ماکرۆن بۆ عەبادی: دەبێ مافەکانی کورد بدرێن

0

نوچەنێت

سەرۆکی فەرەنسا لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند “وڵاتەکەی لەگەڵ یەکپارچەیی عێراقدایە، بەڵام دەبێ مافەکانی کوردیش بدرێن”.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی “لە ماوەی رابردوودا  زۆرجار لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق بە تەلەفۆن پەیوەندیمان ئەنجامداوە و تاوتوێ گشتپرسیمان کردووە”.

ماکرۆن لەبارەی گشتپرسی کوردستان رایگەیاند “گشتپرسی هەرێمی کوردستان نادڵنیایی راستەقینەی لە عێراق دروستکردووە، پێش ئەنجامدانیشی گوتوومانە عێراقێکی یەکگرتوو و بەهێزمان دەوێت. هاوکات فەرەنسا پەیوەندی دۆستانەی بەهێزی لەگەڵ کوردانی عێراقدا هەیە و پێویستە دان بە مافەکانی کورددا بنرێت”.

سەرۆکی فەرەنسا ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی ئامادەیە نێوەندگیری لەنێوان بەغدا و هەولێر بکات بۆ چارەسەری کێشەکانیان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com