ئەمریکا لەسەر یارمەتیدانی پێشمەرگە بەردەوامدەبێت

0

نوچەنێت- ئاژانسەکان

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، رێککەوتننامەی لێکتێگەیشتنەی لەنێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هەبوو لە تەممووزی 2017دا کۆتاییهات، بەڵام پێنتاگۆن جەختدەکاتەوە لەوەی ئەمریکا لەسەر یارمەتیدانی پێشمەرگە بەردەوامدەبێت.

رۆژی سێشەممە 13-7-2016 بە ئامادەبوونی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەلایەن كەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆ و وەزیری پێشمەرگە بەوەكالەت و، ئەلیسا سلۆتکین، یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا، پرۆتۆكۆلی سەربازی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمریكا واژۆكرا.

هەروەها بەپێی پرۆتۆکۆلەکە ئەمریکا هاوکاریی سەربازی و دارایی پێشکەشی هێزەکانی پێشمەرگە دەکرد، وەک بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی پێدەدەن، ئەمە یەکەمجارە پرۆتۆکۆلێکی هاوشێوە بەشێوەیەکی فەرمی واژۆ دەکرێت و کاری پێدەکرێت.

ئێریک پاهۆن، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) رایگەیاند، ئەو رێککەوتننامە لێکتێگەیشتنەی لەنێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هەبوو لە تەممووزی 2017دا کۆتاییهات. بەگوتەی گوتەبێژی پێنتاگۆن، دواین بڕی یارمەتی داراییش وەک مووچە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە لە سەرەتای مانگی ئەیلوولدا نێردراوە. 

لەبارەی کاریگەری گشتپرسی باشووری کوردستان لە تەواوبوونی رێککەوتنەکە ئێریک پاهۆن رایگەیاند، گشتپرسییەکە بابەتێکی ناوخۆییە ، تەنانەت چەندین مانگ پێش 25ی ئەیلوول دانوستاندن لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا دەربارەی نوێکردنەوەی رێککەوتننامەکە نەبووە بۆیە گشتپرسییەکە لەم کاتەدا هیچ کاریگەرییەکی نابێت. 

بەگوتەی ئێریک پاهۆن، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا پێنتاگۆن ، تەنانەت ئەگەر رێککەوتننامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و پێنتاگۆن نوێ نەکرێتەوە، “پێنتاگۆن لەسەر یارمەتییەکانی بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبێت، لەوانەش لە بواری هاریکاری سەربازیی و یارمەتیدانی بواری ئاسایش، وەک راهێنان و دابینکردنی چەک”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com