لۆبى ئێرانى له ئه‌مريكا
مێژوو، ده‌ركه‌وتنى، ئامانجه‌كانى، ده‌ستكه‌وته‌كانى
ئیسماعیل ته‌ها
پێشه‌كى:
شيعه مێژووێكى درێژيان هه‌يه له كاركردن بۆ به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى فراوانكردنى ده‌سه‌ڵاتى خۆيان، ئه‌وان هه‌رچه‌نده ناكۆك بن، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیيه‌كانيان ناكۆييه‌كان وه‌لا ده‌نێن، هه‌وڵده‌ده‌ن باڵاده‌ستى خۆيان له هه‌موو شوێنێك بچه‌سپێنن.
ساڵى 1979 خومه‌ينى ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست، حه‌مه ره‌زاشا ڕاده‌كات و ئێران جێده‌هێڵێت، دواى هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى خومه‌ينى، سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاتێكی تازه له ئێران داده‌مه‌زرێت، ئێران داوا له‌ئه‌مريكا ده‌كات حه‌مه ره‌زاشاى ته‌سليم بكات، به‌ڵام ئه‌مريكا داواكه‌ى ئێرانى تازه ره‌تده‌كاته‌وه، له به‌رامبه‌ردا ئێران چه‌ند كارمه‌ندێكى باڵيۆزخانه‌ى ئێران ده‌گرێت بۆ ماوه‌ى 444 رۆژ زيندانيان ده‌كات.
له ساڵى 1980 ئه‌مريكا پێوه‌ندييه دبلۆماسييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئێران پچڕاند، زۆربه‌ى چالاكييه بازرگانييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئێران راگرت، له‌و كاته‌وه ورده ورده ناكۆكيه‌كانى ئێران و ئه‌مريكا قوڵبوويه‌وه[1]، ئه‌وه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران نه‌بوو، بۆیه به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ی ناكۆكی له نێوان ئێران و ئه‌مریكا سه‌ری هه‌ڵداوه، ئێرانییه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن، ئه‌نجامی ناكۆكییه‌كه به‌سوودی خۆیان كۆتایی پێبهێنن، یان له زیانه‌كانی كه‌م بكه‌نه‌وه‌و ناكۆكییه‌كان به جۆرێك كۆتایی پێبێت، كه ئێران زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بێ له ئه‌نجامه‌كه‌ی، یه‌كێك له‌و رێگا كاریگه‌رانه‌ش كه ئێران ده‌ستی بۆ بردووه و كاری له‌سه‌ر كردووه، دروستكردنی لۆبی بووه، تا له ڕێگایه‌وه به شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی ئیداره‌ی ململانێكان، سه‌ری كێبه‌ركێكاره‌كانی به ئاراسته‌ی به‌رژوه‌ندی خۆی ئاراسته بكات.
به‌و ئاراسته‌یه‌شدا ئێران له ده‌ست بردن بۆ لۆبی و دروستكردنی فشار و سه‌ره‌نجگرتنی جیهان له‌ڕێیی لۆبیكردنه‌وه، كه‌ڵكی له ئه‌زموونی جوله‌كه له‌و بواره‌دا وه‌رگرتووه، سه‌ره‌نجڕاكێشی لۆبی جوله‌كه‌ش لای ئێرانییه‌كان، له ئه‌نجامه‌كه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی و ئه‌و لۆبییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، چونكه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هاوزه‌مه‌ن نين، له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانى لۆبى جووله‌كه زۆربه‌ى وڵاتانى ناوچه‌كه هه‌وڵده‌ده‌ن لۆبى دروستبكه‌ن، هێشتاش جياوازى زۆر هه‌يه له نێوان لۆبى جووله‌كه له‌گه‌ڵ لۆبييه‌كانى تر، به‌شێكى زۆرى لۆبييه‌كانى تر، لۆبى وڵاتێكى دياريكراون، هه‌رچى لۆبى جووله‌كه‌يه لۆبى نه‌ته‌وه‌يه‌كه، كه به‌ناوبانگن له لايه‌نگريیان بۆ ئايينى خۆيان، به‌ئه‌ندازه‌يه‌ك، لاى جوله‌كه، ئايين بۆته سه‌رچاوه‌ى هه‌موو ئيلهامێك.
خاڵی لێكچوو و زه‌ق له‌نێوان لۆبی جوله‌كه‌و لۆبی ئێرانی‌دا، له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه، كه لۆبییه‌كه گه‌وره‌تره له لۆبی ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت، یان ئایدۆلۆژیا‌و بڕوایه‌كی دیاریكراو، بریتییه له‌لۆبییه‌ك كه‌پرسی پیرۆزی و ئاین باكگراوه‌ندییه‌تی، هه‌ر ئه‌و باكگراوه‌نده‌ی پشتی لۆبییه‌كانیشه كه‌وا ده‌نوێنێ، ئێستا له‌كاریگه‌ریدا، له دواى لۆبى جووله‌كه لۆبى ئێرانى دێت، گه‌ر به‌و ئاراسته و به‌و گه‌رمو گوڕه‌يه‌ش به‌رده‌وام بێ ره‌نگه به‌پێش لۆبی جوله‌كه بكه‌وێ، چونكه باكگراوه‌ندی لۆبی ئێرانی بڕوابوونه به‌شیعه، ئێستاش له جیهان به‌گشتی و له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی سه‌رچاوه‌ی هێزو مانه‌وه‌و هاندانی شیعه‌گه‌رایی ئێرانه و شیعه‌ش به‌شێكی گه‌وره و به‌رچاوی بڕوادارانی ئیران پێكده‌هێنن و له زۆر جێى تر له جیهاندا بوونیان هه‌یه، پشتیوانی ره‌های ئێرانیش له شیعه و خۆنمایشكردنی وه‌ك ڕابه‌ری شیعه‌گه‌را، ئه‌مه وا ده‌كات هه‌موو شیعه‌كانی جیهان هاوسۆز بكات له‌گه‌ڵ خۆى، به‌وه‌ى كه هه‌وڵى پاراستنيان ده‌دات.
