کەرکوک: پێشمەرگە هێرشێکی داعشی تێکشکاند

0

نوچەنێت

بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای كەركوكی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ داعش لە سنووری رۆژئاوای كەركوك هێرشی کردووەتە سەر سەنگەرەکانیان، دوو چەکداری داعش کوژران و پێشمەرگەیەکیش شەهید بوو.

كەمال كەركوكی، بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای كەركوك بە (رووداو)ی راگەیاند، كاتژمێر 6.45 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ (دووشەممە 9-10-2017) داعش هێرشی كردووەتە سەر سەنگەرەكانی پیشمەرگە‌. “سەرەتا پێشمەرگە بە هاتنەكەیانی زانیبوو، بەڵام وەك فێڵێك ئاڵایەكی سپییان هەڵكردبوو، كە نزیكبوونەوە دەستیان بە تەقەكردن كردووە، بەو جۆرە شەڕ دروستبووە”.

كەركوكی ئاشکرای کرد، لە ئەنجامی شەڕەكەدا دوو چەكداری داعش كوژراون ‌و پێشمەرگەیەكیش شەهید بووە. گوتیشی “هەر لەو شەڕەدا یەكێك لە هێرشبەرەكانی داعش بە دیلی كەوتووەتە دەست پێشمەرگە ‌و برینداریشیان هەبووە، بەڵام نەکەوتوونەتە دەست پێشمەرگە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com