌ت ئه‌و كهسايهتيانهى، كه كانديد بوون بۆ جێگرتنه‌وه‌ى ئۆغلۆ، به گوێره‌ى زۆرێ له پێوه‌ره‌كان كه‌سايه‌تى لاوازن، له ژێر سێبه‌رى سوڵتان ئه‌ردۆگان ناتوانن زياتر ئه‌نجام بده.
ئه‌مه‌ش به‌كرده‌ى ده‌بێت به‌رنامه‌ى سه‌رۆكوه‌زيرانى داهاتوو جێبه‌جێكردنى سياسه‌ته‌كانى سه‌رۆكى توركيا بێت، له رێى گواستنه‌وه‌ى بۆ سيسته‌مى سه‌رۆكايه‌تى، ئه‌زمونى داد و ئۆغلۆ بوبه وانه‌يه‌ك بۆ سه‌ركرده‌كانى دواى خۆى له هه‌موو ئاسته جۆراوجۆره‌كان، ئه‌م پياوه ته‌نها به گه‌يشتنى داود ئۆغلۆ بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زيران، له پێناو زامن كردنى سياسه‌ته‌كانى خۆى ده‌سه‌ڵاتى ليژنه‌ى مه‌ركه‌زى حزبه‌كه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى سه‌ڵاتى سه‌رۆك دانا، له‌ميانه‌ى رۆڵى مهركهزيهت كه بن على يه‌ڵدرم ئێستا رۆڵى تێدا ده‌بينێت، ئه‌مه‌ش له‌ميانه‌ى كۆنگره‌ى پێنجه‌مى حزب بوو، پاشان له 29 ئيبرلى رابردوو ده‌سه‌ڵاتى سه‌ركردايه‌تى لقه‌كانى حزب له پارێزگا و شاره‌وانيه‌كان ديارى كران، كه دواى ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى چوارده ساڵ له‌ده‌ستى سه‌رۆكى حزب بوو، ئه‌مه وايكرد سه‌رۆك وه‌زيران حكوم له سه‌ر كاغه‌ز بكات له ناوخۆ، يان ده‌ره‌وه‌ى حزب.
3ــ به‌هێزكردنى جه‌مسه‌ر: بير‌ى ئه‌ردۆگان له سه‌ر بههيزكردنى ده‌سه‌ڵاته‌كانى بياتناوه له ميانهى به‌هێزكردنى جه‌مسه‌رى سياسى ناوخۆى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان، كه ده‌كرێت به جه‌مسه‌رى به‌رامبه‌ر ناوببرێت، به‌و پێيه‌ى كه پارتى داد و گه‌شه‌پێدان پشت به فكرى كه‌سى باڵاده‌ست نابه‌ستێت، چونكه جگه له ئه‌ردۆگان كه‌سايه‌تى به‌هێز هه‌يه پێشبڕكێى له‌گه‌ڵ بكات، ئه‌گه‌ر ململانێ نه‌بێت له‌سه‌ر نزيك بونه‌وه له‌سه‌رۆك و به‌رزبونه‌وه‌ى سياسى، ئه‌مه كارابوو له هاوكێشه‌ى ئۆغلۆ له به‌رامبه‌ر گول، پاشان يه‌ڵدرم له رووبه‌روبونه‌وه‌ى ئۆغلۆ، له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌كرێ كه‌سايه‌تى باشتر كه له كۆتايى به‌رزبونه‌وه‌ى به هۆى ئه‌ردۆگان لايه‌نگرى بۆ ئه‌و ده‌بێت، ئه‌و كهسايهتيهى په‌راوێز ده‌خرێت ده‌درێته ده‌ست راگهياندنكاران و رۆژنامه‌نوسانى نزيك له سه‌رۆك، بۆ ئه‌وه‌ى به‌يه‌كجارى له‌كارى سياسى دوورى بخنه‌وه به چه‌ند رێگايه‌كى جۆراوجۆر، له‌وانه ده‌رخستنى جوڵێنه جۆراوجۆره‌كان و ههڵگهڕانهوهكانى، وه‌ك ئه‌وه‌ى له حاڵه‌تى ئۆغلۆ روويدا، كه زۆرێك له‌و رۆژنامه نوسانهى له‌سه‌ر سه‌رۆك حيساب بوون رايانگه‌ياند، كه ئه‌ردۆگان رازى نيیه له هه‌وڵه‌كانى ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ، كه ده‌يه‌وێت سه‌ربه‌خۆ كاره‌كان بكات، جا دياريكردنى ئه‌ندامانى حكومه‌ت بێت، يان كانديدانى حزب، به‌تايبه‌ت دواى ئه‌و دواى ئه‌وه‌ى، كه ئۆغلۆ ليستێكى هه‌بوو بۆ سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنه‌كان له نۆڤه‌مبه‌رى رابردوو بۆ رووبونهوهى ليستهكهى ئه‌ردۆگان، كه له هه‌ڵبژاردنى يۆنيۆ شاراوه‌بوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى گرفته‌كه له چوارچێوه‌ى دوو ره‌وتى سه‌ره‌كيه له‌ناوخۆى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان په‌راوێز خراون، به‌ڵام ئه‌م دوو ره‌وته خاوه‌ن پێگه‌يه‌كى به‌هێزى جهماوهرين توانايى تيۆرى سياسيان هه‌يه بۆ هه‌ر جوڵاندنێكى داهاتوو له دژى سه‌رۆك، له ده‌ره‌وه‌ى حزب بێت يان له ناوه‌وه‌ى حزب بێت له رێگاى جوڵان بۆ دروستكردنى پارتێكى نوێ له ههردۆخێكى له ناكاوى سياسى، يان ئه‌منى، يان ئابورى، ده‌كرێت به‌گوێره‌ى رێكه‌وتنى ناوخۆى بێت، ناكرێت به‌ژدارى ئاماده‌يى ده‌ره‌وه ناديده بگرين له ده‌وڵه‌تێكى مه‌ركه‌زى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست، به‌تايبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى هاوكێشه‌ى حكومى ئاردۆگان به ئاشكرا دياره له پهيركردنى ميكانزمى سه‌ره‌كى له ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه.
