عێراق بەفەرمی داوای داخستنی سنووریەکان بەڕووی هەرێمی کوردستاندا دەکات

0

نوچەنێت 

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، هەفتەیەک پێش ئێستا بەفەرمی داوایان لە تورکیا و ئێران کردووە لە دەروازە سنوورییەکان و دۆسیەی نەوت تەنیا مامەڵە لەگەڵ حکومەتی ناوەند بکەن، بەجۆرێک سەرجەم دەروازەکان دابخەن تاوەکو دەکەونەوە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراق.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە، هەفتەیەک پێش ئێستا یاداشتێکی فەرمییان لە رێگەی باڵیۆزخانەکانی ئێران و تورکیا لە بەغدا، ئاراستەی هەردوو وڵاتی دۆست کردووە. 

بەپێی راگەیەندراوەکە یاداشتەکە دوو داواکاری لەخۆگرتوون، لە خاڵی یەکەمدا داوای لەو دوو وڵاتە کردووە پێویستە لە دەروازە سنوورییەکان تەنیا مامەڵە لەگەڵ بەغدا بکەن و ئەو دەروازانەی لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندا نین دایان بخەن. 

لە خاڵی دووەمدا داوای لەو دوو وڵاتە کردووە، سەرجەم مامەڵە بازرگانییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان رابگرن، بەتایبەت لە پرسی هەناردەکردن و فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان، پێویستیشە لەو دۆسیەدا تەنیا مامەڵە لەگەڵ حکومەتی ناوەندا بکەن.

راگەیێندراوەکە، کە بە ناوی ئەحمەد مەحجوب، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە، کە حکومەتی عێراق لەگەڵ هەردوو لایەنی تورکی و ئێرانی کار بۆ جێبەجێکردنی سەرجەم ئەو بڕیار و رێوشوێنانە دەکەن، کە لەسەر بنەمای دراوسێتی و پاراستنی سەرەوەری خاکی عێراق و رووبەڕووبوونەوەی مەترسییە هاوبەشەکان لەسەریان رێککەوتوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com