تورکاس پیترۆڵ: پەیوەندییەکانی تورکیا و کوردستان پلە بە پلە باش دەبنەوە

0

نوچەنێت-هەولێر

میتیۆ پرایزا، دیپلۆماتکاری ئەمریکی و ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی کۆمپانیای تورکاس پێترۆڵ، دەڵێ “تورکیا تاکە دەروازەی کوردستانە بۆ هەناردەی نەوت و هەردەبێ پەیوەندییەکانی هەردوولا بەرەو باشی بچنەوە”.

پرایزا دەڵێ “بڕوای تەواوم هەیە پەیوەندییەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستان وردە وردە باش دەبنەوە و گومانی تێدانییە سەرچاوە سرووشتییەکانی کەرکوک هەر دەبێ لە تورکیاوە هەناردە بکرێن”.

کوردستانی باشوور خاوەنی ٣%ی کۆی نەوتی ژێرزەوی جیهانە، کە دەگاتە ٥٠ ملیار بەرمیل نەوت و سێیەکی هەموو نەوتی عێراقە. ئێستا کوردستان رۆژانە ٦٠٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی بازاڕی جیهانیی دەکات و بە نیازە بەم زووانە بیگەیەنێتە ملیۆنێک بەرمیل.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com