4ــ قۆستنه‌وه‌ى پێچه‌وانه: پاڵنه‌ره‌كان بۆ له ريشهكێشانى داود ئۆغلۆ له گۆڕه‌پانى سياسى و لادانى به‌ربه‌سته‌كان. هه‌روه‌ها گۆڕينى تواناى پارتى داد و گەشه‌پێدان له سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو له نێوان مانگى ئۆكتۆبه‌ر و نۆفه‌مبه‌رى داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌مه‌ش به قۆستنه‌وه‌ى دوو فاكته‌رى سه‌ره‌كى:
يه‌كه‌م: بزووتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌ى توشى ناكۆكى ناخۆى بۆته‌وه تواناى سه‌ركه‌وتنى نيیه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجام ده‌درێت له‌كاتى خۆى.
دووه‌م: رێگاخۆشكردن بۆ یاسای لادانى پارێزبه‌ندى و دادگايكردنى ده‌يان ئه‌ندامى پارتى گه‌لى ديموكراتى كوردى، كه جارێكى تر توانايى ئه‌وه‌يان نيیه، وه‌ك حزب بچنه‌وه په‌رله‌مان، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات سێيه‌كى كورسيه‌كان بكه‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى توانينى گۆڕينى ده‌ستور به رێژه‌يه‌ك.
هه‌ندێك جار ئه‌و گرفته جۆراوجۆرانه ده‌خرێنه‌ڕوو، كه په‌يوه‌ستن به تواناى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى نه‌يارانى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان، ئه‌مه‌ش له پێناو قۆستنه‌وه‌ى پێچه‌وانه‌يه بۆ سياسه‌ته‌كانى حزب، كه هه‌ندێك جار پاڵنه‌ره بۆ په‌له‌كردن له رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ره‌وته نهتهوهيه توندڕه‌وه‌كان له لايه‌ك و كورده نهتهوهيهكان له لايه‌كى تر، به هه‌ر دوو باڵى سياسى و سه‌ربازى، هه‌روه‌ك هه‌ندێك جار په‌يوه‌سته به هه‌ڵكشانى ره‌وته چه‌پ و عه‌لمانيه‌كان به‌تايبه‌ت دواى لێدوانه‌كانى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ئیسماعيل كه‌هره‌مان، له باره‌ى پێويستى داننان به ده‌ستورێكى ئيسلامى له توركيا، كه هيچ پەیوهنديهكى به عهلمانيهوه نه‌مێنێت، عه‌لمانيه‌ت مادده‌يه‌كى پارێزراوه له سه‌رووى دهستوورهوهيه، به‌هێزى ده‌ستور و پارێزگارى سه‌ربازى پارێزگارى لێ ده‌كرێت، ئه‌م كاره‌يه هۆشدارى دارە، كه پيلانى داد و گه‌شه‌پێدان پاڵ به گۆڕانكارى دراماتيكيهوه ده‌نێت، هه‌ندێك جار خودى حزب ده‌بێته يه‌كه‌م قوربانى نه‌ك يه‌كه‌م ده‌ربازبوو، يان سود وه‌رگر له به‌كارهێنانى[26].
گۆڕانكاريه چاوه‌ڕوانكراوه‌كان له سياسه‌تى ده‌ره‌وه:
هه‌ر يه‌ك له داود ئۆغلۆ و عبدالله گوڵ، رۆڵى دياريان ديت له هێوركردنه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌كانى ئه‌ردۆگان، له گۆڕه‌پانى ده‌ره‌وه له ميانهى ساڵانى رابردوو له حكومى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان، له سه‌ره‌تاى گه‌يشتنى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان بۆ كورسى ده‌سه‌ڵات، يه‌كه‌م جاره هه‌ردوو كه‌سايه‌تى پێكه‌وه له‌سه‌ر ته‌ختى شانۆى سياسى توركيا ئاماده‌يان نه‌بێت و ئەردۆگان باڵاده‌ست بێت به‌سه‌ر كورسيه‌كانى ده‌سه‌ڵات تواناى ئه‌وه‌ى هه‌بێت به ته‌نها ئاراسته‌ى سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى بكات، كه ئه‌مه‌ش هه‌ڵگرى چه‌ندين دۆسیه و كێشه‌ن، ده‌بنه به‌ربه‌ست له به‌رده‌م توركيا.
