ئەو حزبەی سەرجەم پەرلەمانتارەکانی بەغدای دەنگیان بە سەربەخۆیی داوە ئاشکرا دەکرێت

0

نوچەنیت-هەولێر

لێژنەی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بە بەدواداچوونی ئەو پەرلەمانتارە کوردانەی دەنگیان بە سەربەخۆیی کوردستان داوە، یەکەم زانیاری درکاند.

کامیل زەیدی، ئەندامی لێژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆکی لێژنە پێکهێنراوە نوێیەکە، لە لێدوانێکی تایبەت بۆ ئاژانسی “سپوتنیک”ی روسی گوتوویەتی هەندێک سەرەداویان لەبارەی ئەو پەرلەمانتارە کوردانە دەستکەوتووە، کە دەنگیان بۆ سەربەخۆیی کوردستان داوە.

زەیدی گوتوویەتی ئەوەی تاکو ئێستا دەستیان کەوتووە، سەرجەم پەڕلەمانتارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە یەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگیان بۆ سەربەخۆیی کوردستان لە ریفراندۆمەکەی ٢٥ی ئەیلول داوە، نەک هەر ئەوە، بگرە هەندێکیان هەڵمەتی پشتیوانی ریفراندۆمەکەشیان ئەنجام داوە.

لێژنەی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بە بەدواداچوونی ئەو پەرلەمانتارە کوردانەی دەنگیان بە سەربەخۆیی کوردستان داوە، یەکشەممە ٨ی ئەیلول بە واژۆی سەعد عەبوودی، سەرۆکی لێژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پێکهات بە سەرۆکایەتی کامیل زەیدی و ئەندامێتی عالیە نسەیف و سادق لەببان.

شایانی باسە، ٢٧ی مانگی ئەیلولی رابردوو، دەسەڵاتی دادوەری عێراق رایگەیاند، کە دادگای لێپێچینەوەی ناوەندیی عێراق، دەستدەکات بە گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی دەرهەق بەوانەی بەرپرسن لە ئەنجامدرانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com