ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی بۆ نوچه‌نێت: تێكدانی ئه‌زموونی كوردستان له كه‌س قبوڵ ناكرێت
نوچه‌نێت: هه‌ولێر
فه‌ره‌یدوون جوانڕۆیی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، “ئه‌وانه‌ی خۆیان به ئۆپۆزسیۆن ده‌زانن، یان ده‌بێت به ئاشكرا بڵێن ئێمه ئه‌م ئه‌زموونه تێكده‌ده‌ین، یان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ رای گه‌ل، تێكدانی ئه‌زموونه‌كه‌ش له كه‌س قوبڵ ناكرێت”.
له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێـت، فه‌ره‌یدوون جوانڕۆیی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له به‌رده‌ركی سه‌را كۆبوونه‌ته‌وه، هه‌موویان خه‌ڵكی سلێمانی نین و به‌شێكیان له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كانه‌وه هاتوون بۆ به‌رده‌ركی سه‌را، جوانڕۆیی وتی “پێم وایه خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی سلێمانی و دانیشتوانی ئه‌م شاره بریتی نین له‌و چه‌ند هه‌زار كه‌سه‌ی دێنه به‌رده‌ركی سه‌را، به دڵنیاییشه‌وه به‌شێكی زۆری له‌ده‌ره‌وه‌ی شاره‌وه دێن”.
جوانڕۆیی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، كه به دووری نازانێت ناڕه‌زایی له خه‌ڵكی سلێمانی درووست بێت و ئه‌و بارودۆخه‌یان پێ قبوڵ بكرێت، كه له به‌رده‌ركی سه‌را درووستبووه، وتی “پێم وایه خه‌ڵكی سلێمانی خۆی بۆ خۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی زیاتر پێ قبوڵ ناكرێت، له‌ئێستاوه ناڕه‌زایه‌تیه‌كی زۆر دروست بووه له‌نێو شاری سلێمانی، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كاسبكار و بازرگانه‌وه، كه زیانی زۆریان لێكه‌وتووه، ئه‌مه هه‌ر بۆخۆی خه‌ڵكه‌كه نایه‌ڵێت درێژه بكێشێت. ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ئه‌و داوكاریانه‌ی خه‌ڵك كه هاتۆته به‌رده‌ستی په‌له‌بكات له‌جێبه‌جێكردنی، ئه‌وا بارودۆخ وه‌ك جارانی لێدێته‌وه”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له باره‌ی لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیشه‌وه وتی ” ئه‌وانه‌ش كه به‌ناو ئۆپۆزسیۆنن، یا ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه و وه‌ك ئۆپۆزسیۆن كاری خۆیان بكه‌ن، یا ده‌بێ به راشكاوی بڵێن ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌م ئه‌زموونه له‌كوردستان تێك بده‌ین. تێكدان ئه‌زموونی كوردستانیش قبوڵ ناكرێت، خه‌ڵكی كوردستان قبوڵی ناكات، كه‌سوكاری شه‌هید قبوڵی ناكات، بۆیه پێم وایه ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك بگه‌ڕێینه‌وه بۆ رای گه‌ل، جا شه‌رعیه‌تی به كێ دا، ئه‌و لایه‌نه چۆن كوردستان ده‌با به‌ڕێوه، با بیبات به‌ڕێوه. پێم وایه بارودۆخه‌كه باش ده‌بێت”.