رێره‌وى پێوهندیيهكان له‌گه‌ڵ وڵاتانى میسر، روسيا و سوريا، له‌ژێر سێبه‌رى هه‌ڵوێسته تونده‌كانى ئه‌ردۆگان، قهيراناوي تر بووه، هه‌روه‌ك توركيا ناتوانێت له‌م رێڕه‌وه هاوسه‌نگه به‌رده‌وام بێت، كه پێشتر داود ئۆغلۆ گرتبوويه بەر به‌رامبه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ى، كه ناكۆيان تێدايه، له نێوانيان (نمونه‌ى وڵاتانى كه‌نداو و ئێران) گرفتى سه‌ره‌كى سياسه‌تى سه‌ره‌كى سه‌رۆكى توركیا، ته‌نها ئه‌ندازه‌ى دهنگيهتى بۆ بۆچون و ئاراسته‌كانى به‌رامبه‌ر زۆرێك له دۆسیه و كێشه ههرێميهكان له رووى سه‌رجه‌م هاوكێشه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، كه هيچ ده‌نگێك به‌سه‌ر ده‌نگى ئه‌ردۆگان زاڵ نابێت، كه ده‌ورى دراوه به كۆمه‌ڵێك راوێژكار و سياسى چاو له‌به‌رزبوونه‌وه‌ى سياسى به خێرايى له رێگاى ره‌زامه‌ندى به هه‌ڵوێسته‌كانى سه‌رۆك و ئاراسته سياسيه‌كانى.
له لايه‌كى تر، ئه‌مه سه‌رده‌كێشێت بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى ناكۆكى سياسى له‌گه‌ڵ هه‌ندێك لايه‌نى تازه‌ى وه‌ك وڵاتانى يه‌كێتى ئه‌وروپا، ئه‌مه‌ش چه‌ند كاتژمێرێكى كه‌م دواى راگه‌ياندنى دووركه‌وتنه‌وه‌ى داود ئۆغلۆ له كاروبارى سياسى، ئه‌ردۆگان ئاراسته‌ى گۆڕى له‌گه‌ڵ يه‌كێتى ئه‌وروپا له ميانهى هه‌ڕه‌شه‌ى پاشگه‌زبوونه‌وه له به‌ڵێنه‌كانى توركيا كرد، كه له به‌رامبه‌ردا پێدانى ڤيزه‌ى شينگن بوو، كه پهيويست بوو به پێوه‌رى سياسى، ئه‌ردۆگان رايگه‌ياند، كه توركيا پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه له داواكه‌ى، كه ده‌بێت ياساى نه‌هێشتنى تيرۆر هه‌مواربكرێته‌وه، ههڕەشهى ئه‌وه‌ى كرد، كه ئێمه به‌رێگاى خۆمان ده‌ڕۆين ئێوه‌ش به رێگاى خۆتان بڕۆن.
لە لايه‌كى تره‌وه، پێوه‌ندى توركيا به ویلايهته يه‌كگرتووه‌كان، هه‌ندێك ناكۆكى ده‌ركه‌وت به هۆى ئه‌و چاكبوونه رێژه‌ى هه‌ردوولا له چه‌ند مانگى رابردوو ده‌گەڕێته‌وه بۆ ئه‌و رۆڵانهى، كه داود ئۆغلۆ بينى، كه گهيشت به چه‌ند رێكکه‌وتنێك له سه‌ر چه‌ند پرسێك له دانيشتنى نێوان ئۆغلۆ و باراك ئۆباماى سه‌رۆكى ویلايهته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا، كه ئه‌ردۆگان موريده‌كانى ناو حزبى به هه‌وڵى پێچانه‌وه‌ى توركيان ده‌زانى، كه ئه‌مه به‌شێكه له‌و پلانه‌ى رۆژئاوا ئامانجيهتى، كه سه‌رۆكى توركيا لابدات و رۆڵى سياسى سه‌رۆكوه‌زيران به‌رزبكه‌نه‌وه [27]..
گۆڤارى دير شينگلى حه‌فتانه كه له 13 مايۆ ده‌رچوو له وتارێكى دا چاوه‌روانى ئه‌وه ده‌كات قه‌يرانه‌كانى نێوان ئه‌نقه‌ره‌و به‌رلين قوڵتربێته‌وه، هه‌روه‌ها نوسيويهتى ناكۆكيهكان زياتر ده‌بن له دووى حوزه‌يران، كاتيك ئه‌ڵمانيا دان ده‌نێت بهبريارى يادكردنه‌وه‌ى پاكتاوى كۆمه‌ڵكوژى ئه‌رمه‌نه‌كان له ساڵى 1915، به‌بێ ره‌چاوكردنى دانوستانه‌كانى نێوان بهلين و ئه‌نقه‌ره، هاوپه‌يمانى په‌رله‌مانتاران ساڵى رابردوو له حكومه‌تى ئه‌ڵمانيان به دواداچونيان بۆ ئه‌م برياره نه‌كرد، به‌ڵام ئێستا له‌گه‌ڵ باڵادهستبونى ئه‌ردۆگان له حكوم گرنگيان به هه‌ڵكشانى ناكۆكيهكان نه‌داوه، وا ده‌رده‌كه‌وێت كه باڵى پارێزكاره نوێكان به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نگێلا مێركرل له‌گه‌ڵ پارتى سۆشيالستى ديموكراتى له ئه‌ڵمانيان ده‌يانه‌وێت له ماوه‌ى سێ حه‌فته رێگاخۆشكهن بۆ ئه‌م پرۆژه ياسايه، مارتن شولتز به‌راشكاوانه رايگه‌يان مادام توركيا ئه‌و 72 دووپێوهرهى تايبه‌ت به يه‌كێتى ئه‌وروپا پهيرهوناكات، ئه‌ركێكى قورسه توركه‌كان بتوانن به‌بێ ڤيزا گه‌شت بكه‌ن بۆ يه‌كێتى ئه‌وروپا، توركيا 65 پێوه‌رى جێ به‌جێكردوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى گوماناوى ماوه‌ته‌وه هه‌مواركردنه‌وه‌ى ياسايى تيرۆره، كه يه‌كێتى ئه‌وروپا پێى وايه پێشێلى ئازاديهكان كراوه، هه‌موو جۆره نهياريهك بێ ده‌نگ كراوه.
