تایبه‌ت:نوچه‌نێت
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌مساڵی خوێندن بڕیاردراوه ڕۆژانی شه‌ممه له ناوه‌نده‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، بكریته پشوو هاوشێوه‌ی زانكۆ و په‌یمانگاكان ” ئه‌مه چاره‌سه‌ر نی یه به‌ڵكو له ناچاری یه”.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت د.شوان قه‌ڵازه‌یی په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌وامی مامۆستایانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رایگه‌یاند” به‌ڕێوبه‌ره گشتییه‌كان و لیژنه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریان داوه، هاوشێوه‌ی زانكۆ و په‌یمانگاكان، ده‌وامی ناوه‌نده‌كانی خوێندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش له ڕۆژانی شه‌ممه بكه‌نه پشوی سه‌رتاسه‌ری”.
شوان قه‌ڵادزه‌یی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات ، ئه‌م بڕیاره چاره‌سه‌ر نی یه به‌ڵام به ناچاری و له‌به‌ر بارودۆخی ژیانی مامۆستایان دراوه ، پیویسته پاش چاره‌سه‌ربونی قه‌یرانی دارایی ژیانی مامۆستایان باشبكرێت بۆ ئه‌وه‌ی به دڵێكی ئاسوده تره‌وه وانه‌كانیان بڵێنه‌وه.
شوان قەڵادزەیی هەروەها دەڵێت، بڕیاره‌كه دراوه له‌م ساڵی خوێندن له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جی ده‌كرێت، چاره‌سه‌رێكی تا ڕاده‌یه‌ك باشیشه چونكه پار ساڵ له هه‌ندێ شوینی هه‌ریمی كوردستان مامۆستایان، چوار ڕۆژ یان سێ ڕۆژ ده‌وامیان كردوه.