نوچەنێت
شەوی رابردوو، سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، کۆبوویەوە و رایگەیاند”کە ئەنجامدانی گشتپرسی به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڕه‌شه نییه بۆ سه‌ر هیچ وڵاتێك، به‌ڵكو ده‌بێته هۆی سه‌قامگیریی زیاتر بۆ ناوچه‌كه”.
بەپێی راگەیەندراوێکی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شه‌وی رابردوو 4-10-2017 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له یان كۆبیش, نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد و تیایدا باس له دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی قۆناغی دوای گشترپرسی و راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كان بۆ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر و سلێمانی و هه‌ڵوێستی به‌غدا دوای ئه‌نجامدانی گشتپرسی كرا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم، جه‌ختی له هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه كه به رێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆ كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن و رۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیشی به گرنگ زانی و گوتی”هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه بارودۆخه‌كه هێور بكرێته‌وه و رێگری له هه‌ر هه‌وڵێك بكرێت، كه ببێته هۆی گرژكردنی زیاتری دۆخه‌كه، چونكه ئه‌م پرسانه جدیین و پێویستی به دانیشتن و گفتوگۆیه‌كی جددی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه”.
هەربەپێی راگەیەندراوەکە، لەبەشێکی دیکەی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له كاردانه‌وه‌ی وڵاتانی دراوسێ و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رباره‌ی پرسی گشتپرسی كرا و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند”ئه‌م هه‌نگاوه‌ی هه‌رێمی كوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڕه‌شه نییه بۆ سه‌ر هیچ وڵاتێك، به‌ڵكو ده‌بێته هۆی سه‌قامگیریی زیاتر بۆ ناوچه‌كه چونكه هه‌رێمی كوردستان هه‌رده‌م فاكته‌ری سه‌قامگیری بووه و هه‌ر واش ده‌مێنێته‌وه و هه‌میشه ده‌ستی ئاشتی بۆ ده‌وروبه‌ر و دراوسێكانی درێژ كردووه و له‌سه‌ره ئه‌م سیاسه‌ته‌شی به‌رده‌وام ده‌بێت”.
نێچیرڤان بارزانی ئەوەشی دووپاتکردەوە، كه هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی به‌رده‌وامی شه‌ڕی دژ بەتیرۆرستانی داعش و هاوكارییكردنی ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆره و جه‌خت له پاراستنی ته‌واوی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانه بێ جیاوازی ده‌كاته‌وه و ئه‌مه‌ش به‌شێكی گرنگ و سه‌ره‌كی سیاسه‌ت و كه‌لتوری هه‌رێمی كوردستانه و هه‌میشه وا ده‌مێنێته‌وه.