سه‌رۆكى توركيا گوێ ناداته ئه‌و پارێكاريهى ئه‌وروپا روونى كرده‌وه كه پێى وايه يه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌ست له كاروبارى توركيا وه‌رده‌دات، له گوتارێكى دا له‌باره‌ى ئه‌م پرسه گوتى: ئێوه كه‌ى ده‌ستتان به‌سه‌ر توركيا داگرتوه؟ برۆكسلى تۆمه‌تباركرد به پاساو هێنانه‌وه‌ى بێ بنه‌ما به‌بێ پابه‌ندبون به‌و خاڵهنهى كه له‌گه‌ڵ داود ئۆغلۆ رێكه‌وتنى له‌سه‌ر كردبوو.
به پێچه‌وانه‌ى شولتز كه ئه‌ندامى پارتى ديموكراتى ئه‌ڵمانى، كه پێى وايه سستى ده‌نوێنن له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگان، مانفريد فيبهر له پارتى يه‌كێتى مه‌سيحى كۆمه‌ڵايه‌تى له بافاريا هاوبه‌شى يه‌كێتى ديموكراتى مه‌سيحى به سه‌رۆكايه‌تى مێركل بۆ گۆڤارى تشبيگل بير ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆگان به‌رده‌وام بێت له‌گه‌ڵمان به بوختان وجوێن و هه‌ره‌شه، ئێمه خۆمان له به‌رامبه‌ر رێگايه‌كى داخراو ده‌بينينه‌وه، ئه‌وروپا پشت به توركيا نابه‌ستێت.
ئه‌ردۆگان هه‌ست ده‌كات خۆى نمونه‌يه هيچ هه‌لێك له‌ده‌ست نادات بۆ هۆشياركردنه‌وه‌ى كه ده‌كرێت توركيا رێگاى جياوازى له يه‌كێتى له‌گه‌ڵ يه‌كێتى ئه‌وروپا بگرێته به‌ر، بۆيه گوتى: ئێمه جوانكردنى يه‌كێتى ئه‌وروپا ره‌تده‌كه‌نه‌وه كه به‌بێ ڤيزه بچينه ناوخاكى ئه‌وروپا، هه‌روه‌ك جه‌ختى كرده‌وه ئێوه به‌رێگاى خۆتان دابرۆن ئێمه‌ش به‌رێگاى خۆمان دادهرۆين.
هه‌روه‌ك بوركان سههوبى وه‌زيرى ده‌ره‌وى توركياو به‌رپرس له دۆسه‌ى كاروبارى يه‌كێتى ئه‌وروپاو باڵوێزى پێشوو له يه‌كێتى ئه‌وروپا لێدوانێكى هاوشێوه‌ى دا جه‌ختى كرده‌وه، كه توركيا ياساى نه‌هێشتنى تيرۆر له‌پێناو سه‌فه‌ركردن به‌بێ ڤيزه ههموارناكاتهوه[28].
رهنگدانهوهكانى رۆيشتنى ئۆغلۆ له‌حكومه‌ت به‌رامبه‌ر كورد:
له سۆنگه‌ى ئه‌وه‌ى كه داودئۆغلۆ له پرسى كورد نزيك بوو له تيرۆى چاوپۆشى كردن له كێشه ناوخۆى ده‌ره‌كيه‌كان كه به16 لاپه‌ره له كتێبى (كتابه العمق الاستراتيجي) داود ئۆغلۆ پێى وايه فراوانكردنى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ يه‌كێتى ئه‌وروپا له رووى سياسى و ئابورى (EU) خستنه گه‌رى هه‌وڵه‌كان بۆ بونى ته‌واو له يه‌كێتى ئه‌وروپا په‌يوه‌نديه‌كى به‌هێزى هه‌يه له‌گه‌ڵ كێشه‌ى پارتى كرێكارى كوردستان، بۆيه ده‌بێت توركيا ئه‌م كێشه‌يه چارسهربكات به هه‌موو رێگا گونجاوه‌كان و پێدانى وێنه‌يه‌كى گونجاو به جيهان له پێناو فراوانكردنى پێوه‌ندى دبلۆماسى، له لايه‌كى تره‌وه نوسهرى ئه‌م دێرانه به‌هۆى پێوه‌ندى كۆنى مامۆستايه‌تى له زانكۆى ئيسلامى جيهانى له ماليزيا له‌گه‌ڵ دادوئۆغلۆ چه‌ند جارێك پێشنيارم به‌شێوه‌ى نوسين پێداوه بۆ چاره‌سه‌كردنى ئه‌م پرسه به‌شێوه‌ى ئاشتيانه، له پێناو چاره‌سه‌رى ئاشتيانه، ئه‌و برواى وايه كه كرانه‌وه له‌سه‌ر پرسى كورد بكرێت، له ميانهى دروستكردنى پێوه‌ندى به‌هێز له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم، ئه‌وه بوو ساڵى 2009 ده‌ستپێشخه‌رى كرد بۆ چاره‌سه‌رى پرسى كورد له پێناو گه‌يشتن به چاره‌سه‌رى ئاشتيانه، چه‌ندين دانيشتنى نهێنى له‌نێوان هه‌ردوولا ئه‌نجام درا، به دانوستان ناوبرا، به‌تايبه‌ت دانيشتنه نهێنيهكهى ئۆسلۆ كه نزيك بوو بگه‌نه چاره‌سه‌رێكى كرده‌يى به‌ر له ئاشكراكردنى له‌لايه‌ن كۆمه‌ڵه‌ى فتح الله گوله‌ن[29].
