جەواد زەریف: هەڵەی ستراتیژی هەندێک کەس لەسەر کوردەکانی عێراق هەژمار ناکەین

0

نوچەنێت

وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، دۆستی بەردەوامی گەلی عێراقە بە کوردەکانی ئەو وڵاتەشەوە، هەڵەی ستراتیژی هەندێک کەس لەسەر کوردەکانی عێراق هەژمار ناکەین.

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، رۆژی هەینی 6-10-2017، لە پەراوێزی رێوڕەسی بەخاکسپاردنی تەرمی مام جەلال، سکرتێری یەکێتی و سەرۆککۆماری پێشووی عێراق لە سلێمانی، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا جەختی لەسەر یەکڕیزی نشتیمانی و یەکپارچەیی خاکی عێراق کردەوە.

زەریف دەڵێت “ئێران دۆستێکی بەردەوامی گەلی عێراقە، لەنێویشیاندا کوردەکانی ئەو وڵاتە، هەڵەی ستراتیژی هەندێک کەس لەسەر کوردەکانی عێراق هەژمار ناکەین”.

وەزیری دەرەوەی ئێران هیوادەخوازێت هەمووان لە باشووری کوردستان بگەڕێنەوە سەر رێبازەکەی مام جەلال کە هێمای یەکبوون و ئاشتی و یەکپارچەیی خاکی عێراق بوو.

وەزیری دەرەوەی ئێران گوتیشی: “خوالێخۆشبوو جەلال تاڵەبانی دۆستی ئێران بوو، خەباتکارێک بوو دژی دیکتاتۆریەتی سەددام حوسێن و هەمیشە لەپێناو یەکپارچەیی خاکی عێراق هەوڵی داوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com