ده‌سه‌ڵاتی ئێران هه‌رچه‌نده لێدوانه‌كانی دژ به‌ئه‌مریكا تونده‌و به دروشمی دژایه‌تی ئه‌مریكا گردبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كانی به ڕێده‌خات، له هه‌مان كاتيش له ژێره‌وه كارى له‌سه‌ر دروستكردنى گروپێك له‌شێوه‌ی لۆبی بووه تا له‌و ڕێییه‌وه كاريگه‌رى له‌سه‌ر بڕياره‌كانى ئه‌مريكا دروست بكات، بۆ ئه‌وه‌ش پشتی به ئه‌كاديمييه‌كان به‌ستووه، هه‌روه‌ها خۆویستی شیعه و بڕوای به‌هێزیان بۆ خزمه‌تكردنى دۆزى وڵاته‌كه‌يان، له‌و ڕووه هاوكارێكی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌و ویسته‌ی ئێران، كه وایكردووه ئێرانییه‌كان و شیعه له‌هه‌ر پێگه‌يه‌ك بن، هه‌وڵ ده‌ده‌ن كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی شیعه‌ده‌كه‌ن.
لۆبى چيه:
زاراوه‌ى (لۆبى) له سياسه‌ت به‌و گروپ و رێكخراوانه ده‌گوترێت كه هه‌وڵى كاريگه‌ریی دروستكردن ده‌ده‌ن له‌دروستكردنى بڕيارى ده‌سه‌ته‌يه‌ك، يان لايه‌نێكى دياريكراو، ئه‌و كه‌سانه‌ى له لۆبى كارده‌كه‌ن له رووى ياساييه‌وه رێگه‌پێدراون، ئه‌ندامه‌كانى لۆبى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش كۆيان ده‌كاته‌وه، هه‌وڵى گه‌يشتن به به‌رپرس و ده‌زگاكانى هه‌ر وڵاتێك ده‌ده‌ن كه‌كاری تێدا ده‌كه‌ن و به‌ئامانجیان گرتووه، بۆ كاریگه‌ریدانان و گه‌يشتن به‌وه‌ی كه‌گوێيان لێ بگيرێت هه‌موو ميكانزمێك به‌كار ده‌هێنن، پێش هه‌مووى شێوازى پاڵه‌په‌ستۆ، لۆبييه‌كان رۆڵى سه‌ره‌كى ده‌بينن، له ژيانى سياسى، ته‌نانه‌ت ئێستا لۆبيه‌كان بووينه هۆى بڕياردانى ڕاسته‌قينه[2].
مێژووى دروستبوونى لۆبى:
مێژووى دروستبوونى كاركردن به‌شێوه‌ى كۆمه‌ڵ (لۆبى) ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵانى 1830 له‌ئه‌مريكا، كاتێك كۆمه‌ڵێك هه‌وڵى فشار دروستكردنيان ده‌دا له‌سه‌ر كۆنگرێسى ئه‌مريكى و حكومه‌تى ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا [3]، له ئێستاشدا لۆبى جوله‌كه به‌هێزترين لۆبيه له جيهان، مێژووه‌كه‌شى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵى 1918، وه‌ك رێكخراو كۆنترين رێكخراوه له ئه‌مريكا، كارى كردووه بۆ دروستكردنى كيانێكى جووله‌كه له فه‌ڵه‌ستين دواى ده‌رچوونى به‌لێنى به‌لفۆر، كه وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانيا به‌ڵێنى دروستكردنى كيانێكى جووله‌كه‌ى دا[4].
ئێرانییه‌كان له‌ئه‌مريكا:
ئه‌سته‌مه بتواندرێت مێژووى نيشته‌جێبوونى ئێرانييه‌كان له ئه‌مريكا پێش ساڵى 1900 دياري بكرێت، ته‌نها ئه‌وه‌نده هه‌يه هه‌ندێك له مێژوونووسان پێيانوايه ماتنر الأرمنى توتنه‌وانيكى به ئه‌سڵ ئێرانى بوو، كه به‌كه‌سه سه‌ره‌تاييه‌كان داده‌ندرێت له ناوچه‌ى جيمس تاون له‌ويلايه‌تى ڤێرجينيا له‌ساڵى 1618 نيشته‌جێبووه، هه‌ندێكي تر پێيانوايه ميرزا محمد عه‌لى كه له‌دايك بووی ئێرانه له ساڵى 1836، كه به حاجى سه‌ياح به‌ناوبانگ بوو له ساڵى 1875 ره‌گه‌زنامه‌ى ئه‌مريكى وه‌رگرتووه[5]، دواتر ورده‌ورده خه‌ڵكى تر چوونه ئه‌مریكا و به‌هۆى كارى سياسى و بازرگانى له ئه‌مريكا ده‌ژيان[6]، له سه‌ره‌تايى ساڵى 1960 كۆمه‌ڵێك خێزانى ده‌وڵه‌مه‌ند روويان له ئه‌مريكا كرد كه له دواى دۆخێكى سياسى جێگیر ده‌گه‌ڕان بۆ كارى بازرگانى.
