تایبه‌ت: نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر هه‌وڵێك بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانتارانی كورد له په‌رله‌مانی عێراق به‌هۆی به‌شداری له ریفراندۆمه‌وه ناده‌ستورییه. ده‌شڵێتت “هه‌موو كورد له‌سه‌ر ئه‌و پرسه یه‌ك ده‌نگین”.
پاش ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان، په‌رله‌مانی عێراق چه‌ندین بڕیار و راسپارده‌ی دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد و ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی ره‌تكرده‌وه، په‌رله‌مانتارانی كورد لە په‌رله‌مانی عێراق، دژی ئه‌و بڕیارانه وه‌ستانه‌وه، بایكۆتكردنی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقیان دەستپێکرد و گه‌ڕانه‌وه كوردستان، له ئێستاشدا له په‌رله‌مانی عێراق، باس له ده‌ركردنی ئه‌و په‌رله‌مانتاره كوردانه ده‌كرێت، كه ده‌نگیان بۆ ریفراندۆم داوه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، ئه‌رده‌ڵان نوره‌دین، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندامێتی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كورد له په‌رله‌مانی عێراق، كه ده‌نگیان به ریفراندۆم داوه رایگه‌یاند: له په‌رله‌مانی عێراق لیژنه‌یه‌كی چوار كه‌سی به‌بێ سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی، كه كوردە پێكهێنراوه، بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندامێتی ئه‌و په‌رله‌مانتاره كوردانه‌ی، كه ده‌نگیان بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان داوه. گوتی “ئه‌م هه‌نگاوه ناده‌ستورییه”.
ئه‌رده‌ڵان نوره‌دین روونی ده‌كاته‌وه، کە ته‌نها دادگای ئیتحادی ده‌توانێت ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانتاران هه‌ڵپه‌سێرێت ئه‌ویش به پێێ ئه‌و رێكارانه‌ی، كه بۆی دیاری كراوه، بۆ نمونه: په‌رله‌مانتار تاوانێكی كردبێت، ئه‌و كات ده‌تواندرێت ئه‌ندامێكی هه‌ڵپه‌سێردرێت.
ناوبراو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارنی كورد و فراكسیۆنه كوردیه‌كان له‌سه‌ر هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانتارنی كورد هاوهه‌ڵوێستن.