نوچەنێت
گوته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى یه‌كێتیى رایدەگه‌یەنێت، پۆستى سكرتێرى گشتى له كۆنگره‌دا یه‌كلایى ده‌بێته‌وه كه ده‌مێنێت یان نا و دەشڵێت”هیچ كه‌سێكى تر له هه‌رێمى كوردستان و عیراق ناتوانێت رۆڵى مام جه‌لال ببینێته‌وه”.
لەتیف نێروەیی، گوتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەبارەی ناوخۆى یه‌كێتی-یه‌وه، دوای قۆناغی جه‌لال تاڵه‌بانی بە رادیۆی نەوای راگەیاند: پۆستى سكرتێرى گشتى له كۆنگره‌دا یه‌كلایى ده‌بێته‌وه كه ده‌مێنێت یان نا. گوتیشی”ره‌شنوسێك له ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندی بۆ رێكخستنه‌وه‌ى كاروبارى ناو یه‌كێتى و كۆنگره ئاماده‌كراوه”.
نێرەوەیی دەڵێت”هیچ كه‌سێكى تر له هه‌رێمى كوردستان و عێراق، ناتوانێت رۆڵى مام جه‌لال ببینێته‌وه، به‌تایبه‌ت كه هه‌موو سه‌ركرده‌كانى عێراق و هه‌رێم له‌سه‌ر نێوه‌ندگیریى تاڵه‌بانی هاوڕا بوون”.