گه‌شتى دووه‌می ئێرانییه‌كانیش بۆ ئه‌مریكا، دوای رووخانی ده‌سه‌ڵاتی شا له ئێران ده‌ستی پێكرد، كه به هۆی نزیكیان له سیاسه‌تی ئه‌مریكا، لایه‌نگرانی شا روویان له ئه‌مریكا كرد، به دوای ئه‌ویش به هۆی جه‌نگى ئێران عێراق به‌شێكى تر له ئێرانییه‌كان كۆچیان بۆ ئه‌مریكا كرد، به‌شێك له‌وان هه‌ڵاتبوون بوون، له دۆخی سیاسی و له خزمه‌تى سه‌ربازى، و له ئه‌رمیاك بوون به‌په‌نابه‌رى سياسى، له ئه‌مڕۆدا ژماره‌ى ئێرانييه‌كان له ئه‌مريكا به‌سێ مليۆن كه‌س داده‌ندرێت، به‌ڵام ئه‌م ژماره‌يه جێگه‌ى گومانه، بۆچوونێكى تر پێیوایه ژماره‌ى ئێرانییه‌كان نيو مليۆن كه‌سه، نه‌ك سێ مليۆن[7]، ئه‌وان له ئه‌مریكا نزيكه‌ى 300 كۆمپانياى گه‌وه‌ريان دامه‌زراندووه، هاوبه‌ش و به‌شدارن له400 كۆمپانيايى تر، رێژه‌ى 26% هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى زانكۆن، له پێشه‌وه‌ى هه‌موو په‌نابه‌رانن له خوێندنى باڵا[8].
پێگه‌ی ئێرانییه‌كان له ئه‌مریكاو ئاستی به‌رزی خوێندن و كاریگه‌رییان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكی و ده‌ورووبه‌ری خۆیانه‌وه، وایكردووه، وێڕای ئه‌وه‌ی كه به‌شێكیان له ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڵاتوون، هێشتاش ئێران له‌ماوه‌ی سێ ده‌یه هه‌وڵ ده‌دات سوود له‌كاریگه‌ریی و پێگه‌ی ئێرانییه‌كان له‌و وڵاته وه‌ربگرێت، بۆ خزمه‌تی به‌رژوه‌ندییه‌كانی، و كار بۆ ئه‌وه بكات له ڕێگای ئه‌وانه‌وه لۆبییه‌كی ئێرانی باكگراوه‌ند شیعه، هاوشێوه‌ی لۆبی ئیسرائیلی دابمه‌زرێت، دياترين ئه‌و ئه‌نجوومه‌نانه‌ى كه به‌كار هێندراون بۆ ئه‌وه‌ى له ڕێگه‌یانه‌وه كار له‌سه‌ر لۆبى ئێرانى بكرێت، ئه‌نجوومه‌نى ئه‌مريكى – ئێرانى (AIC) له‌ماوه‌ى نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو، هۆشه‌نگ ئه‌مير ئه‌حمه‌دى و تيرتا پارسى سه‌رۆكى ئه‌و ئه‌نجوومه بوون[9].
سه‌ره‌تاى دروستبوونى لۆبى ئێرانى:
لۆبى ئێرانى مێژووێكى درێژى نييه، به هۆى بوونى پێوه‌ندى به‌هێزى پێشترى نێوان ئێران و ئه‌مريكا، ئێرانییه‌كان پێویستیان به‌وه نه‌بووه، له ئه‌مریكادا لۆبی بكه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى ئيمام خومه‌ينى، تێكچوونى پێوه‌ندى ئه‌و دوو وڵاته، و به‌هۆی كاریگه‌ریی و به‌هێزی ئه‌مریكا، ئێرانییه‌كان ناچاربوون، به‌چه‌ندین رێگه هه‌وڵی دروستكردنی كاریگه‌ریی بده‌ن به‌سه‌ر بڕیار‌و سیاسه‌تی ئه‌مریكاوه، بۆیه له‌و كاته‌وه ئێران ده‌ستيكردووه به‌دروستكردنى لۆبى، ئه‌و هه‌وڵانه‌ش له‌سه‌رده‌مى رۆناڵد ريگان ده‌ستى پێكردووه، له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆكه يه‌ك له‌دواى يه‌كه‌كان تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامن، به‌ڵام ئه‌م لۆبییه له‌سه‌رده‌می حكومى ديموكراته‌كان تواناى كاريگه‌رى زياترى هه‌بووه، تا سه‌رده‌می حكومى كۆمارييه‌كان، له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مریكاش كاریگه‌ریی لۆبی ئێرانی به‌سه‌ر بڕیاره‌كانی ئه‌مریكاوه گه‌یشته لووتكه‌ی خۆی، و به‌رفره‌وانتربوو.
به‌گوێره‌ى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك، ئه‌مريكيه ئێرانييه‌كان ئاماده‌يى به‌رچاويان هه‌يه له ناوه‌نده‌كانى فكر و راگه‌ياندنى ئه‌مريكى، هه‌ر ئه‌م لێكۆڵينه‌وه‌يه روونى كردۆته‌وه كه ئه‌و ئاماده‌كارييه به‌ميكانزمێكى ڕێكخراو هاتۆته پێشه‌وه، تێیدا رۆڵى تاكه‌كان به‌ڕوونى دياره، ئه‌وه‌شى ئه‌وانه‌ى كۆكردووته‌وه بيرۆكه‌ى چاوپێداخشانه‌وه‌يه به قبووڵكردن و قووڵكردنه‌وه‌ی زياتری پێوه‌ندى ئه‌مريكا – ئێران.
چڕبوونه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئێران بۆ دروستكردنی ئه‌و لۆبییه له‌واشنتۆن و له‌پێناو پارێزگاريكردن له‌به‌رژه‌وه‌ندى ده‌سه‌ڵات، به‌پشت به‌ستن به‌خوێندنه‌وه و تێگه‌يشتنى له‌بڕيارى ناوخۆيى وڵاته‌زلهێزه‌كانى جيهان، ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ ناوه‌راستى نه‌وه‌ده‌كان [10]
هه‌ندێك له شاره‌زايان پێيانوايه، صادق خه‌رازى جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى پێشووترى ئێران، كه له نێوان ساڵانى 1989 – 1996 له ئه‌مريكا نيشته‌جێبووه، ديزاينه‌رى لوبى ئێرانییه له‌ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا، ئه‌و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى ئابوورى له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى ئێرانى، ده‌ستى به‌لێك نزيكردنه‌وه‌ى ده‌زگا ناحكومييه‌كان و ڕێكخراوه سياسى و مه‌ده‌نى و كۆمپانيا بازرگانييه‌كان كردووه [11].