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى توندترين هێرشكرايه سه‌ر پارتى كرێكاران له ژێر سێبه‌رى حكومه‌ته‌كه‌ى داود ئۆغلۆ، به‌ڵام ئه‌و له‌وه هۆشيارترو خاوه‌ن ئه‌زمونتره كه پارتى كرێكاران به جه‌نگ كۆتايى پێ بێت، يادگهى مێژوويى ئه‌و ئهكاديمه به‌هێزتره له‌وه‌ى رێگا هخۆى بدات جلى سه‌ربازى له‌به‌ر بكات و بچێته به‌ره‌كانى جه‌نگ له‌گه‌ڵ پارتى كرێكاران جه‌نگ رابگهينێت كه ده‌بێت چه‌كداران ريشه‌كێش بكرێن، ئه‌و ده‌يزانى كه هه‌موو هێرشه سهربازيهكانى رابردوو هيچى پێ نه‌كراوه، له ناوبردنى پارتى كرێكاران كارێكى ئه‌سته‌مه، داود ئۆغلۆ له هه‌وڵدابوو رێگايه‌كى تر بدۆزێته‌وه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گفتوگۆى ئاشتيانه، نه‌ك به‌شێوه‌و ميكانزمى رابردوو، به‌ڵام به‌رێگاى پێشكه‌شكردنى كه‌مترين گرنگى و زۆرترين ده‌ستبه‌ردانى بچوك .[30].
به سروشتى حاڵ ئه‌گه‌ر داودئۆغلۆ به‌رده‌واميش بوايه وه‌ك سه‌رۆك له پارتى فه‌رمانره‌واو سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا هيچ ميكانزێكى نهدهدۆزيهوه بۆ به‌شدارى هه‌ده‌په و په‌كه‌كه، به‌ڵام ئه‌و لێى دهكۆڵيهوه، ئه‌مه‌ش زياتر بووه هۆى دڵه‌راوكێى ئه‌ردۆگان به‌راشكاوانه له چه‌ند بۆنه‌يه‌ك بڵێت: له ئێستادا هيچ دانوستانێك له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه ناكهيان، په‌كه‌كه و هه‌ده‌په لايه‌نى گفتوگۆ نين له داهاتوو، پێشتريش داودئۆغلۆ له‌سه‌ره‌تاى مانگى نيسان به‌ڵێنى به‌چه‌ند كه‌سايه‌تيه‌كى كورد دابوو ئاماده‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گفتوگۆيهكانه له پێناو رازيكردنى پارتى كرێكاران بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له توركيا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بارودۆخه‌كه له ريشه‌وه گۆرا، له‌م رووهوهى بن عه‌لى يه‌ڵدرم شانبه‌شانى ئه‌ردۆگان وه‌ستا، رايانگه‌ياند كه كه‌مترين وه‌ستان له ريشه ده‌ركێشانى يه‌كجاره‌كى پارتى كرێكارانى توركيايه، له‌هه‌مان كات كاره‌كه په‌يوه‌ست بويه‌وه به‌و پرۆسه‌ى سياسى له پێناو گه‌يشتن به گۆرانكارى له سيسته‌مى سياسى له پهلهمانيهوه بۆ سه‌رۆكايه‌تى، ئه‌ردۆگان ره‌زامه‌ند بوو له پێناو رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌ى(MHP) رايگه‌ياند هێرشه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ سه‌ر پارتى كرێكاران، ئه‌مه‌ش به ره‌وشتێكى نمونه‌ى داده‌نرێت له‌پێناو رازيكردنى سه‌رۆكى پارتى نهتهووى ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى، وه‌ك مييكانزێك بۆ به‌ده‌ستهێنانى پاڵپشتى (MHP) له‌په‌رله‌مان بۆ گۆرينى سيسته‌مى سياسى له په‌له‌مانى توركيا.
ئه‌ردۆگان هه‌وڵده‌دات يان زيادكردنى كورسيه‌كانى په‌رله‌مانى ئێستا، يان داواكردنى هه‌ڵبژاردنى نوێ، كاتيك هه‌ستى كرد كاته‌كه‌ى گونجاوه، بژارده‌ى يه‌كه‌م ده‌كرێت گه‌شه‌ى پێ بدرێت به هاوكارى له‌گه‌ڵ پارتى نه‌ته‌وه‌ى (MHP ) كه سهرۆكهكى ده‌وڵه‌ت باخچهليه، كه له ماوه‌ى دوايى رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدان له پێناو لهريشه هه‌ڵكێشانى هه‌ڵگه‌راوه سياسيه‌كانى حزبه‌كه‌ى، يان كاره‌كه به‌شێوه‌يه‌كى تر ده‌بێت ئه‌ويش به زيندانيكردنى ده‌يان ئه‌ندامى پارتى گه‌لى ديموكراتى(HDP) ده‌بێت به‌هۆى پێوه‌نديان به تيرۆر وئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى بچوك بۆ ئه‌و كوردسيانهى به‌تاڵ ده‌بن، كه راى به‌هێز ئه‌وه‌يه كه پارتى داد و گه‌شه‌پێدان سه‌ركه‌وێت، بۆ زانيارى له 20ى مايس په‌رله‌مانى توركيا ره‌زامه‌ندى ده‌ربرى له سه‌ر لادانى پارێزبه‌ندى بۆ دادگايكردنى ئه‌ندامان، له گۆڕ‌انى ده‌ستورى ئۆپۆزسيۆنى پاڵپشت به كورد مه‌ترسى ئه‌وه‌ى هه‌يه كه ئه‌م ياساييه دواتر سه‌ر بكێشێت بۆ له ريشه هه‌ڵكێشانى خۆيان له په‌رله‌مان.
