نوچەنێت
پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، كاتژمێر شه‌ش پزیشكێك له گه‌ڕه‌كی كرێكاران به په‌ت خۆی هه‌ڵواسیوه‌و خۆی خنكاندووه.
پۆلیسی هه‌ولێر له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 5ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، کاتژمێر شه‌شی بەیانی، پۆلیس ئاگادار کرانەوە بە بوونی رووداوێکی نەخوازراو لە گەڕەکی کرێکاران.
بە پێی گوتەی پۆلیس”دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو، دەرکەوت کەوا گەنجێک بە ناوی هاوڕێ عومه‌ر سوڵتان، تەمەن 35 ساڵ، پیشە پزیشكی ددان، دوای ئەوەی چوەتە ژوورەکەی خۆی بە پەتێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە”.
راشیگه‌یاندووه، تەرمەکەی هەڵگیرایەوەو رەوانەی پزیشکی دادی کرا، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم رووداوە کرایەوە لە لایەن پۆلیسه‌وه.