هه‌ندێكی دیكه‌ش له سه‌رچاوه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه، چالاكييه‌كانى لۆبى ئێرانى، له‌سه‌رده‌مى مه‌حه‌مه‌د خاته‌مى گه‌يشتۆته لووتكه، و له سه‌رده‌مى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد پاشه‌كشه‌ى كردووه [12]، هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕيته‌وه گوتارى خاته‌مى گوتارێكى ميانڕه‌وانه‌تر بوو به‌رامبه‌ر به‌رۆژئاوا، هه‌روه‌ها زياتر ره‌هه‌ندێكى شارستانى هه‌بوو، به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد كه گوتارێكى توندترى هه‌بوو به‌رامبه‌ر ئه‌مريكا، هه‌ر بۆيه‌ش كاتێك حه‌سه‌ن رووحانى دێته‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات جارێكى ديكه گوتارى ئێران گۆڕانكارى به‌سه‌ر دادێت، له جه‌ژنى ئێرانييه‌كان باراك ئۆباما جه‌ژنه پيرۆزه له حه‌سه‌ن رووحانى سه‌رۆككۆمارى ئيسلامى ئێران ده‌كات.
ئه‌وه‌ی هه‌ستپێكراوه، له‌گه‌ڵ هاتنه‌سه‌رده‌سه‌ڵاتى حه‌سه‌ن رووحانى جارێكى تر چالاكى و جموجۆڵه‌كانى لۆبى ئێرانى له ئه‌مریكا له پێناو به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى ئێرانى ده‌ستی به‌چالاكی خۆی كردووته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌لۆس ئه‌نجلۆس و چه‌ند ناوچه‌یه‌ك، چونكه ئه‌مرۆ رێژه‌يه‌كى زۆرى ئێرانييه‌كان له ده‌ورووبه‌ری لۆس ئه‌نجلۆس ده‌ژين، بۆیه هه‌ندێك به‌م شاره ده‌ڵێن تاران ئه‌نجلۆس، ياخود ئێران ئه‌نجلۆس، هه‌روه‌ك “بيفرلي هيلز” و”ئيرفاين كه گه‌وره‌ترين جاليه‌ى ئێرانى له خۆى گرتووه[13].
ديارترين ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌به‌شدارن له‌لۆبى ئێرانى:
به گوێره‌ى ئه‌و لێكۆلێنه‌وانه‌ى كراون له‌سه‌ر لۆبى ئێرانى له ئه‌مريكا، كۆمه‌ڵێك كه‌سايه‌تى ئه‌كاديمى رۆڵى به‌رچاويان هه‌بووه له دروستكردنى ئه‌و لۆبيه، له پێناو پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى ئێران، هه‌ندێكيان به‌راسته‌وخۆ، كاريان كردووه، هه‌ندێك به ناراسته‌وخۆ كاريگه‌ريان هه‌بووه له دروستكردنى ئه‌و لۆبيه، ئه‌و ناوه‌ندانه‌ى كه ئێرانيه ــ ئه‌مريكييه‌كان دايانمه‌زراندووه، خراونه‌ته‌گه‌ڕ بۆ دروستكردنى لۆبى ئێرانى له ئه‌مريكا.
تريتا بارسی
هه‌ركاتێك باس له‌لۆبى ئێرانى بكرێت، باس له ناوى تريتا پارسى ده‌كرێت و به يه‌كێك له كه‌سه كاريگه‌ره‌كان داده‌ندرێت، پارسى خاوه‌نى ره‌گه‌زنامه‌ى سويديه، به ديارترين ئێرانى داده‌ندرێت له ئه‌مريكا، له ساڵى 2001 چۆته ئه‌و وڵاته [14]، هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى دكتۆرايه له زانسته‌سياسيه‌كان له زانكۆى جۆن هوبكيز، تێزى دكتۆراكه‌ى بيرمه‌ندى به‌ناوبانگى ئه‌مريكى فرانسس فۆكۆياما سه‌رپه‌رشتى كردوه، پارسى دامه‌زرێنه‌رى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى ئێرانى – ئه‌مريكيه، ماوه‌يه‌ك سه‌رۆكى ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه بووه، ماوه‌يه‌ك راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايش بووه بۆ كاروبارى عێراق و ئه‌فغانستان و تاجيكستان.
له رۆژنامه به‌ناوبانگه‌كانى وه‌ك وول ستريت و نيوييۆرك تايمز و فاينيشال تايمز ده‌نووسێت، خاوه‌نى چه‌ند كتێبێكه[15]، پارسى يه‌كێك بووه له كه‌سه هه‌ره‌چالاكه‌كان، هه‌ميشه هه‌وڵى داوه ئه‌مريكيه‌كان وا حاڵى بكات كه‌ده‌كرێت ئێوه له‌گه‌ڵ ئێران كارى هاوبه‌ش بكه‌ن، هه‌ميشه له نووسينه‌كانى لاوازى سيسته‌مى ئێرانى ره‌تده‌كرده‌وه، به‌ئه‌فسانه ناوى ده‌برد [16]، بۆيه له‌ساڵى 1999 له‌گه‌ڵ هاتنه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى مه‌حه‌مه‌د خاته‌مى چالاكييه‌كى ئه‌نجامدا له قوربرس له ژێر ناوى ئێران ئه‌مريكا پردى پێوه‌ندى نێوان دوو گه‌ل [17]، پارسى هه‌ميشه‌كارى ده‌كرد بۆ لادانى سزاكان له‌سه‌ر ئێران، دۆستى نزيكى جه‌واد زه‌ريفى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێستای بووه، كاتێك ديدارى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌مريكا ئه‌نجامداوه، نوێنه‌رايه‌تى رێژه‌يه‌كى زۆرى ئه‌مريكييه‌كانى ده‌كرد، شانازى به‌وه ده‌كرد كه رێكخراوه‌كه‌ى بنكه‌ى جه‌ماوه‌رى فراوانتره [18].