له 20 مايس إسماعيل كهرمان سه‌رۆكى په‌رله‌مان رايگه‌ياند، ده‌نگدان به‌شێوه‌ى نهێنى ئه‌نجام دراوه، له 376 ئه‌ندام له‌كۆى 550 ئه‌ندام كه ده‌كاته سێيه‌كى ئه‌ندامان ده‌نگيان پێى داوه، كه رێگا ده‌ده‌ن ئه‌و پارێزبهنديه لادرێت، ئۆپۆزسيۆنى حكومه‌ت پێى وايه لادانى ئهوپارێز بهنديه به‌شێكه له ستراتيژيه‌تى لهريشه هه‌ڵكێشانى پارتى گه‌لى ديموكرات، له‌په‌رله‌مان وبههێزكردنى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى فه‌رمانره‌وا و به‌هێزكردنى په‌له‌مان بۆ سيسته‌مى سه‌رۆكايه‌تى.
140 دۆسیه‌ى تۆماركراو هه‌يه له دژى ئه‌ندامانى هه‌ده‌په، پارتى گه‌لى ديموكراتى پێى وايه، ئه‌وه‌ى حكومه‌ت گرنگى پێ ده‌دات بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سياسى پارتى كرێكارانى قه‌ده‌غكراو، كه رێكخراوێكى تيرۆرستیيه له‌لايه‌ن ئه‌نقه‌ره و واشنتۆن و برۆكسل، له پرۆژه ياساى دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌ندامانى هه‌ده‌په له په‌رله‌مان، له دواى ئه‌م بڕياره، صلاح الدين ده‌ميرتاش، هاوسه‌رۆكى هه‌ده‌په رايگه‌ياند، ئه‌ردۆگان په‌شيمان ده‌بێته‌وه له دهستگيركردنمان، له لێدوانيكى بۆ رۆيته‌رز رايگه‌ياند، لادانى پارێزبه‌ندى توندوتيژى زياد ده‌كات و ديموكراسى ده‌خنكێنێت، له ئێستادا په‌له‌مانتاران سود له‌م پارێزبهنديه وه‌رده‌گرن، له داهاتوو په‌له‌مانتاران رووبه‌ڕووى یاسای نوێ ده‌بنه‌وه بۆ لێپرسينه‌وه‌يان، 50 په‌رله‌مانتارى پارتى گه‌لى ديموكراتى به‌سه‌رۆك و گه‌وره ئه‌ندامانى ئه‌م حزبه رووبه‌ڕووى لێپرسينه‌وه ده‌بن، ئه‌م رووداوه‌ش بومهلهرزهيهكى تره له پێوه‌ندى توركيا و رۆژئاوا ده‌دات، به‌گوێره‌ى ئاژانسى هه‌واڵى رۆيته‌رز، له زارى شتيڤن زايبهرتى، گوته‌بێژى حكومه‌تى ئه‌ڵمانى رايگهكاندووه، ئه‌نجێلا مێركل، له كۆبوونه‌وه‌ى دووشه‌ممه له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆگانى سه‌رۆكى توركيا باس ده‌كات، له باره‌ى ئه‌م رهزامهنديهى په‌رله‌مانى توركيا زايبهرت گوتى: پرۆژه بڕيارى لادانى پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر په‌رلەمانتاران، حكومه‌تى ئه‌ڵمانيا پێى وايه ئه‌مه جهمسهرگيرى زياد ده‌كات له ناكۆكى سياسى ناوخۆى توركيا، ئێمه‌شى توشى دڵه‌ڕاوكێ كردووه، راشيگه‌ياند: ئه‌م بابه‌ته به‌ته‌واوى له نێوان ئه‌و بابهتانهيه، كه راوێژكارى ئه‌ڵمانى گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌كات له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى توركيا، له په‌راوێزى لوتكه‌ى مرۆڤايه‌تى له ئه‌سته‌نبوڵ، به كردهييش لێكۆڵينه‌وه‌ى له‌سه‌ركرا له‌كاتى سه‌ردانى مێركل بۆ ئه‌نقه‌ره.
گاريگهرى له‌سه‌ر كورد ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆگان رووى كرده بژارده‌ى دووه‌م، واته هه‌ڵبژاردنى گشتى، ئه‌وه‌ش دهكريت، به گوێره‌ى تێروانينى هه‌ندێك له چاودێران، ئه‌ردۆگان پێى وايه هه‌ڵبژاردن بكرێت له كاتى گونجاو ــ له‌وانه‌يه ئه‌م پايزه بێت ــ ئه‌وكات هه‌ده‌په و پارتى نه‌ته‌وه‌ى ناتوانن به‌ربه‌ستى 10% ببڕن، پارتى دادوگهشهپيدان چانسى به‌ده‌ستهێنانى كورسى زياترى ده‌بێت بۆ پێشهكهشكردنى ده‌ستورى نوێ و سيسته‌مى سه‌رۆكايه‌تى.
ئه‌و ههڵكشانهى توركيا ده‌بێته هۆى جوڵانى كورد له سوريا بۆ خێراكردنى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى پارتى كرێكاران له‌ناوخۆى توركيا، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆى به‌هه‌ده‌ردانى زياترى تواناكانى توركيا له ميانهى وه‌رگرتنى حكومه‌تى ژماره 64 به‌سه‌رۆكايه‌تى داود ئۆغلۆ، له 28 ئابى 2014، كه توركيا توندترين كرده‌ى تيرۆرستى به خۆيه‌وه ديوه، كه كوژرانى 283 سه‌رباز، 174 پۆليس، 9 پاسه‌وانى گونده‌كان، 466 كه‌س له هێزه‌كانى ئاسايش، چه‌ند حهفتهيهك له يۆنيۆى 2015 ئه‌نقه‌ره رووبه‌ڕووى بوويه‌وه. هه‌روه‌ها ئهسنتهبۆڵ سورتش، بورصا، رووبه‌ڕووى هێرش بوونه‌وه سه‌دان قوربانى لێكهوتهوه.
