نوچەنێت
ئەمڕۆ هەینی ٦-١٠-٢٠١٧، تەرمی مام جەلال، گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، لەلایەن سەرۆکی هەرێم و سەرۆککۆماری عیراق و سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێم پێشوازی لێدەکرێت.
ئەمڕۆ هەینی٦-١٠-٢٠١٧، تەرمی مام جەلال، سکرتێڕی گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و سەرۆککۆماری پێشووی عیرق، گەیشتەوە سلێمانی، لە فڕۆکەخانەی سلێمانی لەلایەن مەسعودبارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری عیراق، فوئاد مەعسوم و سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و خێزانەکەی پێشوازی لێدەکرێت.
هاوکات ژمارەیەک بەرپرسی حزبی و حکومی و کەسایەتی، بەشداری مەراسیمی پێشوازین. لەلایەن سەرۆککۆماری عیراق سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی هەرێم و کۆمەڵێک بەرپرسی تر، تاجە گوڵینە دەخرێتە سەر تەرمەکەی.