ئه‌و كاريگه‌رى هه‌بوو له رێكه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمى ئێران[19]، له سه‌رده‌مى ئيداره‌ى باراك ئۆمابا 33 جار سه‌ردانى كۆشكى سپى ئه‌مريكاى كردووه، و چاوى به‌باراك ئۆباما كه‌وتووه ئه‌مه به‌گوێره‌ى تۆمارى سه‌ردانيكه‌رانى كۆشكى سپى، له‌كاتێكدا تا ئێستا حوسێن موسه‌وى ياريده‌رى راوێژكارى ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى ئێرانى سێ جار سه‌ردانى كۆشكى سپى كردووه، هه‌روه‌ها پارسى رۆڵى كاريگه‌رى هه‌بووه، له‌لێك نزيكردنه‌وه‌ى رێكه‌وتننامه نه‌وه‌وه‌يه‌كه‌ى ئێران و ئه‌مريكا، به‌رده‌واميش په‌یوه‌ندى ژێربه‌ژێرى هه‌بووه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێرانى [20]. بۆیه له‌لایه‌ن هه‌ندێ سه‌رچاوه‌وه، پارسی دياريترين كه‌سايه‌تى بووه، كه رۆڵى هه‌بووه له سه‌ركه‌وتنى رێكه‌وتننامه نه‌وه‌ويیه‌كه‌ى ئێران، و بۆته هۆى ئيمزاكردنى رێكه‌وتننامه‌كه، هۆكارێكی یارمه‌تیده‌ریش بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه، باس له‌وه ده‌كرێ كه‌پارسى هێنده‌ی مه‌به‌ستی رێككه‌وتن بووه هێنده مه‌به‌ستی داكۆكیكردن نه‌بووه له ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێرانى، هه‌روه‌ها رێكخه‌رى دانيشتنه‌كانى نێوان به‌رپرسانى ئێران و ئه‌مريكا بووه له‌قۆناغى (2006-2007 و 2008-2009 )[21]
ره‌زا مه‌راشی
له دواى تريتا پارسى، ره‌زا مه‌راشى به دووه‌م كه‌سايه‌تى كاريگه‌ر داده‌ندرێت له لۆبى ئێرانى له ئه‌مريكادا، مه‌راشى يه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى ئێرانى- ئه‌مريكى، راوێژكارى زۆرێك له وڵاته‌كان بووه له‌و پرسانه‌ى كه په‌يوه‌ست بوون به‌ئێرانه‌وه [22]، مه‌راشى هه‌ميشه پارێزگارى له هه‌موو ئه‌وشتانه ده‌كات، كه رووبه‌ڕووى ئێران ده‌بنه‌وه، نه‌يارانى ئێران ده‌ترسێنن، به‌كۆمه‌ڵێك شت، كاتێك ئه‌مريكا ويستى هێرش بكاته‌سه‌ر سوريا، ئه‌و به‌خێرایی هاته‌سه‌رخه‌ت و هۆشدارییدا كه له ئه‌گه‌رى هێرشكردن بۆ سه‌ر سوريا، ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كان رووبه‌ڕووى توندوتيژى ده‌بێته‌وه[23].
سه‌حه‌ر نه‌ورۆززاده
ئه‌مريكييه‌كى ئێرانييه، پسپۆرى سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌يه، سه‌رۆكى به‌شى ئێران بوو له ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى له ئيداره‌ى ئۆباما، نه‌ورۆززاده مۆڵه‌تى زانكۆى وه‌رگرتووه له‌پێوه‌ندى زانكۆى جۆرج واشنتۆن، هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى ماسته‌ره له‌دراساتى فارسى له زانكۆى ماريلاند، پێشتر چاودێرى سياسى بووه له كاروبارى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا، له نووسينگه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا كارى كردووه، رۆڵى گرنگى هه‌بووه له‌و تيمه‌ى كه به‌رپرسبوون له دانوستانه‌كانى نێوان ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا و ئێران له پرسى ئه‌تۆمى[24].
نه‌ورۆزاده به‌چالاكترين كه‌سايه‌تى لۆبى ئێرانى داده‌نرێت، پۆستى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكاى پێدرا بۆ زمانى فارسى، ساڵى 2005 وه‌ك راوێژكارى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا بوو، ساڵى 2014 رێگاى بۆ خۆش‌بوو بگاته كۆشكى سپى، به‌تايبه‌ت ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌ى ئه‌مريكى، بۆ پرسى نه‌وه‌وى ئێران، رۆڵى به‌رچاوى هه‌بوو له‌سه‌ركه‌وتنى رێكه‌وتننامه‌ئه‌تۆميه‌كه و لادانى سزاكانى سه‌ر تاران، به‌گوێره‌ى ڕاپۆرته‌كان ره‌زامه‌ندى ئه‌مريكاى بۆ ئێران وه‌رگرتووه له‌سه‌ر فرۆشتنى هه‌ردوو جۆرى فرۆكه‌ى “ئييرباص و بويينغ” به‌ئێران كه ئه‌وه‌ش بازێكى گه‌وره‌ى ئابووريیه بۆ له فرۆكه‌كانى تاران[25].