داهاتووى په‌يوه‌ندى حكومه‌تى هه‌رێم له‌كوردستانى عێراق له‌گه‌ڵ توركيا:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى پێوهنديهكى بههيزى سياسى و ئابورى له نێوان حكومه‌ته‌كه‌ى ئه‌ردۆگان و حكومه‌تى هه‌رێم هه‌يه، به‌تايبه‌ت له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانى، پێوه‌ندى به‌هێز هه‌يه، كه ته‌ركيز له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش ده‌كه‌ن، وه‌ك پێوه‌ندى ئابورى په‌يوه‌ست به دۆسه‌ى نه‌فت و غاز، ئه‌وه تهحهديهى په‌كه‌كه پێكى هێناوه بۆ هه‌ردوولا، حكومه‌تى بن عه‌لى يه‌ڵدرم، له شوێن حكومه‌ته‌كه‌ى داود ئۆغلۆ نابێت چونكه ئه‌و باش له‌و په‌يوه‌نديه گهيشتبوو، ئه‌و پێوه‌نديه له قۆناغى داهاتوو كاريگه‌ر ده‌بێت به‌و سێ فاكته‌ره:
يه‌كه‌م: هاوپه‌يمانى پارتى نه‌ته‌وه‌يى و حكومه‌ته‌كه‌ى ئه‌ردۆگان له پاڵپشتيكردنى گۆڕانكارى ديارى كرا‌و، كه توركيا ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى سه‌رۆكى پارتى نه‌ته‌وه‌ى به‌لاوه گرنگتره، كه توركيا دوور ده‌خاته‌وه له دۆسیه‌ى عێراق بهدياريكراوى پێوه‌ندى به هه‌رێمى كوردستانه‌وه، هاوكارى له‌گه‌ڵ حكومه‌ته ههرێميهكان له‌سه‌ر حيسابى به‌رژه‌وه‌ندى كورد ده‌بێت.
له نه‌مانى داود ئۆغلۆى هاورێيه‌تى نزيكى هه‌يه له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانى، گروپێك له راوێژكاره نوێكانى ئه‌ردۆگان هه‌وڵى كه‌مكردنه‌وه‌ى گرنگى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ده‌ن.
دووه‌م: له‌ماوه‌ى دوايى، ويستێك له لاى ئه‌ردۆگان دروستبووه، كه دووربكه‌وێته‌وه له رۆژئاوا له ئێران نزيك بێته‌وه، بۆ هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌ش له‌دژى پارتى كرێكارانى كوردستان، به‌تايبه‌ت، كه له‌و دواييه له باشورى سوريا فيدراڵيهتيان راگه‌ياند (رۆژئاوا)، به‌بێ ره‌زامه‌ندى ئێران و سوريا.
سێيه‌م: چاوه‌ڕوانكراوه ناكۆكيه‌كانى نێوان توركيا و رۆژئاوا هه‌ڵكشێن، كه ئه‌مه پاڵ به وڵاتانى رۆژئاوا ده‌نێت چاودێرى دۆسیه‌كانى گه‌نده‌ڵى په‌يوه‌ست به گرێبه‌سته بازرگانيه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، به‌تايبه‌ت گرێبه‌سته‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن، له ماوه‌ى پێشوو ویلايهته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا بارزگانێكى ئێرانى ده‌ستگيركردووه، كه ره‌گه‌زنامه‌ى توركى هه‌بوو، كه تۆمه‌تباربوو به بازرگانى كردنى نا ياسايى، ئيداره‌ى ئۆباما، حكومه‌تى ئه‌ردۆگانى تۆمه‌تباركردووه، كه به‌شێكه له‌و گرێبه‌ستانه.
له حاڵه‌تى راگه‌ياندنى گشتپرسى له هه‌رێمی کوردستان، حكومه‌تى توركيا ره‌زامه‌ند نابێت له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانى، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى تێكچونى ئه‌و په‌يوه‌نديه و درزى گه‌وره دروست ده‌كات له‌نێوان هه‌ردوولا.
هه‌روه‌ك كوردستانى باكور به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌رچاوى سه‌ربازى به‌خۆيه‌وه ده‌بينێت له‌رووى سه‌ربازيه‌وه، ناكۆكيه سياسيه‌كان زياتردهبن له ميانهى دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌ندامانى هه‌ده‌په له په‌رله‌مان و راگرتنيان، گريمانهيهكى تر هه‌يه، كه به‌هێزه ئه‌ويش په‌كه‌كه جه‌نگ بگوازێته‌وه بۆ قوڵايى خاكى كوردسانى باشوور له ميانهى سه‌نگه‌رى شنگال. هه‌روه‌ها هه‌ڵكشانى زياترى رووبه‌ڕوونه‌وه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه و گۆڕان بۆ قۆستنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڵوێسته. هه‌روه‌ها زيادبوونى ته‌قاندنه‌وه‌ى ئەو بۆڕيانەى نه‌فت و گاز ده‌گوازنه‌وه بۆ توركيا.
