بارزانی: هیچ کەسێک بیر لە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی گشتپرسی نەکاتەوە

0

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، گشتپرسی گەلی کوردستان تاوتوێ دەکەن و جەخت لە هێورکردنەوەی دۆخەکە و دووركەوتنەوە لە گرژی دەکەنەوە. لە کۆبوونەوەکەدا بارزانی پێی راگەیاندووە، هیچ کەسێک بیر لە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی گشتپرسی نەکاتەوە.

رۆژی یەكشەممە 8ـ 10ـ 2017 لە پیرمام، مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەلیم جبووری، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی٠  هەرێمی کوردستان، لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و گشتپرسیی گەلی كوردستان و كاردانەوەكان ئاڵوگۆڕ كراوە.

هەر لە دیدارەکەدا وێڕای دووپاتكردنەوەی پێویستیی پاراستنی سەقامگیری و ئاساییش و دووركەوتنەوە لە گرژی، جەخت لەسەر هێوركردنەوەی بارودۆخی سیاسی و پشتبەستن بە پڕەنسیپی گفتوگۆ بە ئەجیندای كراوە و بەشداریی هەمەلایەنە بۆ گەیشتن بە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كراوەتەوە.

هەر لەوبارەوە هێمن هەورامی، راوێژکاری بارزانی رایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا بارزانی بە سەلیم جبووری راگەیاندووە، هیچ کەسێک بیر لە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی گشتپرسی نەکاتەوە، چونکە ئەوە بڕیاری گەلە و هیچ کەس و هێز و لایەنێک ناتوانێت بڕیاری وابدات. 

لەم ماوەیەدا بەتایبەتی لەبارەی گشتپرسی، پەرلەمانی عێراق کاردانەوەی تووندی نواند و کۆمەڵێک بڕیاری لە دژی باشووری کوردستان دەرکرد. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com