جگه له‌وانه چه‌ندين كه‌سايه‌تى تر‌ى كاريگه‌ر هه‌يه، به‌رچاويان هه‌بووه له دروستكردنى لۆبى ئێرانى له ئه‌مریكا، يه‌كێك له‌و كه‌سايه‌تيانه‌كه ناوى دێت (وه‌لى نه‌صر)ه له نووسينه‌كانى به‌زمانى ئينگليزى ده‌نووسێت (ڤالى نه‌صر) كوڕى فه‌يله‌سوفى به‌ره‌گه‌ز ئێرانى سه‌يد حوسێن نه‌سڕه، له‌گه‌ڵ رووخانى رژێمى شاى ئێران ئه‌و نه‌گه‌ڕانه‌وه ئێران، پێشتر سيد حسێن نه‌سڕ خوێندنى له ئه‌مريكا ته‌واوكردبوو، وه‌لى له رێگاى نووسينه‌كانى توانيه‌تى خزمه‌تى زۆرى لۆبى ئێرانى بكات، وه‌لى ئه‌گه‌رچى به‌كرده‌يى له‌و گروپه‌دا نييه، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و گرووپه خزمه‌تى به‌رچاوى لۆبى ئێرانى كردووه.
ئامانجه‌كانى لۆبى ئێرانى:
1ــ كاركردن له‌سه‌ر هه‌موو ره‌وه‌ندى ئێرانى له‌ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كان و يه‌كخستنى هه‌وڵه‌كانيان بۆ پارێزگارى كردن له‌ره‌وه‌ند و به‌رژه‌وه‌ندى ئێرانى له‌ئه‌مريكا.
2ــ رێگرتن له هه‌ر بڕيارێكى جه‌نگ له دژى ئێران و روونكردنه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كان له سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌مريكا و قووڵكردنه‌وه‌ى دانوستان و گفتوگۆ وه‌ك چاره‌سه‌رى جێگره‌وه‌ى شه‌ڕ.
3ــ قه‌ناعه‌ت پێهێنانى ويلايه‌ته‌يه كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا، كه ئێران دوژمنى گه‌لى ئه‌مريكا نييه، به‌ڵكو دۆست و هاوپه‌يمانى ستراتيژييه بۆ ئه‌مريكا له ناوچه‌كه ئه‌گه‌ر بزانێت سودى لێوه‌ربگرێت.
4ــ ئاوڕدانه‌وه له لادانى سزا سه‌پێندراوه‌كانى له‌سه‌ر ئێران به هۆى به‌رنامه ئه‌تۆميه‌كه‌ى، به‌تايبه‌ت فرۆشتنى نه‌وت و بازرگانى و دارايى.
5ــ ململانێى سعووديه و كه‌نداوى عه‌ره‌بى له رێگاى ئاشكراكردنى خۆيان وه‌ك هاوبه‌شى جێگره‌وه‌ى سعووديه بۆ ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كان له‌كه‌نداو و ناوچه‌كه.
6ــ پارێزگارى له‌سيسته‌مه عه‌ره‌بيه‌كانى هاوكارى ئێران له ناوچه‌كه(سوريا، عێراق، لبنان، يه‌مه‌ن) [26]
7ــ جوانكردنى وێنه‌ى ده‌سه‌ڵات و شۆڕشى ئێرانى لاى ڕاى گشتى و ده‌زگاكانى دروستكردنى بڕيار له‌ويلايه‌ته‌يه كگرتووه‌كان و ئه‌وروپا.
8ــ جوانكردنى وێنه‌ى گروپه عه‌ره‌بيه‌كانى سه‌ر به‌ئێران له‌ناوچه‌كه، به‌تايبه‌ت حزب الله و ده‌سه‌ڵاتى به‌شار ئه‌سه‌د كاركردن بۆ پاساو هێنانه‌وه‌ى هاوكارى ئێران بۆ ئه‌و گروپ و ده‌سه‌ڵاتانه.
9ــ قه‌ناعه‌تپێهێنانى ئيداره‌ى ئه‌مريكى و بريار به‌ده‌ستانى كۆنگرێس له‌سه‌ر پێويستى مانه‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێرانى و رێكه‌وتن له‌گه‌ڵى به‌يه‌كسانى له‌پێناو دابه‌شكردنى رۆڵيان له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست و پاراستنى ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كان له‌ناوچه‌كه.
10ــ كۆكردنه‌وه‌ى ئه‌و لۆبيانه‌ى كه به‌هاوپه‌يمانى ئێران داده‌ندرێت، ئامانجه‌كانيان يه‌كخه‌ن، وه‌ك لۆبى سورى، عێراقى كه‌سايه‌تييه‌كانى پاڵپشتى حزب الله و حه‌ماس ده‌كه‌ن[27].
ده‌سته‌كه‌وته‌كانى لۆبى ئێرانى له‌ئه‌مريكا
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى لۆبى ئێرانى ته‌مه‌نێكى كورتى هه‌يه له ئه‌مريكا، به‌ڵام له‌و ماوه كورته‌دا توانيويه‌تى ده‌ستكه‌وتى زۆر گه‌وره به‌ده‌ست بێنێت، ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ش له رێگاى كۆمه‌ڵێك ناوه‌ند بوو، ئه‌وه‌ى كه توانى گه‌وره‌ترين ده‌ستكه‌وت بۆ ئێران به‌ده‌ست بێنێت (ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى ئێرانى- ئه‌مريكى) بوو، ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ش بريتى بوون له رێكه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمى له نێوان ئێران و ئه‌مريكا، ئه‌ركى ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه بريتى بوو له‌دروستكردنى لێك نزيكردنه‌وه‌ى گه‌لى ئێرانى و ئه‌مريكى، نه‌ك ده‌وڵه‌تانى ئێرانى و ئه‌مريكا، ئه‌و شێوه ناراسته‌وخۆيه ئاسانكارى زۆرى دروستكرد بۆ لێك نزيكردنه‌وه‌ى ئه‌مريكا له ئێران[28]، ئه‌مانه‌ى خواره‌وه به‌شێكن له‌و ده‌ستكه‌وتانه:
1ــ دوورخستنه‌وه‌ى لێدانى سه‌ربازى له‌ئێران له‌لايه‌ن ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا.