پوخته‌ى بابه‌ت: لادانى داود ئۆغلۆ له ده‌سه‌ڵات، توركيا كه‌سێكى شاره‌زاى له به‌ڕێوه‌بردنى دۆسیه‌كانى ململانێى ناوخۆى و دیپلۆماتێكى شاره‌زاى له ده‌ست دا، كه زۆر پێويست بوو، توركيا له داهاتوو ململانێى ناوخۆى زياتر به‌خۆيه‌وه ده‌بێت له ناكۆكيه پێوه‌نديه‌كانى ده‌ره‌وه.
[1] نهاية حقبة “الخوجا”: أردوغان يقود تركيا نحو النظام الرئاسي
https://www.alaraby.co.uk/…/f5ade1f4-cab0-4128-803a-1c…
[2] ـــ Dr Othman Ali, Turkey’s Kurdish Question: AK Party Government’s Kurdish Opening, http://dr-othmanali.com/en/?p=162
[3] الازمة الداخلية في حزب العدالة والتنمية التركي، مركز البيان: www.bayancenter.org/2016/04/1919
[4] نهاية حقبة “الخوجا”: أردوغان يقود تركيا نحو النظام الرئاسيhttps://www.alaraby.co.uk/…/f5ade1f4-cab0-4128-803a-1c…
[5] نهاية حقبة “الخوجا”: أردوغان يقود تركيا نحو النظام الرئاسيhttps://www.alaraby.co.uk/…/f5ade1f4-cab0-4128-803a-1c…
[6] أردوغان: قرار داود أوغلو بالتنحي ذاتي.. وتداول أسماء لخلافته:https://www.alaraby.co.uk/…/09057e1c-d021-4fb1-b63a-16
[7] نهاية حقبة “الخوجا”: أردوغان يقود تركيا نحو النظام الرئاسي
[8] ما أبعاد استقالة داود أوغلو وتأثيرها على تركيا؟www.tayyar.org/…/ما-أبعاد-استقالة-داود-أوغلو-وتأثيرها-على
[9] انظر:http://www.youm7.com/story/2016/5/8/الصحف البريطاني الاتفاق بين تركيا والاتحاد الأوروبى-ضحية-ا/2708836#
[10] How mysterious new Turkish blog exposed Erdogan-Davutoglu rift – Al …www.al-monitor.com/pulse/…/turkey-rift-between-erdogan-…
[11] “ملف البجعة”.. الاغتيال المعنوي لداود أوغلو قبل تنحيهwww.aljazeera.net/knowledgegate/…/-ملف-البجعة-الاغتيال-ا.. http://www.haber5n.com/haber/pelikan-dosyasi-nedir-pelikan-dosyasi-davutoglunun-istifasina-mi-sebep-oldu-2187.html
[12] http://www.almonitor.com/pulse/originals/2016/05/turkey-what-next-for-akp-after-davutoglu.html (
[13] أردوغان: قرار داود أوغلو بالتنحي ذاتي.. وتداول أسماء لخلافته https://www.alaraby . co.uk /… / أردوغان -قرار-داود-أوغلو-بالتن
https://www.alaraby.co.uk/…/09057e1c-d021-4fb1-b63a-16
[14] خورشيد دلي – لماذا استقال داود أوغلو؟ – العربي الجديد:https://www.alaraby.co.uk/opinion
[15] سعيد الحاج تجربة-التركية-أمام-مفترق-طرقhttp://www.aljazeera.net/knowledgegate/opinions/2016/5/8
[16] “Erdogan After Davutoglu,” Foreign Affairs https://www.foreignaffairs.com/articles/…05
[17] http://www.nytimes.com/2016/05/06/opinion/whatever-happened-to-the-turkish-model
[18] استقالة داود أوغلو وصراع بنا‌ء مستقبل تركيا | ترك برس:www.turkpress.co/node/21573 (
[19] نهاية حقبة “الخوجا”: أردوغان يقود تركيا نحو النظام الرئاسي
[20] باسم دباغ، أردوغان يقود تركيا نحو النظام الرئاسي. العربي الجديد، 5 مايو 2016 https://www.alaraby.co.uk/…/
[21] محمود الريماوي – “العدالة والتنمية” يُعاقب نفسه.. لماذا داود أوغلو؟:https://www.alaraby.co.uk/…/7a4294df-9070-4f3d-b457-6d
[22] http://www.al-monitor.com/pulse/originals/2016/05/turkey-what-next-for-akp-after-davutoglu.html
[23] بن علي يلدريم: ترشيحي لرئاسة حزب العدالة والتنمية مسؤولية كبيرةhttp://aa.com.tr/ar)
[24]http://www.al-monitor.com/pulse/originals/2016/05/turkey-what-next-for-akp-after-davutoglu.html
[25]محمود الريماوي، “العدالة والتنمية” يُعاقب نفسه.. لماذا داود أوغلو؟ samanews.com/ar/index.php?act=post&id=269495
[26] (الموازن الغائب:تركيا ما بعد أوغلو.. من سيتحدى هيمنة “أردوغان”؟ http://www.rcssmideast.org/Article/4651
[27] أردوغان يختار خليفة داود أوغلو بعد أيام بشروط ومعايير خاصة، القدس العربي 14/5/2016: www.alquds.co.uk/ ?p=533911
[28]http://www.zaman.com.tr/politika_cumhurbaskani-erdogandan-avrupa-birligine -mesaj2358475 .html
[29] İmralı notları-1: Öcalan’dan Kandil’e, http://www.radikal.com.tr/yazarlar/ezgi-basaran/imrali-notlari-1-ocalandan-kandile-1504244/
[30] http://www.sasapost.com/translation/davutoglu-step-dow )