تایبه‌ت: نوچه‌نێت
به‌رپرسی راگه‌یاندی لقی موسلی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تائێستا هیچ زانیاریه‌كی وورد و ده‌قیقمان له‌سه‌ر چاره‌نوس پێشمه‌رگه دیله‌كانی ده‌ستی داعش ده‌ست نه‌كه‌وتووه و ده‌شڵێت “هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ زانینی سۆراغی ئه‌و پێشمه‌رگه دیلانه”.
له‌ماوه‌ی جه‌نگی دژی داعش، ژماره‌ك پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه‌وتنه ده‌ست چه‌كدارانی داعش، تائێستا چاره‌نوسی به‌شێكی زۆریان به نادیاری ماوه‌ته‌وه، به‌پێی لێدوانی پێشتری به‌رپرسانی پێشمه‌رگه، ژمارەیەک پێشمه‌رگه لای داعش بەدیل گیراون.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، سه‌عید مه‌موزینی، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لقی موسڵی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌باره‌ت به چاره‌نوسی پێشمه‌رگه دیله‌كانی ده‌ستی داعش رایگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانمان بۆ زانینی چاره‌نوسی پێشمه‌رگه دیله‌كانی ده‌ستی داعش، به‌ڵام تائیستا هیچ زانیاریه‌كی ته‌واو دڵنیاكه‌ره‌وه‌مان له‌باره‌ی چاره‌نوسی برا پێشمه‌رگه دیلهكانمانهوه به‌ده‌ست نه‌گه‌شتووه، ئومێد ده‌كه‌ین به ئازادی بگه‌ڕێنه‌وه ناو خێزانه‌كانیان.
سه‌عید مه‌موزینی ده‌شڵێت، له كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هێزه عێراقیه‌كان له موسڵ و ته‌لعه‌فه‌ر، ئه‌م دوایه‌ش حه‌ویجه، چه‌ندین دیل كه‌وتوونه‌ته ده‌ست هێزه عێراقیه‌كان، هیوادارین پێشمه‌رگه دیله‌كانیان له‌ناودا بێت، به‌ڵام تائێستا هیچ زانیاریه‌كمان به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه.
له‌باره‌ی ژماره‌ی پیشمه‌رگه دیله‌كانه‌وه مه‌موزینی ئاماژه به‌وه ده‌كات، پێشمه‌رگه دیله‌كانی ده‌ستی داعش چه‌ند جۆرێكن بۆیه زانیاری ده‌قیقمان له به‌رده‌ست نییه، كه بزانین به دیاری كراوی چه‌ند پێشمه‌رگه له‌لای داعش دیلن، بۆیه هه‌تا زانیاری ته‌وام نه‌بێ ناتوانم به ته‌قریبی هیچ ژماره‌یه‌ك بلیم.