2ــ په‌له‌كردن له‌رێكه‌وتننامه ئه‌تۆميه‌كه‌ى ئێران.
3ـ لێك نزيكردنه‌وه‌ى ئه‌مريكا و ئێران له‌ژماره‌يه‌ك ناوچه كه نفوزى ئێران به‌هێزه به‌تايبه‌ت عێراق و سوريا.
4ـــ قه‌ناعه‌ت پێهێنانى ده‌زگاكانى راگه‌ياندن و مافه‌كانى مرۆڤ، كه سعووديه و هاوپه‌يمانه‌كانى پێوه‌نديان هه‌يه له‌گه‌ڵ گروپه تيرۆرستيه‌كان له‌ناوچه‌كه.
5ــ ته‌به‌نیكردنى بيرۆكه‌ى گێرانه‌وه‌ى رۆڵى ئێرانى له‌ناوچه‌كه، ئه‌وه‌ش له‌م دواييه ده‌ركه‌وت له‌چاوپۆشيكردنى ئه‌مريكا له‌پرۆژه‌ى ئێرانى له‌ناوچه‌كه.
6ــ په‌يوه‌ستكردنى به‌رژه‌وه‌ندى ئابوورى ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا به ئێران، كه ئێران دژى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا ناوه‌ستێته‌وه، هه‌روه‌ك سه‌ركرده‌كانى ده‌سه‌ڵات دووپاتيان كردووته‌وه، له‌ڕاستيدا چالاكييه‌كانى ئێران له‌به‌رژه‌وه‌ندى ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكايه له‌ناوچه‌كه.
7ــ له‌هاوينى ساڵى 2013 لۆبى ئێرانى توانى به‌ربه‌رست دروست بكات له لێدانى سوريا له‌لايه‌ن ئه‌مريكا، دواى ئه‌وه‌ى سوريا له‌ريفى ديمه‌شق چه‌كى كيمياويى به‌كارهێنا.
8ــ بێتاوانكردنى ئێران له‌و كارانه‌ى له‌سوريا، عێراق، لبنان، يه‌مه‌ن رووده‌ده‌ن.
9ــ به‌كارهێنانى راگه‌ياندنى ئه‌مريكى و ئه‌وروپى له‌رێگاى رۆژنامه‌نووس و لێكۆڵه‌ر و نووسه‌رانى ئێرانى، كه له‌ده‌زگاكانى راگه‌ياندنى ئه‌وروپى و ئه‌مريكى كاريان ده‌كرد و سه‌ركه‌وتوو بوون له‌بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و شتانه‌ى له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌مريكا بوون، له‌لايه‌كى تريش بره‌ودان به‌و بۆچوونانه‌ى له‌زيانى سعووديه بوون، كه پاڵپشتى له‌تيرۆر ده‌كات، فكرى تووندڕه‌وى بڵاو ده‌كاته‌وه.
10ــ كاركردن له‌سه‌ر لاوازكردنى پێوه‌ندى سياسى و دبلۆماسى و ستراتيژيى سعووديه و واشنتۆن، تا كاريگه‌رى نه‌بێت له‌سه‌ر رێكه‌وتننامه‌ى نه‌وه‌وى ئێرانى له‌گه‌ڵ به‌هێزترين وڵاتى دونيا.
11ــ له سه‌ر ئاستى ئێرانيش لۆبى ئێرانى توانى هێرشه‌كانى ئێرانى بۆ سه‌ر ئه‌مريكا رابگرێت، كه‌ئێران ئه‌مريكاى ناونابوو شه‌يتانى گه‌وره، به‌پێچه‌وانه‌ى هێرشه‌كانى ئێران بۆسه‌ر سعووديه، كه خامنه‌ئى به(بالشجرة الملعونة الخبيثة.) ناوی بردن[29]
ره‌نگدانه‌وه ئه‌و لۆبىیه له سه‌ر ئێمه
قسه هه‌ڵناگرێ ئه‌وه‌ی كه هه‌میشه وڵاته زلهێزه‌كانى دونيا به‌دواى به‌رژه‌وه‌ندى خۆيان‌دا ده‌گه‌ڕين، زۆرجار وڵاتان چه‌ند ناكۆك بن، به‌ڵام كاتێك به‌رژه‌وه‌ندييان يه‌ك ده‌گرێته‌وه، ناكۆكييه‌كان پشتگوێ ده‌خه‌ن، ئه‌مڕۆ ئه‌مریكا وه‌ك وڵاتێك ده‌بینرێت كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی عێراقی ده‌سه‌ڵات شیعه هه‌نگاو ده‌نێت و به‌هێز مانه‌وه‌ی عێراق به‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌زانێ. هه‌نگاوه‌كانی ڕابردووشی دژ به‌كوردستان وێڕای په‌یوه‌ندی له‌مێژینه‌ی له‌گه‌ڵ كورد، وه‌ك دژایه‌تی سه‌ره‌تای بۆ پرسی نه‌وتی كوردستان و بۆڕیی سه‌ربه‌خۆيی نه‌وتی كوردستان، و دژایه‌تی هاتنی ئیكسۆن مۆبیل، هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆش دژایه‌تی بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆیی و ریفراندۆمی كوردستان، به‌پشتیوانی ره‌های ئه‌مریكا ده‌بینرێت له‌ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌ی عێراقی.
