نوچەنێت
بە مەبەستی ئاگادارکردنەوەی دنیا، لە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی هەرێمی کوردستان، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، میواندارى ژمارەیەکى زۆرى نوێنەری ووڵاتانى بیانى ئاژانسەکانى نەتەوەیەکگرتووەکانى لە هەرێمی کوردستان کرد.
ماڵپه‌ری فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان, بڵاویكرده‌وه، به‌مەبەستى ئاگادارکردنەوەى کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى لە دوایین هەڵوێست و هەوڵەکانى حکومەتى هەرێمی كوردستا، سەبارەت بە بڕیارى راگرتنى گەشتەکان لە هەردوو فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێرو سلێمانى، فەرمانگەى پەیوەندیەکانی ده‌ره‌وه‌ی حکومەتی هەرێم بەئامادەبوونی مەولود مراد وەزیری گواستنەوەو گەیاندن و فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەو تەلار فایەق بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی هەولێر، سیهام جەبەلى یاریدەدەرى بەرپرسى فەرمانگەو ژمارەیەک لەڕاوێژکارانی وەزارەت و فەرمانگەی پەیوەندیەکانى دەرەوە، میواندارى ژمارەیەکى زۆرى نوێنەری ووڵاتانى بیانى ئاژانسەکانى نەتەوەیەکگرتووەکانى لە هەرێمی کوردستان کرد.
سەرەتا بەبۆنەی کۆچی دوای جەنابى سەرۆک مام جلال تاڵه‌بانی و ڕێزگرتن لەخەبات و بەرخودانی سەرکردەیە, تەواوى ئامادەبووان ساتێک بێدەنگیان نوواند.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا فەلاح مستەفا، وێڕاى بەخێرهێنانى ئامادەبوان مەبەستى کۆبوونەوەکەى رونکردەوەو جەختى لەوە کردەوە، کە تەواوى کێشەکان بە دیالۆگ و لە یەکتر گەیشتن چارەسەر دەبێت.
دواتر وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوایین ڕێكاره‌كانی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانى به ئامادەبووان ڕاگەیاند و گوتى، جێگای داخه حكومه‌تی عێراقی له‌داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان به‌نایاسایی، ئه‌و بڕیاره سیاسیه‌ی دژ به‌گه‌لی كوردستان داوه.
وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن هەروەها گوتی “ئه‌وه‌ی به‌غدا داوای كردووه په‌یوه‌ندی به‌هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێرو سلێمانیه‌وه هه‌یه، باسی چاودێری و سه‌رپه‌رشتیكردنه، كه ئه‌و دوو داوایه خۆی له‌خۆیدا به‌ركاره‌و ئه‌نجامدراوه ، ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراقی به‌پێی یاسا‌و ڕێسا جیهانیه‌كان زۆرترین هاوئاهه‌نگی و هاوكاریمان هه‌یه‌و به‌شداری خول و پشكنینی ساڵانه‌و سه‌رپه‌رشتی هه‌رله‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ئه‌نجام دراوه، بۆیه هیچ شتێك شك نابه‌ین كه ناده‌ستوری بێت” .
مەولود باوە مراد تیشكی خسته‌سه‌ر رێگا چاره‌كان و گوتی”ئێمه له‌وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، له‌سێ ڕێگاوه هه‌وڵی په‌یوه‌ندیكردنمان داوه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م بڕیاره‌یان ده‌ركردوه له‌وانه‌ش كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری و ناردنی نامه‌یه‌كی تایبه‌ت، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراقی و ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق و دواترین هه‌وڵمان ناردنی نامه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بووه، له‌ڕێگای وه‌زیره كورده‌كانه‌وه بۆئه‌و مه‌به‌سته، به‌ڵام تائیسته وه‌ڵام نه‌دراونه‌وته‌وه”.
دواتر بەڕێوەبەرى گشتى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر، لە گوتەیەکدا روونى کردەوە، کە بڕیارى راگرتنى گەشتە ئاسمانیەکان بۆ فرۆکەخانەکان تا کوو ٢٩-١٢-٢٠١٧ یەو ئەم ماوە زۆرەش کاریگەرى خراپى لەسەر هاوڵاتیانى هەرێم دەبێت، بەتایبەتى ئەوانەى بۆ چارەسەرى نەخۆش، قوتابى، چارەسەرى بریندرانى پێشمەرگە لەدەرەوە گەشت دەکەن.
هەروا گوتى کاریگەرى راگرتنى ئەم گەشتانە بەرێژەى ٥٠% لەسەر ژمارەى گەشتیاران لە هەولێر بۆ دەرەوە کەم بۆتەوەو کاریگەرى هەبووە لەسەر هێنانى هاوکاریە مرۆییەکان لەلایەن رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان، بۆ ئاوارە و پەنابەران. ئەم بریارەى عێراق دژى رێککەوتننامەى شیکاگۆیە بۆ فڕۆکەوانى، بەڵام ئێمە هیچ کاردانەوەیەکى توند دژى دەسەڵاتى فڕۆکەوانى عیراقى ناکەین.
له كۆتاییشدا دەرگای گفتوگۆ بۆ نوێنەری وڵاتان کرایەوە و چەندین پرسیار و سەرنجیان لەبارەی ئەم بڕیارەوە خستەڕوو ، لەلایەن وه‌زیری گواستنه‌وه‌و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکان و بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێریشه‌وه وەڵام درانەوە و وه‌زیری گواستنه‌وه رایگه‌یاند “به‌بێ گفتوگۆ كه‌سمان قبوڵ نیه ، به‌غدا بابێت و گفتوگۆ ده‌كه‌ین وه‌ك ڕابردوو پشكنین و چاودێری خۆیان بكه‌ن و پێمان بڵێن كه داواکاریان چییە”.