نوچەنێت
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی نوێی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق کۆبووەوە و رایگەیاند “هیچ گرفتێك به گرژی و توندوتیژی چاره‌سه‌ر ناكرێت و تاكه رێگه‌ی چاره‌سه‌ر ته‌نیا دیالۆگ و لێكگه‌یشتنه.
رۆژی دووشه‌ممه 9-10-2017، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له رامۆن بلێكوا، باڵیۆزی نوێی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا باسی بارودۆخی ناوچەکە و عێراق کراوە و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “هه‌رێمی كوردستان پێش و دوای پرۆسه‌ی گشتپرسی خوازیاری ئه‌وه بووه دیالۆگێكی جددی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بێت، چونكه هیچ گرفتێك به گرژی و تووندوتیژی چاره‌سه‌ر ناكرێت و تاكه رێگه‌ی چاره‌سه‌ر ته‌نیا دیالۆگ و لێكگه‌یشتنه”.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت “نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی ئه‌وروپا و وڵاتانی دیكه‌ی جیهان ده‌توانن رۆلی ئه‌رێنی بۆ زه‌مینه‌سازیی دیالۆگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بگێڕن”.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه “خه‌ڵكی كوردستان به رێگه‌ی پرۆسه‌ی گشتپرسی خواستی خۆی ده‌ربڕیوه و به پێویستی زانی ئێستا بیر له‌وه بكرێته‌وه رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی دێنه سه‌ر رێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆ بدۆزرێته‌وه و گرژی و ئاڵۆزییه‌كان وه‌لا بنرێن و ئارامیی ناوچه‌كه بپارێزرێت”.
لە بەرامبەدا رامۆن بلێكوا، باڵیۆزی نوێی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق، خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق ده‌ربڕی به‌تایبه‌تی كه ناوچه‌كه به دۆخێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت.
هه‌روه‌ها خوازیار بوو دیالۆگێكی جددی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به چاودێریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان ئه‌نجام بدرێت و ئاماده‌ییی یه‌كێتی ئه‌وروپایشی بۆ زه‌مینه‌سازی له‌مباره‌یه‌وه نیشان دا.