ئەمریکا هێزی زیاتر بۆ کەرکوک و ئیبراهیم خەلیل دەنێرێت

0

نوچەنێت-هەولێر

بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی “ئەلوەتەن”ی سعودی، هێزەکانی ئەمریکا دەیان سەربازی خۆیان، کە پێشووتر لە بەغدا و دەورووبەری بوون، بۆ نزیک کەرکوک و موسڵ گواستووەتەوە.

هەروەک هێزێکی دیکەی ئەمریکیش بۆ نزیک سنووری ئیبراهیم خەلیل لەنیوان تورکیا و هەرێمی کوردستان گواستراونەتەوە.

رۆژنامە سعودییەکە دەڵێت، مەبەست لەم کارە رێگرییە لە هەر هێرشێک بۆ سەر کوردستان.

سەرچاوەیەک لە پارتی دیموکراتی کوردستانیش بە رۆژنامە سعودییەکەی گوتووە، کە لە رێگەی ئەمریکییەکانەوە زانیاریی وردیان پێدەدرێ لەبارەی هەر هێرشێک، کە هەر لایەک بیەوێ بۆ سەر کوردستان ئەنجامی بدات.

هەروەک ئاشکرا کراوە، کە لە شەڕی داعش چەکی قورس بە کوردستان دراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر هێرشێکی دەرەکی و کاتی پێویستیش ئەمریکا دەستێوەردان دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com