گۆڕان: ئادەکاری تەواومانکردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیدا

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی گۆڕان رایدەگەیەنێت، بزووتنەوەی گۆڕان ئادەکاری تەواویکردووە بەمەبەستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیدا و دەشڵێت “ئەو ئامادەگی و پەرۆشییە بەدیناکەین لەلایەنەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیدا”.

تەنیا سێ‌ هەفتە ماوە لەو وادەیەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆكی هەرێمی كوردستان دیاریی كردووە، بەڵام زۆربەی ئاماژەكان وا نیشاندەدەن، كە هەڵبژاردنەكە لەو كاتەدا ناكرێ‌ و دوادەخرێت.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئەیوب عەبدوڵڵا ئیسماعیل، ئەندامی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان، لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم رایگەیاند: دەزگای هەڵبژاردنەکانی بزووتنەوەی گۆڕان ئامادەکازی تەواویکردووە و لەئێستادا خەریکی ئامادەکردنی لیستی هەڵبژاردنە، هەروەها خۆشی ئامادەکردووە بۆ مەبەستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتی هەرێم لەکاتی خۆیدا.

پەرلەمانتارەکەی گۆران سەبارەت بە ئامادەیی لایەنەکانی دیکە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیدا گوتی “ئەو ئامادەگی و پەرۆشییە بەدیناکەین لەلایەنەکانی دیکە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیدا، بەتایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان”.

ناوبراو جەختی لەوەشکردوە، کە ئەوان وەكو بزووتنەوەی گۆڕان، پەیوەست دەبن بە پەیامەکەی خۆیانەوە، کە پێشتر رایانگەیاندووە، کە دەبێت هەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیدا بکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com