بارزانی: مام جەلال بە تەلەفۆنێک کێشەکانی چارەسەر دەکرد

0

نوچەنێت

مەسعودبارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر گۆڕی مام جەلال رایگەیاند، کەس هێندەی من هەست بە بۆشایی نەبوونی مام جەلال ناکات.

مەسعود بارزانی، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “لەدەستدانی سەرۆک مام جەلال، خەمێکی گرانە و زیانێکی گەورەیە، بەڵام ئەمە سوننەتی ژیانە، ئەوەی ئێستا لەسەرمان پێویستە، ئەوەیە برایەتیمان قوڵتر بکەین و یەکڕیزیمان بپارێزین، بەمە رۆحی مام جەلال شادتر دەکەین”.

سەبارەت چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێرو بەغدا، سەرۆکی هەرێم گوتی “ئەوەی پێمان بکرێت دەیکەین، بۆ پاراستنی یەکڕیزیی میللـەتی کورد. هەمیشە دەمانەوێت بە گفتوگۆ کێشەکان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکەین”.

هاوکات سەبارەت بە مەرگی مام جەلال گوتی، مام جەلال بە یەک تەلەفۆن کێشەکانی چارەسەر دەکرد”کەس هێندەی من هەست بەو بۆشاییە ناکات، کە جەنابی مام جەلال بەجێیهێشت، چونکە زۆرجار هەبوو بە یەک تەلەفۆن کێشەکانی چارەسەر دەکرد”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com