ئه‌مانه جێی پرسیاره ئایا :
ئه‌و پشتیوانیه‌ی ئه‌مریكا بۆ عێراقی نزیك له‌ئێران، له‌ژێر كاریگه‌ریی هه‌مان لۆبیدا نییه كه له‌ئه‌مریكا خزمه‌تی ئێران و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌كات ؟ كه‌پێشتر ئه‌مریكای دوژمن به‌ئێرانی ناچاركرد، تا ئاستێك په‌سه‌ندی پرۆژه ناوه‌كییه‌كه‌ی ئێران بكات؟
ئه‌وه‌شی زیاتر پرسیاره‌كه گه‌وره ده‌كات، گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تى كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان، كه هاورده‌ی هه‌ندێك ميوه‌ى ئێرانى قه‌ده‌غه كرد، به‌ڵام كونسوڵخانه‌ى ئه‌مريكا له هه‌ولێر له سه‌ر ئه‌م رێگريه هاته ده‌نگ و داواى رێگا پێدانى هاورده‌ی میوه‌ی ئێرانی كرد بۆ كوردستان.
به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و بابه‌ته، پرس و پرسیارێكی جدین، ده‌يهێنێت، كه توێژه‌ران و ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه، هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كان :
[1] ــ العلاقات الأميركية الإيرانية من الخلاف إلى الاتفاق http://www.aljazeera.net/news/reportsandinterviews/2016/1/17/ راپۆرتى كه‌ناڵى الجزيرة
[2]ــ ما هي جماعات الضغط؟ http://www.noonpost.org/content/5149
[3] ـــ سه‌رچاوه‌ى پێشوو.
[4] ــ ستيفن وايز ….مؤسس اللوبى الصهيونى ….ودوره فى قيام الكيان الأسرائيلى
[5] ـــ جماعات الضغط الإيرانية في أميركا الجذور والحضور وحدود التأثير تأليف محمد محمود مهدي، تقديم د. سالم حميد، لاپه‌ره42
[6] ــ گه‌ران به‌دواى موقه‌ده‌سدا سيد حوسێن نه‌صر، وه‌رگێرانى له‌ئينگليزيه‌وه: عه‌زيز ياسين، بڵاوكاروه‌ى پرۆژه‌ى بينين لاپه‌ره: 102.
[7] ـــــ كيف يؤثر اللوبي الإيراني في قرارات واشنطن؟ https://arabi21.com/story/959925راپۆرتىعربي21
[8]ـــ صراع “اللوبيات” في أمريكا .. اللوبي الإيراني
[9] ـــــ كيف يؤثر اللوبي الإيراني في قرارات واشنطن؟ راپۆرتى عربي 21 https://arabi21.com/story/959925
[10]ـــــ تعرف على اللوبي الإيراني ذراع طهران الدبلوماسي في واشنطن/http://alkhaleejonline.net/articles/1440781934859637300/ راپۆتى تايبه‌ت.
[11] ــــ اللوبي الإيراني في الولايات المتحدة .. من النشأة وحتى توقيع الاتفاق النووي https://www.sasapost.com/iranian-lobby-in-the-us/ ميرفت عوف
[12] براوانه: تعرف على اللوبي الإيراني ذراع طهران الدبلوماسي في واشنطن http://alkhaleejonline.net/articles/1440781934859637300/راپۆتى تايبه‌ت
[13] ــــ سه‌رچاوه‌ى پێشوو.
[14] اللوبي الإيراني في الولايات المتحدة .. من النشأة وحتى توقيع الاتفاق النوويhttps://www.sasapost.com/iranian-lobby-in-the-us/ مريفت عوف
[15] ـــ اللوبي الإيراني في أمريكا والثورة السورية: نماذج من المواقف والأطروحات http://www.alrased.net/main/articles.aspx?selected_article_no=7451 عبد الله الرحمون
[16]ـــ جماعات الضغط الإيرانية في أميركا الجذور والحضور وحدود التأثير تأليف محمد محمود مهدي، تقديم د. سالم حميد، لاپه‌ره99
[17]ـــــ بروانه‌سه‌رچاوه‌ى پێشوو.
[18] اللوبي الإيراني في واشنطنhttp://www.alriyadh.com/1124306د. دانية الخطيب
[19] اللوبي الإيراني في الولايات المتحدة .. من النشأة وحتى توقيع الاتفاق النوويhttps://www.sasapost.com/iranian-lobby-in-the-us/ مريفت عوف
[20] قائد اللوبي الإيراني في أمريكا يقابل الرئيس أوباما 33 مرةhttps://arabiangcis.org راپۆرتى المركز الخليج العربي الإيراني.
[21] اللوبي الإيراني في واشنطنhttp://www.alriyadh.com/1124306د. دانية الخطيب
[22] ـــ اللوبي الإيراني في أمريكا والثورة السورية: نماذج من المواقف والأطروحات http://www.alrased.net/main/articles.aspx?selected_article_no=7451 عبد الله الرحمون
[23] هل تنسحب ديبلوماسية “الكيميائي” على المواجهة النووية بين إيران والغرب؟ العالم سيراقب عن كثب كل ما يقوله روحاني في الأمم المتحدة https://www.annahar.com/author/24 موناليزا فريحة
[24] اللوبي الإيراني في أمريكا والثورة السورية: نماذج من المواقف والأطروحات http://www.alrased.net/main/articles.aspx?selected_article_no=7451 عبد الله الرحمون
[25] ــــ اللوبي الإيراني في أمريكا.. “سحر نوروز زاده” الأكثر نشاطا و “تريتا بارسي” الأخطر http://almnatiq.net/312098/
[26]ـــــ صراع “اللوبيات” في أمريكا .. اللوبي الإيرانيs https://www.enabbaladi.net/archives/60228مروان فرزات
[27] ـــــ اللوبي الإيراني في أمريكا.. “سحر نوروز زاده” الأكثر نشاطا و “تريتا بارسي” الأخطر http://almnatiq.net/312098/
[28] ـــ اللوبي الإيراني في واشنطنhttp://www.alriyadh.com/1124306د. دانية الخطيب
[29] اللوبي الإيراني في أمريكا.. “سحر نوروز زاده” الأكثر نشاطا و “تريتا بارسي” الأخطرhttp://almnatiq.net/312098/ راپۆرتى سايتى المناطق